
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان، رۆشنبیران، راگه‌یاندنه به‌ڕێزه‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و لایه‌نه سیاسیه‌كان
ماوه‌یه‌كه گه‌لانی باكوری ئه‌فریقیاو رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ستیان به‌شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری كردووه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه‌شدا، گه‌لی تونس و میسر توانیان كۆتایی به دوو ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری ناوخۆیی بهێنن.گه‌لانی تریش ئێستا له‌هه‌وڵداندان بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌ردوو گه‌لی میسر و تونس سیسته‌مه‌كانیان بگۆڕن.دیاره ئه‌م بارودۆخه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌كوردستانیش كردووه، هه‌ربۆیه گرنگه ئێمه هه‌موومان به‌شێوه‌یه‌كی راست ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه بخوێنینه‌وه‌و هه‌ڵویستی له‌به‌رامبه‌ر نیشانبده‌ین.
بێگومان ئه‌م شۆڕشه جه‌ماوه‌ریانه له‌ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه فكری، سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ره‌گه‌زیی، ئاینی و ئاینزایی و ئیدارییه‌كان و بێچاره‌بوونی سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كێشانه‌دا به‌رپابوون.ئه‌م شۆڕشانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه گه‌لان له‌مه زیاتر ناتوانن دان به‌خۆیاندا بگرن و ئه‌و سته‌م و ناعه‌داله‌تیه‌ی له‌به‌رامبه‌ریان به‌ڕێوه‌ده‌چێت په‌سندی بكه‌ن.هه‌ربۆیه پێویست ده‌بینن ئه‌و رژێمانه بگۆڕدرێن.ئه‌م شۆڕشانه ئه‌و په‌یامه‌یاندا ئیتر چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ئه‌و مۆدێلانه‌ی له‌لایه‌نی رۆژئاواوه وه‌كو چاره‌سه‌ری پێشكه‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوین كران ناكه‌ن و پرۆسه‌ی ده‌نگدان وه‌كو ته‌نیا چاره‌سه‌ری نابینن بۆ كێشه‌كان، ئه‌فغانستان و ئێراقیش دوو نمونه‌ی زه‌قن.وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م شۆڕشانه په‌یامێكی تریشیان دا ئه‌ویش تێپه‌ڕكردنی كوده‌تای سه‌ربازی بوو كه شێوازی كلاسیكی گۆڕِانكاری بوو و له‌رابردوودا پشتی پێده‌به‌سترا.له‌گه‌لڕ ئه‌مه‌دا ئه‌م شۆڕشانه ئۆپۆزسیۆنی كلاسیك و گۆشه‌گیریی و پێشه‌نگایه‌تی تاكه ئایدیۆلۆژی و تاكه حیزبی تێپه‌ڕكردو جه‌ماوه‌ر خودی خۆی بووه هێزی گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی.شۆڕشی گه‌لانی تونس و میسر سه‌ركه‌وتن و ئه‌وه‌تا چه‌ندین گه‌لی تر به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاوده‌نێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵكه، ده‌ستێوه‌ردانی زلهێزه هه‌رێمی و جیهانیه‌كان و ئیسلامی سیاسیه كه‌ده‌یانه‌وێت به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان شۆڕشه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی ئاڕاسته بكه‌ن.ئاشكرایه رێگه‌گرتن له‌وه‌ها بارودۆخێك ئه‌ركی پێشه‌نگانی شۆڕش و ئازادیخوازان و دیموكراتخوازانه.
هه‌رچی تایبه‌ته به‌ئێراق و باشوری كوردستان؛ گه‌له‌كه‌مان له‌ئه‌نجامی تێكۆشان و قوربانیه‌كی بێ هاوتاو له‌گه‌لڕ ئه‌و بارودۆخه تایبه‌ته نێوده‌وڵه‌تیه‌ی بۆی ره‌خسا، توانی له‌رێگای راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی به‌هاری 1991 ه‌وه كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس له‌به‌شێكی كوردستاندا بهێنێت و كۆمه‌ڵێك دامووده‌زگای ئیداری بونیاد بنێت، كاتێك له‌ساڵی 2003 دا به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریانه‌ی رژێمی به‌عس هات، ده‌رفه‌تی ئه‌وه دروستبوو دۆزی گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ناوخۆ چاره‌سه‌ر ببێت.به‌ڵام ئه‌وا بیست ساڵ به‌سه‌ر راپه‌رێن و هه‌شت سالڕ به‌سه‌ر روخاندنی رژێمی به‌عسدا تێپه‌ڕی هێشتا كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ئێراق چاره‌سه‌ر نه‌بووه.ئه‌مه‌ش وایكردووه ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه رۆژبه‌ڕۆژ له‌زیادبووندابێت، ده‌سه‌ڵات و ئه‌و مۆدیله سیاسییه‌ی كه به‌ڕێوه ده‌چێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه به‌رپرس ده‌بینێت.
