خۆپيشاندان مافێکی ڕاست و درووستی هاووڵاتيه له کۆمه‌ڵگه‌ی ديموکراتيدا.ئه‌و مافه‌ش به‌پێی ده‌ستور دراوه‌ته هاووڵاتی .هيچ که‌س و لايه‌نێکيش بۆی نيه له‌سه‌رووی ئه‌و بڕگه ده‌ستوريه دابێت .ئه‌ومافه له هاووڵاتيان زه‌وت بکات.له به‌رامبه‌ريشيدا به پێی ياسا هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگه‌شی پابه‌ند کردوه به ڕێزگرتن له‌و ئازاديه و پياده‌کردنی ئه‌و مافه‌له پاراستنی ڕووه‌جوانه‌کانی ئه‌و فه‌زائازاديه.که‌واته وه‌ک ده‌ستور مافی خۆپيشاندان و ناڕه‌زايی ده‌ربڕينی داوه‌وته ميلله‌ت ده‌بێت خۆپيشاندارانيش ڕێز له‌و ده‌ستورو ياسايه بگرن که ئه‌و ئازاديه‌یبۆ ده‌سته‌به‌رکردوون.له پێناو پاراستنی هه‌ردوو ( ماف) مافی تايبه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و مافه‌گشتيه‌کانی ده‌وڵه‌ت.له‌دونيای ديموکراسیدا سيستمی خۆپيشاندان به پێی ئاستی ڕووناکبيری کۆمه‌ڵ و و هه‌ست به مه‌سئوليه‌تی نه‌ته‌وايه‌تی و خوێندن و جۆری ووڵاته‌کان ده‌گۆڕێ.بۆ نموونه له‌ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا هاووڵاتيان ڕێپێوانێکی هێمنانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داتر له پارکێکدا ده‌گيرسێنه‌وه و داواله‌لايه‌نی په‌يوه‌ندیدار ده‌که‌ن که نووێنه‌ريان له‌و پارکه ئاماده‌بێت له‌دوای خوێننه‌وه‌ی چه‌ند ووتارێک دياريکردنی داواکانيان ده‌قی ياداشته‌که ته‌سليم به نوێنه‌ری لايه‌نی په‌يوه‌نديدار ده‌که‌ن ليژنه‌يه‌ک بۆ به‌دواچووننه‌وه‌ی داواکاريه‌که پێک ده‌هێنن بۆ چاره‌سه‌رکردنی داواکاريه‌که ئه‌گه‌ر داواکه زۆر دواکه‌ووت جارێکی ديکه‌ش خۆپيشاندان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌و ئه‌مجاره په‌ناده‌به‌ن بۆ دادگا داواله‌سه‌ر لايه‌نی په‌يوه‌ندیدار تۆمارده‌که‌ن.له‌هه‌مان کاتيشدا سکاڵايه‌ک ده‌ده‌نه ده‌زگای ڕای گشتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ويش له‌لای خۆيه‌وه بچێته نێو ئه‌و داخوازيه‌ی هاووڵاتيان .لێره‌دا حه‌ز ده‌که‌م ئاماژه به‌خاڵیک بکه‌م ئه‌ويش ( ده‌زگای ڕای گشتيه) ئه‌م ده‌زگايه له‌زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا هه‌يه و به‌پێی ده‌ستورو ده‌نگی جه‌ماوه‌ر دامه‌زراوه بۆ به‌ڵانسدان بۆ به هه‌ردوو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتيان و به‌رگريکردن له ياسا له‌کاتی پێويست.وبه‌رگريکردن له مافه مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه‌يه‌کان.به‌و پێيه داواکاريه‌کانی خۆپيشانده‌ران ڕێچکه‌ی ياسای و ده‌ستوری خۆيان ده‌گرن و تا جێبه‌جێکردن .