
هاوڵاتیانی كوردستان..
جه‌ماوه‌ری شاری پاشای گه‌وره ..
ئێمه له‌شاره‌كه‌ماندا زۆر به ئاشكرا ته‌واوی هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان ده‌بینین و رۆژانه هه‌زاران كه‌س له شار و ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، كۆده‌بنه‌وه و خاوه‌نی را و بۆچونی ئیراده‌ی پۆڵاینی خۆیان ده‌رده‌بڕن و داوا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار كۆتایی پێ بهێنرێت. ئێمه له‌روانگه‌ی هه‌ست كردنمان به‌م دۆخه مێژوییه به‌وپه‌ڕی هه‌ست كردن به رۆحی دیموكراسی و نیشتمانی و كوردستانی، ده‌مانه‌وێت له‌خه‌ڵكی كوردستان دابڕاو نه‌بین.هه‌ر بۆیه ئێمه به‌شێك له گه‌نجانی شاری رواندوز و ده‌وروبه‌ری خۆمان له‌گروپی (گه‌نجانی خه‌ره‌ند) دا رێكخستووه، داواكارین ته‌واوی خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان بێته ده‌نگ و بچێته پالڕ ئه‌م هاوار و ناڕه‌زایی و گردبونه‌وه جه‌ماوه‌ریانه‌ی سه‌رجه‌م شاره‌كانی تری كوردستان، ئێمه‌ش هه‌مان داواكاری و خواستی خه‌ڵكی كوردستان‌مان هه‌یه. شاری رواندز سه‌كۆی خه‌باتی كوردایه‌تی و ئازایه‌تی و تێكۆشانه، خاوه‌نی هه‌زاران پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ر و شه‌هید و خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ته..ئێمه‌ش داوا ده‌كه‌ین چیتر خه‌ڵكی ده‌سه‌ڵاتداری دیكتاتۆر و گه‌نده‌لڕ شاری رواندز به‌ڕێوه‌نه‌به‌ن و ئیتر كاتی گۆڕانكاری و ئازادی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵیه.داوا ده‌كه‌ین خه‌ڵكی شار ئازایانه بێنه مه‌یدان و له‌گه‌لڕ ئێمه هاوكار و پڕ له هه‌ستی به‌رپرسیاری خۆیان بن. بۆ مه‌به‌ستی رێكخستنی چالاكیه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارمان نه‌كه‌ن به ده‌ستی حزبی و سیاسی و گروپی ئه‌م لاو و ئه‌و لا، بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی سیاسی خۆی نه‌كاته خاوه‌نی هه‌موو شاری رواندوز و هه‌ر زوو داواكاری خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان گه‌مارۆ نه‌ده‌ن، به‌ناوی گروپه‌كه‌مان و خه‌ڵكی شاری رواندوز، په‌یام ئاراسته‌ی رۆشنبیر و چیرۆك نوس و كه‌سایه‌تی ناسراوی گه‌لی كورد و دۆستی هه‌میشه‌یی و خه‌ڵكی شاری رواندز به‌رێز (شێرزاد حه‌سه‌ن) ده‌كه‌ین بێته ناو شاری رواندوز و مه‌یدانی ئازادی له‌وێ دروست بكات و په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان بكات.ئێمه داواكارین رۆشنبیری گه‌وره مامۆستا شێرزاد نوێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری چالاكی جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌مان بێت. بۆ پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دیكتاتۆری فرێبده‌ینه ناو خه‌ره‌نده‌وه.
گروپی گه‌نجانی خه‌ره‌ند 6/3/2011 رواندز
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