ئێمه وه‌كو پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان ئه‌و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانانه ئه‌مڕۆی كوردستان به‌چالاكی ره‌واو دیموكراتی ده‌بینین، كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی و ئاشتییانه به‌رده‌وام بێت و هیچ لایه‌نێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاری نه‌هێنێت، به‌پێویستی ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتداران به‌هه‌ندی وه‌ربگرن و هه‌رچی زووه وه‌ڵامی داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ر بده‌نه‌وه‌و، هۆكاری ئه‌و گرژیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ریشه‌ییه له‌سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتدا، نه‌ك به‌فیشه‌ك وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران بدرێته‌وه.هه‌روه‌ها به‌هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی له‌به‌رامبه‌ر مێژوو، كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كوردستان، به‌ئاڕاسته‌ی راستی خۆیدا بڕوات و نه‌بێته زه‌مینه بۆ ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی ئیمتیازات له‌نێوان چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی‌دا، هه‌روه‌ها نه‌بێته گۆڕه‌پانێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كۆنه قینی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی و لایه‌ن كه‌له‌ڕابردوودا هه‌میشه له‌ڕێگای ئه‌و ململانێیه‌وه ده‌نگی نوێ و دیموكراتخوازیان كپ كردووه‌و كوردستانیان بۆ دواوه گه‌ڕاندۆته‌وه.
له‌پێناوی چاره‌سه‌رییه‌كی دیموكراتیانه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌و به‌رقه‌راركردنی دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكرنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌ماوه‌رو بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی ئیداری و كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی حیزب و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داموده‌زگاكان بۆ جه‌ماوه‌رو سه‌قامگیركردنی ئاشتییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی و لایه‌نه جیاوازه‌كانه‌وه خراونه‌ته روو، ئه‌م پرۆژه‌یه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین:
1- پشتیوانی له‌به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندان و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیه‌كی دیموكراتیانه ده‌كه‌ین و كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌ران بدرێنه دادگا.
2- جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌رو رۆشنبیران و پێكهاته جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا بانگ ده‌كه‌ین تاكو ئه‌نجومه‌نێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان دروستبكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ر له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ێكی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیدا گه‌ڵاڵه بكه‌ین و بیكه‌ینه ستراتیژی كار و چالاكییه‌كان.
3- كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، ده‌ستورێكی دیموكراتی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابڕێژرێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه‌و پێش وه‌خت ئه‌نجامبدرێت.
4- هه‌رچی زووه كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی حزبگه‌رایی بهێنرێت و ئه‌و موڵك ماڵانه‌ی حكومه‌ت كه‌له‌سه‌ر حیزبه‌كان تاپۆ كراوه بگه‌ڕێنرێته‌وه، هه‌روه‌ها دامووده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تی نشتیمانی و پسپۆڕی رێكبخرێنه‌وه.
5- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ژنان، لاوان، بێكاری، هه‌روه‌ها دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك له" ئاو، كاره‌با، رێگا‌و بان و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری".
6- له‌پێناو گه‌ڵاڵه‌كردنی ستراتیژییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان و چاره‌سه‌ركردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌یمان له‌ئێراق و باشووری كوردستاندا، كار بكه‌ین بۆچاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان.
له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا هه‌موو هه‌وڵ تواناكانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ و داواكارین له‌جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و رۆشنبیران و راگه‌یاندنه‌كان و رێكخراوه‌كان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا تاكو بتوانین له‌و گۆڕانكاریانه‌ی ئێستادا دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان چاره‌سه‌ربكه‌ین و پێداویستیه دیموكراتی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی خه‌ڵك دابین بكه‌ین.
ده‌سته‌ی كارگێڕی
پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
24 ـ شوبات ـ 2011
هه‌ولێر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
