دوو بارە سلاو؛بۆ گشت کارو پیشەیەک مۆلەتی یاسای دەویت پرۆسەی ئەو مۆڵەتەش بەچەند فیلتەرێکدا تێدەپەرێت؛یەک لەو فیلتەرانە ژمارەی کۆمەڵایەتیە کە هەمو کەسێک لە سەروی ١٦ ساڵیەوە دەبێت ئەو ژمارەیەی هەبێت.چونکە ئەم ژمارەیە ئەم ژمارەیە کۆدی ژیانی هەموو کەسێکە کە دەبێ لە پرکردنەوەی فۆرمەکەدا بنوسرێت.
دیارە مەبەستە سەرەکیەکەی من ئەوەیە کە چ کارێکبکرێت بۆ ئەوەی رێگا لە گەندەڵی ئیداری بگیرێت و جۆنیش کار بخوڵقێندرێت بۆ بێکاران.من دەڵێم هەتا ئەو کاتەی دەسەڵات نەگەرێتەوە بۆ ئیدارەکان.کە پێیدەڵێن
ستاندارد.مومکین نیە بە دەست تێوەردانی سەروتر وەک بۆتە باو ؛پشتگیری.گەندەڵی ئیداری کە گرنگترینەکەیانە چارەسەر بکرێت.بۆ پێشگیری و چارەسەر ئەم خاڵانەی لای خوارەوە ئەخەمە بەر دەم:--
١-دەسەڵات بگەڕێندرێتەوە بۆ ئیدارەکان
آ-مودیری ئیدارە بەرپرسە لە هەمو ئوموری ئیدارەکەی.
ب-بۆ ئامادە بوون لە کاتی دەوامدا بی جیاوازی پۆستو مقام لە کاتی دەوامدا ئامادەبن تا کۆتایی کاتی دەوام جگە لە نیو کاتژمڕی پشوی نیوەڕۆیان.
پ-سیستەمی سەرە دابین بکرێت بۆئەوەی مافی موراجیع پێشێل نەکرێت.
ج-میوانو میوانداری ئیدارەکان لە کاتی دەوامدا، بە جدی قەدەعە بکرێت،
ح-تەلەفۆنی شەخسی لە کاتی دەوامدا قەدەعەو سزای بۆ دیاری بکرێت
د-سەیارەی ئیدارە جگە لە کاتی دەوام سودی تایبەتی لێوەرنەگیرێت و قەدەعە بکرێت،
خوڵقاندنی کار بۆ بێکاران؛
دیارو ڕونە لەلای هەمو کەسێک کە ئیدارەی حکومەت توانای زۆرینەی ئەو قوتابیانەی کە تەخەروج ئەکەن نابێت، بۆیە
دەبێ گرنگی بە کەرتی تایبەت بدرێت.ئەگەر لەم پرۆسەیەدا زۆر جدی نەبن سەرکەوتن بۆ ئەم پرۆژەیە ئاسان نیە، جا بۆیە دەبێ بۆ دەوڵەمەند کردنی بانگەواز بکرێت بۆ گەرانەوەی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات تەخەسوسیان وەرگرتوە بە ئیمتیازی باشەوە بگەێێنەوە وڵات و ئەگەر ئوانەش کافی نەبوون پێویستە لە وزەی کەسانی پسپۆری
پارچاکانی تری کوردسان سود وەرگیرێت بە بێ جیاوازی بیرو باوەری پێشکەوتنخوازانە، حەتا دەکرێت لە متخسسینی بیانی سود وەربگیررێت بۆ گەشە کردنی بە سەناعی کردنی وڵات و کەم کردنەوەی بێ کاری
بە سوپاسو پێزانینەوە
جەمال محەمەد خواکەرەم
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
