رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له (15) ی ئابی ساڵی (2009)، له پێناو چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد به ڕێبازی ئاشتیانه، نه‌خشه‌رێ چاره‌سه‌ری پرسی كوردی له‌باكووری وڵات ئاماده‌كرد، به‌ڵام نه‌خشه‌ڕێ، له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورك و حكومه‌تی ئاكه‌په‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
دوای ساڵ و نیو، نه‌خشه‌ی ڕێی ئۆجه‌لان، كه‌وته ده‌ستی پارێزه‌رانی، كه تیایدا پره‌نسیپه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و دێموكراتزه كردنی توركیا، به‌جێ كراون.له نه‌خشه‌ڕێدا كه له‌ژێر ناوی"پرسی دێموكراتیزه بوون له توركیا و مۆدێڵی چاره‌سه‌ریی له كوردستان" كه له (156) لاپه‌ڕه پێكدێ.ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، (10) پره‌نسیپی چاره‌سه‌ریی پرسی كورد و وه‌رچه‌رخانی توركیا به‌ره‌و سیسته‌مێكی دێموكراتیك، ده‌ستنیشانده‌كات.
1.پره‌نسیپی نه‌ته‌وه‌ی دێموكراتیك: نه‌ته‌وه‌بوونێك كه یه‌كگرتن پێكدێنێ، ده‌بێ نه‌ك وه‌كوو نه‌ته‌وه - ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی دێموكراتیك دابمه‌زرێنرێ.له نه‌ته‌وه‌ی دێموكراتیكدا، ماف و ئازادیه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگه، نابێ له یه‌كتر جوودا بكرێنه‌وه.
2.پره‌نسیپی ووڵاتی هاوبه‌ش: ده‌بێ تێگه‌یشتنی وڵاتی هاوبه‌ش به بنه‌ما بگیردرێ.له جێگه‌ی پیوانی یه‌ك زمانی، ووڵاتی هاوبه‌ش به هاووڵاتی فره‌زمان، فره نه‌ته‌وه و فره‌دین پێش به‌كه‌وێ و ئه‌مه‌ش هه‌ره ڕاسته‌قیه‌نه‌یه.تێگه‌یشتنی وڵات كه به ته‌نیا هه‌ستی خاوه‌ندارێتی كردن له یه‌ك گرووپی ئه‌تنیك ده‌دا، به‌شێكی مه‌زن له هاووڵاتیان ده‌كات به"ئه‌وی تر".
3.پره‌نسیپی كۆماری دێموكراتیك: كۆماری دێموكراتیك بۆ سیسته‌می دیموكراتیك كراوه‌یه، كۆمارێكه كه له گه‌ڵی پێك دێت.نه‌ته‌وه - ده‌وڵه‌ت ئامانجێكی له‌و شێوه‌یه‌ی نییه، به پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكراتیكیش له ناو خۆیدا ده‌توێنێته‌وه.كۆماری دێموكراتیك، ڕێز له هه‌بوونی مرۆڤه‌كان ده‌گرێ.
4.پره‌نسیپی ده‌ستووری دێموكراتیك: ده‌ستووری دێموكراتیك، ده‌ربڕینی پێكهاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكراتیك و ده‌وڵه‌ته.ماف و ئازادیه‌كانی تاك، ته‌نها له كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكراتیكدا واتادار ده‌بێ.ده‌ستووری دیموكراتیك، له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تدا، پاراستنی هاووڵاتیان و كۆمه‌ڵگه به بنه‌ما ده‌گرێ.
5.پره‌نسیپی چاره‌سه‌ریی دیموكراتیك: چاره‌سه‌ری دیموكراتیك، زیادتر مۆدێلێكی چاره‌سه‌رییه كه ده‌وڵه‌ت بوون ناكاته ئامانجی خۆی، به‌ڵكو دیموكراتیك بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی واته، كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكراتیك به بنه‌ما ده‌گرێ.
6.پره‌نسیپی لایه‌نگری ماف و ئازادیه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگه: مافه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگه، ده‌ربڕینی دوو لایه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ن.جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه له یه‌كتری، نه‌ك چاره‌سه‌ری، به‌ڵكو پرسه‌كه دژوارتر ده‌كات.ئه‌گه‌ر ماف و ئازادیه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگ ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێن، ئه‌وكات نرخ و به‌هاكانی ژیانیش، په‌یدا نابن.
7.پره‌نسیپی سه‌ربه‌خۆیی ئایدئۆلۆژی و ئازادی؛ هه‌تا باڵاده‌ستی ئایدئۆلۆژیكی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری هه‌بێ، كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا خۆی سه‌پاندووه، دیموكراتیكبوون و ئازادی مرۆڤه‌كان، پێك نایه‌ت.بۆ ئه‌وه‌ی بژاری ئایدئۆلۆژیكی ئالته‌رناتیڤ واتادار بن، ده‌بێ گه‌لێك ئاستی هه‌رێمی و شار، زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی هه‌رێم و وڵاتی هاوبه‌ش له خۆ بگیرێ.ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه باڵاده‌ستی ئایدئۆلۆژیه‌كی تر پێش بكه‌وێ.
