
له‌م هه‌لوه‌رجه‌دا كه‌شه‌قامی كوردی داوای چاكسازی وپێداچونه‌وه‌ی یاساكان ده‌كات بۆباشتركردنی ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت، ئێمه‌ش وه‌ك ڕێكخراوی بێكاران له‌كوردستان داواده‌كه‌ین كه هه‌رچی زووه یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌بیمه‌ی بێكاری دابڕێژرێت به‌پشت به‌ستن به‌ده‌ستورو ڕێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وچه‌ندین بڕگه‌ی له‌جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ و..هتد كه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی بێكاران بێت وله‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌لومه‌رجه ی بازاڕی ئه‌مڕۆی كوردستاندا بگونجێت، بیمه‌ی بێكاری مافێكی سروشتی هه‌رتاكێكی ئاماده‌به‌كاره وله‌زۆربه‌ی جیهان پیاده ده‌كرێت،
هه‌رچه‌نده یاسای (ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵا یه‌تی وچاودێری خێزان) هه‌یه به‌ڵام ئه‌وانه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌نین به‌خواسته‌كانی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی ده‌رچوانی زانكۆوپه‌یمانگاكان وئه‌وانه‌ی كه له‌مانگێكدا چه‌ندڕۆژێك كاریان هه‌یه یاخودئه‌وانه‌ی ده‌ست فرۆشی ده‌كه‌ن و چه‌ندین توێژی تری كۆمه‌ڵگا كه‌داهاتی ڕۆژانه‌یان له‌خوار پێنج دۆلاره‌وه‌یه،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
