رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵائۆجه‌لان، رۆژی (2/3/2011) چاوی به پارێزه‌رانی كه‌وت و بۆ پێڤاژۆی بیچالاكی ڕایگه‌یاند: هه‌تا نه‌ورۆز چاوه‌رێ ده‌كه‌ین.پێڤاژۆی دیالۆگ به‌رده‌وامه و پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری گوشار بۆ ئاكه‌په بهێنرێت.
با ئێمه هه‌تا نه‌ورۆز راوه‌ستین و سه‌یر كه‌ین، سه‌یری هه‌ڵوێستی حكومه‌ت بكه‌ین و لێكی ده‌ده‌ینه‌وه، كه ئالۆزیه‌كان به‌م شیوازه چه‌نده كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌پێڤاژۆی چاره‌سه‌ری ده‌كات.له‌م پێڤاژۆیه‌دا با به چالاكی مه‌زن ده‌وڵه‌ت ته‌نگه‌تاو نه‌كرێ.له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه هیشتا هیوای چاره‌سه‌ری هه‌یه.ئێستا پێڤاژۆی دیالۆگ له‌گه‌ل ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وامه.دیداره‌كانی من له گه‌ل ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وامه و من تا ئێستاش هیوام به‌و دیدارانه‌یه، تا راده‌یه‌ك هیوادارم كه وتوێژ به‌رده‌وام بێ.ده‌بێ هه‌تا (21) ی ئادار روداوێك نه‌كه‌وێته‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ندێك پێشكه‌وتن بێته ئاراوه.ده‌بێ كه له (21) ی ئاداره‌وه هه‌تا مانگی حوزیران دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێ.ئێمه ده‌مانه‌وێ بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد چاره‌سه‌ریه‌كی ده‌ستوری پێشبكه‌وێت.له به‌ر ئه‌وه من لێره زۆر كاری بۆ ده‌كه‌م و به‌و بابه‌ته‌وه زۆرسه‌قاڵ ده‌بم.من، بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وڵ ده‌ده‌م.پێویسته راپه‌رینی گه‌لان له تونس، میسر، لیبی و هه‌روه‌ها خۆپێشاندانه‌كانی شاری سلێمانی به‌باشی خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت.
من ئێستا پێشنیار ناكه‌م وه‌كو میسر و تونس راپه‌رینیێكی بێ راوه‌ستان به‌رده‌وام بێ.له‌وباوه‌ڕه‌دام كه ئێستا كات بۆ ئه‌وه گۆنجاو نییه كه هه‌موو هیزی خۆمان بخه‌ینه جموجووڵه‌وه.ئێستا هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه نییه كه جه‌ماوه‌رو رێكخستنه‌كه‌مان بخه‌ینه ناو جموجووڵه‌وه، به‌ڵام ده‌بی باش بزانرێت كه هیزی ئێمه له تونس و مسر به كاریگه‌رتره، له به‌ر ئه‌وه‌ی هێز و رێكخستنمان هه‌ڵگری ئه‌زموون و تێكۆشانی چه‌ندین ساڵه‌یه.