به‌ڵام له‌و ووڵاتانه‌ی که هێشتا تازه‌ن له دونيای پياده‌کردنی سيستمی ديموکراتیه‌ت و بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ نموونه‌ی تورکيا و ميسر و هێندێک شوێنی ديکه.به جۆرێکی ديکه مامه‌ڵه له‌گه‌ل خۆپيشاندران و داواکاريه‌کانيان ده‌کرێ .سه‌ره‌تای پڕۆسی خۆپيشاندان به‌هه‌مان شێوه پڕۆسه‌ی سه‌ره‌تای خۆپيشانده‌رانی ووڵاتانی ڕۆژئاوادا تێپه‌ڕ ده‌کات له‌دوای پێشکه‌شکردنی داواکاريه‌کان به دوڵه‌ت ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رنه‌کراو پشتگوێخرا هاووڵاتيان ناچار ده‌بن لاينی خۆپيشانده‌ر په‌نابه‌رنه به‌ر ياخیبوونی مه‌ده‌نی واته ژيان له‌وشاره يا له‌ووڵات ڕاده‌گرن ئه‌ويش به داخستنی دام و ده‌زگا حکوومی و دوکان و بازاڕه‌کان بێ ده‌نگيه‌کی ته‌واو ده‌خه‌نه نێو شه‌قام و بازاڕه‌کان ئه‌وه‌ش وا له حکوومه‌ت ده‌کات مل که‌چ بکات بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌شێک له خواسته‌کان وداخوازيه‌کان.کوردستانی باکور وه‌ک نموونه.که‌واته له هيچ سيستمێکی ئه‌م دونيايه‌دا نه‌هاتووه خۆپيشانده‌ران په‌لاماری دام و ده‌زگا حکوومی و حزبيه‌کان بده‌ن ئه‌وه‌ی بينمان له دياربه‌کر دوانزه شاری کوردستانی باکور ته‌نيا ڕڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌بوو له‌گه‌ل هێزه ئه‌منيه‌کان و پۆليس به‌ڵام هيچ که‌س په‌لاماری دام و دزگا حکووميه‌کانی نه‌دا و که‌س نه‌يگووت ئه‌م دام ده‌زگايانه ماڵی حکوومه‌تی ديکتاتۆريه‌تی تورکه که کورد ده‌چه‌وسێنێته‌وه .دياره ئه‌وه‌ش هه‌ستی هۆشياری و شه‌رعيه‌ت دانه به خۆپيشاندانه‌کانيان له پێناو پێکانی ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌وان به ڕه‌وای ده‌زانن.خۆ ئه‌گه‌ر کارێکيان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و کردارانه‌يان بکردايه ئه‌وا شه‌رعيه‌ت و باوه‌ڕمه‌ندی خۆپيشاندانه‌کانيان له‌ده‌ست ده‌دا.ڕاگه‌ياندنه‌کانی دونياش به‌و شێوه‌يه هاوسۆزيان نه‌ده‌بوو.لێره‌دا جێگه‌ی خۆيه‌تی بپرسين ئه‌ی ئه‌وه‌ی له سليمانی ڕوويداو ڕووده‌دات ده‌چێته قاڵبی کام سيستمی ديموکراتی ؟ ئه‌گه‌ر ناچێته هيچ کام له‌و ذوو جۆره ديموکراتيه‌ی له پێشه‌وه ئاماژه‌مان بۆکرد.تۆبڵیی ئه‌وه کام داهێنان بێت که که‌سانێک به‌ناوی ( ئۆپۆزسيون) هێناويه‌تيانه کوردستان به‌خه‌ڵکی ساده‌و سڤيلی ده‌فرۆشنه‌وه به ناوه‌ی ديموکراتيه‌ت چونکه ئه سيسته‌مه‌ی( ئۆپۆزسيون) هه‌موو شێوه‌کانی چه‌واشه‌کاری و گێره شێوێنی لێ به‌دی ده‌کرێ ته‌نيا ڕووجوانه‌که‌ی ديموکراتيه‌ت و مافه مه‌ده‌نيه‌کان نه‌بێت ..که‌واته ئه‌وه‌ی له سلێمانی و ده‌وروبه‌ريدا ڕوويدا و ڕووده‌دات سه‌رپێچیکردنه له‌ياساوده‌ستورو شێواندنی ئه‌و فه‌زا ئازاديه‌يه که حکوومه‌تی کوردستان بڕياری له‌سه‌رداوه.