به‌ر له‌هه‌موو شتێك بۆ چه‌ند مانگێك ده‌بی خۆم له‌نووسین له ڕۆژنامه‌كان بواردوه، زۆری له هاوڕی و دۆستانم حه‌زیان ده‌كرد له‌م فه‌زایی ئیعلامیه‌دا مامۆستایانی رۆژنامه‌نووس وخاوه‌ن قه‌له‌م په‌راوێز نه‌بن، چونكی زۆرینه‌ی خوێنه‌رو ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌نووسه ئازا و دیاره‌كانیش ده‌خوازن ئێمه‌مانان قسه‌مان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌بارودۆخی ئیمرۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو جیهانیش به‌گشتی، گرنگه مامۆستایانی ئایینی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی پێشه‌نگیان زۆر به هۆشیاریی و بوێریی و جوامێری ده‌رك به ئه‌ركی خۆیان كه‌ن، ده‌رده حیزبی و ڕوكه‌شه سۆزداری وعاتیفیه‌كان نه‌بنه هۆكاری له‌یاد چوونی ئه‌ركه‌كانمان، كه من به‌ش به‌حاڵی خۆم (به پێی تێڕوانینی خۆم) پێم وایه زانایان له‌م با شه‌ماڵه‌ی ئیمرۆ كه كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ره‌و ئازادی وعه‌داله‌ت ونه‌مانی دیكتاتۆری و بیره تاریكیه‌كان ده‌بات، ئه‌م ئه‌ركانه له‌یاد نه‌كه‌ین
- ئه‌بی زانایانی ئایینی هه‌رده‌م له به‌ره‌ی میلله ت و گه‌له‌كه‌یان بن، به هیچ بڕو بیانویه‌ك سه‌نگه‌ری میلله‌تپارێزیان جی نه‌هێڵن، خه‌م وخۆزگه‌یان به‌دیهاتنی ئاوات و خۆزگه و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانیان بێت،
- هه‌وڵی ئیسلاحكاری ودژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی سیسته‌مێكی یاسایی و قانونی وا كه ئازادی وعه‌داله‌ت به‌دی بێنی، زانایانی ئایینی هه‌میشه له‌هه‌موو پێشهات و سه‌ركه‌وتن و شكه‌سته‌كانیش له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌یان بوون، پێویسته له ئیمرۆشدا خه‌بات بۆ هێنانه‌دی ووڵاتێكی یاسایی به‌هێزو بوێر‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕ له خزمه‌ت وخزمه‌تگوزاری و ژیانی ئاسووده وعه‌داله‌ت، عه ێای موسا‌و بای فێنكی سوله‌یمان و جوانی یوسفی ڕاستگۆ بن،
- داكۆكی كردن له بنه‌ما ئه‌خلاقی وئینسانیه‌كان ئه‌ركی ئیمرۆی زانایانی ئایینی یه، كه به‌داخه‌وه كوشتن و خوێنرشتن و په‌لاماردنی باره‌گا و بنكه كان وسوتاندنیان له نێو بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان جێی نابێته‌وه، بۆیه گه‌ره‌كه زانایان زیاتر له‌هه‌موو كاتی ئاماژه و كار له سه‌ر به هۆشیاركردن و په‌روه‌رده‌كردنی لاوانمان و به ئه‌خلاقی كردنی داوا وداخوازییه‌كانی چین و توێژه‌كان بكه‌ن، به‌مه‌ده‌نی كردنی هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌ركی زه‌روری ئێستامانه، ئه‌بی بیری ته‌ئاموری و یه‌كتر خائینكردن و ته‌كفیركردن بڕوخێنین، وه ته‌حریمو ته‌جریمكردنی هه‌موو جۆره توندوتیژیه‌ك له كوردستان دا ئه‌ركی ئه‌خلاقی زانایانمانه،
- حه قه ئێمه‌ی زانایانی ئایینی كاربكه‌ین بۆ به زه‌قكردن و ده‌رخستنی خاله به‌هێز و وێكچوه‌كان و نه‌هێشتن و فه‌رامۆشكردنی خاڵه لێكچیا كان، ئه‌بی نه‌بینه هۆكاری دووبه‌ره‌كی و پینه و په‌ڕۆكردنی ناته‌واویه‌كانی ئه‌م وئه‌و، بۆ هیچ مه‌رام ومه‌به‌ستێك نه‌بینه ته‌ره‌فگیر له دژی ئه‌م و ئه‌و، زانا و په‌یامه‌كه‌ی موڵكی هه‌موانه نه‌ك چین و توێژێك به‌تایبه‌تی،
- پێویسته زانایانی ئایینی به‌ته‌واوی بیر‌و بۆچونه جیاوازیه‌كان، كاربكه‌ن بۆ یه‌كخستن ویه‌ك ریزی نێوانیان، به شێوه‌یه‌ك باهۆزه‌ی ته‌نگه‌ژه سیاسیه‌كان نابی ببێته هۆكاری تانه‌و ته‌شه‌ر له‌یه‌ك دان و دروستكردنی جیاكاری نێوانمان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له بابه‌تی فه‌توا ولێكدانه‌وه‌ی فه‌توا كه‌ی 68ی زانای ئایینی له هه‌ولێر دروست بوو،
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویست ده‌كات كه داكۆكی و داخوازییه‌كان له چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و مه‌ده‌نی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت، لی ناشكری سازش بكرێت له‌و مافه‌ی هه‌موو هاوڵاتیه‌ك هه‌یه‌تی (به‌پێی یاسا ئاسمانی و تا ئه‌وه‌شی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كراوه) كه خۆی ده‌بینێته‌وه له خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر فراوانكردنی ئاراسته‌ی ئازادییه‌كان و به‌دامه‌زراوییی كردنی ده‌زگامه‌ده‌نی وئیداریه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دا،
- بره‌و دان و به‌ره‌و پێشبردنی ڕۆشنبیری و هۆشیاری هاوڵاتی، له همبه‌ر پاراستنی ده‌سكه‌وت و ده‌زگاكان و دژایه‌تی كردنی هه‌موو جۆره هه‌لكوتان و به‌تاڵانبردنی داهات وكه‌ل وپه‌ل له‌كاتی نانه‌وه‌ی ئاشووب و ته‌نگه ژه ئه‌مه‌نییه‌كان، ئه‌ركی هه‌نووكه‌ی ڕۆژگاری ئیمرۆیه كه به‌داخه‌وه هه‌ندی كه‌س ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی گه له‌كه‌مان و ته‌نانه‌ت ئایینه‌كه‌شمان به‌م ڕفتاره نا په‌سه‌ندانه ئه‌شێوێنی، ، ، له‌كۆتایی خوازیارم ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌ی ئیمرۆ هه‌رێمی كوردستانیشی گرتۆته‌وه به سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی میلله‌ت و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پیلانی دوژمنانی گه له‌كه‌مان كۆتایی پی بێت، ،
پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی شافعی/سۆران
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