من بانگ له لایه‌نگرانی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌م كه به په‌له بێنه لای یه‌كتر.ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌توانن له ژێر ناوی (كه‌جه‌ده) دا به‌شداری پێڤاژۆی چاره‌سه‌ری ببن.پێویسته داخوازی هه‌م بۆ كه‌جه‌ده و هه‌میش بۆ حكومه‌ت راگه‌ینرێن و داواش ده‌كه‌م كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هیزانه‌ی كه لایه‌نگری چاره‌سه‌ری نیین هه‌ڵوێست نیشان بدرێن.به‌و شیوازه ئاشكرا ده‌بێت كه كێ لایه‌نگری چاره‌سه‌ریه و كێش شه‌ڕخوازه.ناشبێت كه لێره دانیشن و گوشار بخه‌نه سه‌ر په‌كه‌كه.تاكوو ئێستا ئاكه‌په بۆ چاره‌سه‌ری هه‌نگاوێكیش چییه، نه‌یناوه و له به‌رده‌م چاره‌سه‌ریشدا بووته ئاسته‌نگ، بۆیه ده‌بێ لایه‌نه‌كانیش ئاو به ئاشی ئاكه‌په‌دا نه‌كه‌ن.شتێك هه‌یه زۆر سه‌رنجی منی بۆلای خۆی راكیشاوه و پێم سه‌یره، ده‌لێین باده‌نگی چه‌كه‌كان ببرێن.ئه‌وانه بێ ئه‌وه‌ی كار و خه‌بات و هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ببێت هه‌ردێن ده‌لێن، باچه‌كه‌كان بێده‌نگ بكرێن.چه‌ك چییه؟ بۆ ئێمه چه‌ك به كار ده‌هێنن؟ نه‌خێر ئێمه‌یان ناچاركردوه كه چه‌ك به‌كار بهێنین.ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاره‌سه‌ری دیموكراتی ده‌ستوری پێشبخه‌ین.ده‌بێت كۆنفراسێك بۆ ده‌ستوریكی دیموكراتی پێشبخرێت.له ئیستادا ره‌وه‌شی جه‌هه‌په له ئاكه‌په باشتره.بانگه‌وازی من تایبه‌ت بۆ گه‌ریلا ئه‌وه‌یه، ده‌بێ له‌م پێڤاژۆیه‌دا هه‌تا ئه‌و ڕاده‌ی ده‌توانن خۆیان له شه‌ڕو پێكدادان به دوور بگرن.له ئاستی ئاسایشیشدا پاراستنی ره‌وای خۆتان به‌كار بهێنن، به باشترین شیوه خۆتان بپارێزن.من چاوه‌ڕوانم كه گه‌ریلا له‌م پێڤاژۆیه‌دا پشتیوانی له چاره‌سه‌ری دیموكراتی بكه‌ن.هه‌تاكوو هێرشتان نه‌كرێته سه‌ر، با هیچ هیرشێك پێك نه‌یه‌ت، ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌ستپێشخه‌ریتان له‌ده‌ست دابێت.ده‌بێت خاوه‌ن ده‌ستپێشخه‌ری بن و ده‌ستپێشخه‌ریتان زۆرتر بكه‌ن.
داواكاریم له ڕای گشتی توركیاش ئه‌وه‌یه، وه‌رن با پێكه‌وه ئیدی ئێمه رێگا نه‌ده‌ین كه خوێنی لاوه‌كانمان برێژرێ.ده‌بێت پشتیوانی له هیواكان بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه بكه‌ین.پێویسته له پێڤاژۆی چاره‌سه‌ریدا جێگا بگرن.پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری گوشار بخه‌نه سه‌ر ئاكه‌په‌ش.
له ئه‌نجامی تێكۆشانی ئێمه‌دا، ده‌وڵه‌تی تورك، بوونی گه‌لی كوردی قبوڵ كردووه، به‌ڵام ئاكه‌په له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ریدا ئاسته‌نگه.ئاكه‌په به پێچه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ریه‌وه ده‌یه‌وێت كوردان پاكتاو بكات.هه‌ڵوێستی ئاكه‌په به‌ته‌واوی كاره‌ساتباره.هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی تورك له به‌رامبه‌ر پرسی كوردا هه‌ڵده‌سه‌نگێنم.ده‌وڵه‌تی تورك له ساڵانی (80) كان و (90) كاندا، له دژی كوردان سیاسه‌تی نكۆڵی و قڕكردنی به‌كار هێنا، له ساڵی (1950) ش به دواوه ماوه‌ی (60) ساڵه ده‌وڵه‌تی تورك په‌یوه‌ندی به گلادیۆی ناتۆوه كردۆوه، به‌ڵام ئیستا گه‌یشتۆته ئاستێك كه بوونی كوردان قبوڵ ده‌كات، له سایه‌ی تێكۆشانی كوردانه‌وه، ئیدی ئێمه ده‌توانین بلێین، دیدی ده‌وڵه‌ت گۆڕاوه، هه‌وڵه‌كانی من لێره نكۆڵی و له‌ناوبردنی سه‌ر كوردانی ڕاگرتووه، ئیدی بوونی كوردان قبوڵ ده‌كرێت.