ئه‌و ڕه‌فتاره به هيچ جۆرێک دوور‌و نزيک په‌يوه‌ندی به‌و ئازاديه نيه که ده‌ستور به هاووڵاتی به‌خشيوه.مافی حکوومه‌ت و ياسايه لێپيچنه‌وه بکات له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی ڕێزله‌و بڕگه ده‌ستوريه ناگرن که ناوی ئازادی خۆپيشاندانه.چونکه هه‌موو ئازاديه‌ک له سنووری ئازدای خه‌ڵکانی ديکه کۆتايی دێت و ئه‌گه‌ر زێده ڕوی کرا ئه‌وه به پێشێلکردنی سه‌روه‌ريه‌کانی ياسا هه‌ژمار ده‌کرێ .لێردا ده‌بێت مافی مرۆڤ و مافی هاووڵاتی بوون له‌يه‌ک جيا بکرێنه‌وه چونکه تێکه‌ڵکردنيان به‌يه‌کتر هه‌ڵه‌يه‌کی گه‌وره‌يه‌جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ جاڕێکی جيهانیه‌و بڕيارو ئيمزای وهه‌موو ووڵاتانی دونيای له‌سه‌ر کراوه وه‌ک بڕيارێکی نێوده‌وڵه‌تی کاری پێده‌کرێ هيچ که‌سێک و ووڵاتێک بۆنيه ده‌ستکاری بڕگه‌کانی ئه‌و جاڕه‌گه‌ردوونيه بکات چونکه به شێوه‌کی گشتی ده‌ستنيشانی هه‌موو مافه‌کانی مرۆڤی کردوه و سنووری پێشێلکردنه‌کانيش دياریکردوه.به‌ڵام مافی هاووڵاتی بوون و ئه‌رک و واجباته‌کانی هاووڵاتی ياسای ئه‌و ده‌وڵه‌ته بڕياری له‌سه‌ر ده‌دات ياساکانی بۆ هه‌موار ده‌کات که چه‌ند له‌گه‌ل بار‌و سيستمی ژيانی کۆمه‌ڵايه‌تی و ئاينی و ئابوری و سياسی ئه‌وووڵاته‌دا ده‌گوونجێت .ئه‌گه‌ر به‌ووردی له جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ وورد بينه‌وه چه‌ند بڕگه‌يه‌ک هه‌ن له‌هێندێک قۆنا‌غدا ناکرێ جێبه‌جێبکرێن له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاته ئاماده نيه جێبه‌جێی بکات بۆ نموونه هێندێک له ووڵاتانی ڕۆژئاوا که به‌ووڵاتی مافی مرۆڤ ناوده‌برێن ئاماده نين شان دابده‌ن بۆ جێبه‌جێکردنی هێندێک له‌و بڕگانه وه‌ک وه‌رنه‌گرتنی په‌ناهه‌نده يا پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هاووڵاتی بوون به ئاسانی هتد...به‌ڵام له مافه‌کانی هاووڵاتی بوون زۆر شتی بۆ ته‌عويزکردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م لايه‌نه‌ی پێدابپۆشێ.دياره ئه‌مڕۆ له کوردستان هه‌ردوو ماف تێکهه‌ڵکێش کراون.ڕێگه‌گرتن له پێشێلکردنی ياسا وپه‌لاماردانی دام ده‌زگا حکوومی و ماڵی دوڵه‌ت و گشتی له‌لايه‌ن هێزه‌کانی پۆليس بۆته پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌لايه‌ن موعاره‌زه..له هه‌مووی سه‌ير تر ئه‌وه‌يه موعاره‌زه‌که‌ی خۆمان کۆپی ميسر و تونس و به‌حرين وليبيا و عمانه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و موعاره‌زی خۆمان که‌سانێکی نه‌خوێنده‌واربن و ئاگاداری ئه‌حواڵی گه‌له‌که‌يان نه‌بن که چۆن دووژمنانی کورد خه‌ريکن چه‌قۆ له به‌رده هه‌سان ده‌خشێنن و له‌هه‌لێکدا ده‌گه‌ڕێن جارێکی ديکه‌ش ژن و پيرو منداڵی کوردی پێ سه‌رببڕن ئه‌و نيمچه ئازاديه‌ی که سه‌دان ساڵه کورد خه‌وی پێده‌بينێت به کون فه‌يه‌کونێک به‌ده‌ستی خودی کورد له‌ناوی به‌رن .