خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی پاش 17 ی شوبات، بۆ ئۆپۆزسیۆن و داخوازی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌وكاته‌ی خواستی خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن یه‌كده‌گرێته‌وه، ده‌سه‌ڵات ناچاره مل به‌داواكانمان بدات!
به‌م هه‌نگاوه ئۆپۆزسیۆن قۆناغێكی نوێ ده‌بڕێ، ئه‌ویش یه‌كگرتنی داخوازییه‌كانی هه‌ر سێلایه‌نی ئۆپۆزسیۆنه له‌یه‌ك لیستدا بۆ ڕوبه‌ڕووی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی و پارتی! له‌مه گرنگتر یه‌كگرتنه‌وه‌ی خواستی خه‌ڵكی ناڕازی و داوای ئۆپۆزسیۆنه.
به‌م قۆناغه‌ی كه‌له‌پاش 17ی شوبات خولقاوه به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن كه چیتر یه‌كێتی و پارتی توانای ئه‌وه‌یان نه‌ماوه گه‌مه‌ی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا بكه‌ن و هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردنی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو گۆڕان بده‌ن، كه‌بینیمان له پێش 17ی شوبات و له‌دوای 17ی شوباته‌وه به‌جیاو پێكه‌وه‌و به‌ته‌نها هه‌وڵی دانیشتنی زۆر درا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن تاكو كه‌لێن بخه‌نه نێوانیان، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه بێ‌ئاكام بوو، به‌تایبه‌ت كه 2/3 ئۆپۆزسیۆن پێكه‌وه بایكۆتی دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كرد‌و نه‌یهێشت پێشێلكردنی 17 خاڵه هاوبه‌شه‌كه‌ی 23/2 به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕێ و هه‌ڵوێستێكی سێلایه‌نه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان نواند، به‌دوای ئه‌وه‌شدا له 3/3 21 خاڵ له‌داخوازی جدییان پێشكه‌ش كرد‌و ماوه‌ی دیاریكراوی وه‌ڵام و جێبه‌جێكردنیان تێدا دیاریكردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شه‌قام ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی زۆر بڵنده‌و ده‌یان خوێنیشی له‌پێناودا پێشكه‌ش كردووه‌و له‌یادشتێكدا 11 داخوازی هه‌نوكه‌یی و 26 داخوازی بنه‌ڕه‌تی گه‌یاندووه به‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت، له‌مكاته‌دا كه‌ده‌سه‌ڵات ده‌یویست میله‌ت و ده‌نگی ناڕازی خه‌ڵكی كوردستان به‌دانیشتن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن دامركێنێته‌وه‌و خه‌ڵكی مه‌یدانه‌كانی ئازادی به‌بێ پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن بهێڵێته‌وه، ئه‌و خه‌ونه‌ی ئه‌مڕۆ له‌بیه‌ن چوو، ده‌ركه‌وت ئۆپۆزسیۆن یه‌كده‌نگه‌و شه‌قامیش ده‌نگی بڵنده بۆ داخوازی جێبه‌جێكردنی داواكانی و كۆڵنه‌دان تاكو گه‌یشتن به‌خواسته ڕه‌واكان!
بۆیه پێم وایه 17ی شوبات ئه‌و قۆناغه نوێیه بوو كه ده‌نگی ناڕازی شه‌قامی ته‌قانده‌وه‌و به‌خوێنی گه‌نجان سوری كرد‌و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنیشی یه‌كخست تاكو ئیتر نه ڕێكه‌وتنی ستراتیجی و نه هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و پارتی نه‌توانێ ئه‌م وڵاته به‌ره‌و تاكڕه‌وی و گه‌نده‌ڵی زیاتر به‌رێت!
ئه‌مه ته‌نها بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌كه‌وتانه‌یه كه‌له‌دوای 17ی شوبات به‌رهه‌مهاتووه‌و پێویسته هه‌مووان دركی پێبكه‌ن و له‌هه‌وڵی پاراستن و به‌رز ڕاگرتنیدا بین.
جێی خۆیه‌تی ئۆپۆزسیۆن ئه‌مجاره له‌پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی در‌و نه‌كه‌وێته‌وه، تاكو له‌وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به‌داخوازییه‌كانمان هه‌موومان پێكه‌وه بۆ قۆناغێكی گرنگتر ئاماده‌كاری بكه‌ین!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