بۆیه ده‌بێت پێڤاژۆی چاره‌سه‌ری پێشبخرێت، بێگومان ده‌ستبه‌رداربوون له دید و هه‌ڵوێستی ساڵانی (80) كان و (90) كان هێده ئاسان نییه، به‌ڵام له‌م قۆناخه‌دا، دیاره كه ده‌وڵه‌ت هاتۆته ئاستی ده‌ستبه‌رداربوون له سیاسه‌تی نكۆلیكردن، ئێمه ده‌مانه‌وێت خۆمان له سیاسه‌تی نكۆلی و له‌ناوبردن ڕزگار بكه‌ین.گۆڕانكاری له دیدی ده‌وڵه‌تدا به‌ئاسانی به‌ده‌ست نه‌خراوه.گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ریدا ئاكه‌په‌یه.هه‌ڵوێستی ئاكه‌په به ته‌واوی كاره‌ساتباره، له بابه‌تی لێبوردنی خوێندكارانیش‌دا، مافی ده‌یان هه‌زار خوێندكار خورا، مه‌گه‌ر نازانن ئیدی له‌م ساته به‌دواوه من ناگه‌ڕێمه‌وه زانكۆی كۆلیژی زانسی سیاسی و له‌پۆلدا له ڕێزی پاشه‌وه‌دا دانانیشم و له ڕوشێكی وه‌هاشدا نیم تا بتوانم بچمه‌وه زانكۆ و ده‌ست به خوێندن بكه‌مه‌وه، هێنده به بچووك نزیك ده‌بنه‌وه، سه‌دی سه‌د ئامانجی ئاكه‌په چاره‌سه‌ری پرسی كورد نییه، ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌یمه‌نه‌ی خۆی دروست بكات، بۆ دروست كردنی هه‌یمه‌نه و ده‌سه‌ڵاتی خۆی، كوردان پاكتاو ده‌كات، ده‌بێت كوردان ئه‌وه‌ش وه‌ها بزانن و ببینن.
من له دژی هه‌یمه‌نه‌ی مه‌ترسیداری ئاكه‌په دریژه به تكۆشان ده‌ده‌م.ده‌وڵه‌ت ده‌ستبه‌رادری سیاسه‌تی نكۆلی كوردان بووه و وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری خاوه‌ن ئیراده بێت ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئاكه‌په مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه.ئاكه‌په له‌گه‌ڵ كه‌مال بورقای و شڤان په‌روه‌ریش چاوپێكه‌وتن ده‌كات.كه‌مال بورقای له‌به‌ری ئه‌وه‌ی له ته‌له‌فزیۆندا ره‌خنه له ئێمه بگرێت، با دڵخواز بێت و با بێت له نێو سیاسه‌تی دیموكراتیدا جێ بگرێت، به‌شداری تێكۆشان ببێت، پشتیوانی بكات، ئێمه له‌به‌رده‌م كه‌سدا ئاسته‌نگ نین، ئاكه‌په له ڕێ ئه‌وانه‌وه ده‌یه‌وێت سودمه‌ند بێت، ده‌یه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌نه وه‌ك سه‌رباز گرێدراوی خۆی بكات و كوردانی ئازادیان پێ پاكتاو بكات.ئایا ئێستا كه‌مال بورقای و شڤان په‌روه‌ر جه‌ماوه‌ریان هه‌یه؟ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له توركیان كورد نین؟ تۆ بۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا قسه ناكه‌ی، دیالۆگ پێشناخه‌ی؟ تۆ بۆ له‌گه‌ل ئه‌حمه‌د تورك دانانیشی؟ ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی میلیۆنان كورد ده‌كات.
دیاره كه له‌م بابه‌ته‌دا دڵخواز نیین، ئاشكرایه حیساباتی دیكه‌تان هه‌یه، من به شڤان په‌روه‌ر ده‌لێم، بابێت و له‌ناو پێڤاژۆی چاره‌سه‌ری دیموكراتیدا جێ بگرێت، با ڕێگه نه‌دات به‌كار ببرێت، ئه‌وكات بایی (5) قروش نرخی لای گه‌له‌كه‌ی نامێنێت، من ده‌ڵێم، با بێن و به‌شداری چاره‌سه‌ری دیموكراتی بن، كه‌سانێك كه لایه‌نگری چاره‌سه‌رین و هه‌ركه‌سێك كه ده‌ڵیت چاره‌سه‌ری ده‌وێت، ده‌توانن بێن و به‌شداری پێڤاژۆكه بن.