8.پره‌نسیپی مێژوویی بون و هه‌مده‌م بوون (مودێرن) : پرسی دیموكراتیكبوون و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری، له‌نزیكه‌وه به درووستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان مێژوو و ئێستاوه گرێدراوه.زهنییه‌ت له باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ی به مێژووه‌وه گرێدراون و پشتگوێخستنی ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری ڕێ له به‌رده‌م قه‌یرانێكی دژوار ده‌كاته‌وه.دیتنی مێژوو له سه‌رده‌م و سه‌رده‌م له مێژوودا، پره‌نسیبی دروستی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیه.
9.پره‌نسیپی ئه‌خلاق و ویژدان: ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ی ته‌نها خۆی به یاسا و هێزه‌كانی مۆدێرنیته ده‌سپێردرێ، هیچ ئه‌نجامێك له گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێ.هاوده‌نگی له چوارچێوه‌ی ئه‌خلاق و ویژداندا، بۆ چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دێموكراتیك مه‌رجه.
10.پره‌نسیپی پاراستنی جه‌وهه‌ری دیموكراسی: نه‌بوونی پاراستنی جه‌وهه‌ری بێواتایه.له به‌ر ئه‌مه‌یه كه كۆمه‌ڵگه دیموكراته‌كانیش، بێ پاراستنی جه‌وهه‌ری، ده‌رفه‌تی درێژه پێدانی هه‌بوونی خۆیان نییه.
هاوكات له نه‌خشه‌ڕێ ئۆجه‌لاندا "پلانی چالاكی"، كه له 3 قۆناغ پێك دێ، جێ ده‌گرێ.
یه‌كێك له‌قۆناغه هه‌ره گرنگه‌كانی نه‌خشه‌ڕێ ئۆجه‌لان، پلانی چالاكییه.به‌و پێیه پلانی چالاكی، كه تیایدا مه‌رجی"له‌یه‌ك تێگه‌یشتن"ی تێدا ده‌ستنیشان ده‌كات.له 3 قۆناغ پێ دێ.
من (ئۆجه‌لان) له‌به‌ر ڕه‌وشی خۆم، له پێكهێنانی ئه‌و پلانه‌دا نابمه لایه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پلانه جێبه‌جێ بكرێ، بانگ له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، كه به شێوه‌یه‌كی دروست له یه‌كتری تێبگه‌ن.رێبه‌ری گه‌لی كورد، قۆناخه‌كان به‌م شێوه‌یه دیاری ده‌كات:
له قۆناغی یه‌كه‌مدا، ئۆجه‌لان داوا له په‌كه‌كه ده‌كات پێڤاژۆی بێچالاكی به شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ڕابگه‌یه‌نێ و وه‌ها ده‌دوێ؛
له‌و پێڤاژۆیه‌دا ده‌بێ لایه‌نه‌كان فریوی هه‌وڵی گێره‌شێوێنی نه‌خۆن و هێزه‌كانیان به ڕێكوپێكی كۆنترۆل بكه‌ن.هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌و پێڤاژۆیه‌دا ڕای گشتیش ئاماده بكه‌ن.
قۆناغی دووه‌میش گرێدراوی حكوومه‌تی ئاكه‌په‌یه، ده‌بێ له په‌رله‌مانی توركیا، كۆمیسیۆنێكی ڕاستی و پێكهاتن دابمه‌زرێندرێ و ئه‌و كۆمیسیۆنه ده‌توانێ، به پێشنیاره‌كانی، ئاسته‌نگییه یاساییه‌كان نه‌هێڵێ.له چوارچێوه‌ی دانپێدانان و خۆپاراستنه‌كاندا، ده‌توانرێ دامه‌زراوه‌یه‌كی لێبوردن پێشنیار بكرێ و ئه‌مه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێ.
دوای نه‌مانی ئاسته‌نگییه یاساییه‌كان، ده‌شێ ڕه‌وشێك بێته ئاراوه كه تیایدا، په‌كه‌كه پاشه‌كشه به هێزه چه‌كداریه‌كانی بكات.
قۆناغی سێهه‌مین له"پلانی چالاكی"ی نه‌خشه‌ڕێ ئۆجه‌لاندا وه‌هایه: كاتێك هه‌نگاوی دیموكراتیزه بوون به پێی یاسا و ده‌ستوور بنێردرێن، ئه‌وكات زه‌مینه‌ی شه‌ڕی چه‌كداری نامێنێ.دوای ئه‌وه‌ی كه (كه‌جه‌كه) توانی له چوارچێوه‌ی یاسادا كاروخه‌باتی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ، ئه‌وكات پێویستی به خه‌باتی په‌كه‌كه له ناو سنووری توركیادا نامێنێ.ئه‌وكات به هه‌ر شێوازێك خه‌باتی سیاسه‌تی دیموكراتیك، یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و چاندی به بنه‌ما ده‌گیردرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