هه‌لبژاردنه گشتیه‌كانی مانگی پوشپه‌ری (حوزه‌یران) داهاتوو له توركیا زۆر گرنگه.بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا ده‌ی (10%) هه‌ڵبژاردن نه‌مێنێ، ده‌توانرێت بلۆكی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی دامه‌زرینێت.داوا ده‌كه‌م له‌ئامه‌دیش بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ری گروپ دابمه‌زرێت.ده‌توانێت چاوپێكه‌وتن پێشبخه‌ن.هه‌موو ژێرده‌سته‌كان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سیسته‌م ناڕازین و هه‌روه‌ها كورد، ده‌توانن له‌ناو هاوپه‌یمانێكدا كۆبنه‌وه.ئه‌گه‌ر بێتوو بۆ ئه‌م هاوپه‌یمانییه ئاماده‌كاریییه‌كی باش بكرێت، ده‌توانن به‌ربه‌ستی له سه‌دا ده‌ش (10%) تێپه‌رێنن، به‌ڵام ئێستا دره‌نگه.وادیاره به كاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بن، به‌ڵام دیسانه‌وه له بابه‌ته‌كه‌دا، پێویستی به په‌له‌كردن نییه.له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌گه‌رێك، تا دواین هه‌نگاو، پێویست ده‌كات ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانی به‌وشێوه له‌به‌ر چاوبگرن.به‌پێی ره‌وشه‌كه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر رێبازێك هه‌بێت به‌ربه‌ستی هه‌لبژاردن تێبپه‌رێنن، ئه‌توانن بابه‌تی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ، جارێكی دیكه له‌به‌رچاو بگرنه‌وه و بلۆكی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی دابمه‌زرێنن.ئێستا، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌په له سه‌دا (7 و 8) زیاتره.ده‌توانن (40) په‌رله‌مانتار بنێرنه په‌رله‌مان.داوا ده‌كه‌م به چه‌مكی تێگه‌یشتنی، ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیش بێت، به‌ڵام بۆمن بێت، هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كرێت.ده‌وڵه‌تیش ئێدی گه‌یشتووه‌ته جێگایه‌ك.تا بلۆكی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی قبوڵ بكات.پێویسته ئه‌م پێڤاژۆیه باش هه‌لسه‌نگێندرێت.ئه‌مه پێڤاژۆیه‌كی مێژووییه، پیویسته له‌ده‌ست نه‌درێت.ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌وڵه‌ت له بابه‌تی بلۆكی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیدا قه‌ناعه‌تی پێبكه‌ین و چاره‌سه‌ری ده‌ستورێكی دیموكراتی پێشبخه‌یه‌ن.ئێستا له توركیادا (3) بلۆكی سه‌ره‌كی هه‌ن.
بلۆكی یه‌كه‌م: نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و نه‌ته‌وه‌پارێز، له ساڵانی (1920) كانه، ئێستاش جه‌هه‌په و مه‌هه‌په نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م بلۆكه ده‌كه‌ن.
بلۆكی دووه‌م: ئیسلامییه.ئێستا ئاكه‌په و هێزه‌كانی ده‌وروبه‌ری نوێنه‌ری ئه‌م بلۆكه ده‌كه‌ن.
ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین كه بلۆكی سێیه‌هه‌مین، یاخود بلۆكی دیموكراتی سازبكه‌ین كه مسته‌فا سوبحیش له‌ناو ئه‌م بلۆكه‌دا جێ ده‌گرت.
تاوه‌كو ئێستا، بلۆكی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و ئیسلامی، هه‌موو كات له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتدار بوونه.ئێستا ده‌مه‌وێت بلۆكێكی دیموكراتی سازبكه‌یه‌ن و به‌ده‌وڵه‌تی بده‌ینه قه‌بول كردن.تا ئێمه به‌م بلۆكه دیموكراتییه كوشتنی مسته‌فا سوبحیش روون بكه‌ینه‌وه.هه‌روه‌ها ناوه‌رۆكی راستی روداوه‌كه‌ی كۆچگری، سه‌ید ڕزا و شێخ سه‌عید ئاشكرا بكه‌یه‌ن.
به‌ر له‌هه‌ڵبژرادنه‌كانێش پێشنیاری ده‌كه‌م، له ئامه‌دیش شوێنێك وه‌ك، میدانی ئازادی به‌ناو بكرێت و له‌وێ خێوه‌تی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتی هه‌ڵدرێن.به‌هه‌مان ئامانج ده‌توانن له وان و باتمانیش خێوه‌ت هه‌ڵدرێن و گه‌ل ده‌توانێت له‌و شوێنانه، داخواز و پێشنیاره‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ری پێش بخه‌ن.
ئێدی مودێلی نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت، له رۆژهه‌لاتی ناوین تیكچووه و چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی بۆ رۆژهه‌لاتی ناوین مودێلێكی گۆنجاوه.له بڕی ئه‌وه‌ی كه بابه‌ته‌كه وه‌ك پاڕچه‌بوون هه‌ڵسه‌نگێنن، ده‌بیت یه‌كپارچه‌یی مایه‌ی تێگه‌شتن بێت.تێزی چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی كه له سالی (2009) دا له نه‌خشه‌رێیه‌كه‌مدا پێشمخستبوو، وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین تئوریه‌كانی جیهانه.ئه‌و تیزه ده‌توانی بۆ رۆژهه‌لاتی ناوین ببێته مودێلێكی چاره‌سه‌ری.روداوه‌كان له میسر، تونس، لیبیا و سلێمانی ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن كه ئیدی مودێلی نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمه‌كه تێكچووه.له بنه‌ڕه‌تی پرسگریه‌كه‌دا، له پشتی ئه‌و پلانه‌دا مودێرنیه‌تی كاپیتالیست هه‌یه، من پێشتر ئاماژه‌م پێدابوو، پلانی نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت كه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێشخرا، پلانی به‌ریتانیا بوو، ئه‌و پلانه به جیهان بڵاو كرایه‌وه، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئه‌مریكا به‌رێوه برا، به‌ڵام له رۆژگاری ئه‌مرۆمان ئه‌و رژیمانه‌ی كه خۆیان خۆلقاندیانن له ناو ده‌چن.به‌شێك له‌داخوازیه‌كانی گه‌لان مافدارانه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا به‌شیوازی هه‌ڵسانگاندن نابێ و ئه‌وه كه‌مه.ئه‌مریكا و ئینگلته‌را ده‌بینن كه‌ئه‌و سیستمانه‌ی كه بۆ خۆیان خۆلقاندیان تێكده‌چن و به‌پێی خۆیان ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ن، هه‌تاكۆ گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.ئیدی ئه‌وانیش له‌و ناو ئه‌و كاره‌دان، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت وه‌كوو داخوازی چاره‌سه‌ری خۆیان نیشان بده‌ن.مودێلی ئیسلامی نه‌رمی ئاكه‌په هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك مودێل ناتوانن له توركیا ببنه چاره‌سه‌ری گرفته‌كان.پرسی كوردیش له ئێستادا له هه‌موو رویه‌كه‌وه به‌رده‌وامه.من، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا، پێشنیاری چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی ده‌كه‌م.پێویسته بابه‌ته‌كه وه‌ك یه‌كپارچه‌یی لێكبدرێته‌وه نه‌ك پارچه‌بوون.هه‌ڵوێستی پارچه‌پارچه و به‌شبه‌ش هه‌ڵه‌یه، من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه به‌هه‌ڵه له‌چاره‌سه‌ری خۆسه‌ری دیموكراتی تێگه‌شتوون.خۆسه‌ری دیموكراتی یه‌كێك له (8) قۆناغی چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی و ته‌نها ڕووه سیاسیه‌كه‌یتی، جێگا له‌وه‌ش ڕووی ئابوری، جڤاكی (كۆمه‌ڵایه‌تی)، چاندی (كه‌لتووری)، حقوقی، ئاسایشی و پاراستنی جه‌وهه‌ری و ئاستی دیبلۆماسی هه‌ن.هه‌ر قۆناغ و ڕووه‌كان، به‌پێی خۆی خاوه‌ن گرنگی واتایه، به‌ڵام له چۆارچێوه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیدا پێویسته مرۆڤ به شیوازێكی یه‌كپارچه هه‌ڵیسه‌نگێنێ.ده‌بێ كۆنگره‌ی جڤاتی دیموكراتی (كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی) كه‌جه‌ده‌ش، خه‌باتێكی هاوبه‌ش و یه‌كسان به‌رێوه ببات و ده‌بێت پێگه‌ی خۆسه‌ری دیموكراتی به باشی بۆ گه‌ل شێ بكاته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