ئه‌و موعاره‌زه سه‌قه‌ته‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌زانن ئه‌گه‌ر مانگێک ميزانيه له به‌غداوه دوابکه‌وێ يا ڕۆژێک دۆلار دابه‌زێ له‌کوردستان چی ده‌قه‌ومێ.ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکيشه کاسب و ده‌ستفرۆشه‌کانی شاری سليمانی و ده‌وروبه‌ر ئه‌وانه‌ی قووتی ژيانی خۆيان خێزانه‌کانيان له‌سه‌ر ده‌سکه‌ووتی ڕۆژانه‌يه له‌به‌ر ئه‌و ڕه‌وشه نائارامه باری گوزه‌رانی خۆيان خێزانه‌کانيان به‌ته‌واوی شپرزه بووه.ئه‌وه جگه له‌وه‌ستانی ژيان له کارگه‌و دام و ده‌زگا حکووميه‌کان .ئايا مافی مرۆڤ يا مافی هاووڵاتی بوون ڕێگه به‌و پێشلکاريانه‌ده‌دات؟ نه‌خێر و هه‌زارجار نه‌خێر که‌واته ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته کوڕه ئازای فليمه هينديه‌که‌و هه‌ر ڕۆژه‌ی په‌لاماری شوێنک ده‌ده‌ن و ووتاری ئاگری تێدا ده‌خوێننه‌وه‌وه و خه‌ڵکی تێدا چه‌واشه ده‌که‌ن و دواجار خۆپيشاندری بێ ئاگاش به‌گێره شێوێن ناوده‌به‌ن ئينجا له چاونوقانێکدا غه‌يب ده‌بن گۆڕه‌پانه‌که بۆ گروپێکی ديکه جۆڵ ده‌که‌ن بۆ نموونه سه‌ره‌تا به‌رده‌رکی سه‌ريان کرده ئامانجی وورووژاندن و چه‌واشه‌کاری خه‌ڵک و دواجار وئه‌و شوێنه‌يان بۆ موجاهيد و ڕازمه‌ن‌ده‌گانی ئيسلام جێهێشت.ئه‌وانه‌ش فه‌توای جيهاديان له دژی حکوومه‌تی کوردستاندا ئه‌و فه‌توايه‌ی تيرۆرستانی ئيسلام سياسيه‌کان زۆر ده‌مێکه له‌وديوی سنوره‌کانه‌وه دژی حکوومه‌تی کوردستان و حزبه کوردستانيه‌کان ڕايانگه‌ياندوه.دوای وازهێنان و هه‌ڵاتنی قاره‌مانه‌کانی( ئۆپوزسيون) له‌به‌رده‌رکی سه‌را ئه‌و موعاره‌زه جه‌ربه‌زانه ڕوويان کرده پارکی ئازادی ئه‌ويشيان جێهێشت و دايان به کۆمه‌ڵێکی ديکه‌ی به‌ناو چه‌پی کوردی و هێزی پڕۆليتاريا ئه‌م جاره‌يان گۆڕه‌پانی زانکۆيان هه‌ڵبژاردو خوێندنيان له زانکۆ شه‌له‌لکرد و کرديانه ئامانجی دواقۆناغی کاره شۆڕشگێڕه‌کانيان ئه‌وکاره‌ش هاوکات بوو که حيوار له نێوان شاندێکی مه‌کته‌بی سياسی يه‌کيه‌تی نيشتمانی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی پێ‌کردبوو بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بار‌و دۆخه‌که که‌چی ئه‌و موعاره‌زه قاره‌مان هه‌ڵۆيانه وبه‌بێ ڕه‌چاوگرتنی ياساو ڕێساکان و حيواری يه‌کيه‌تی و گۆڕان و وه‌رگرتنی ڕازيبوونی سه‌رۆکايه‌تی زانکۆی سليمانی گۆڕه‌پانی زانکۆيان کرده شوێنی خيتابه ئاگرين و پڕ له‌حه‌ماسه‌کانيان و هاندانی خوێندکاران دژی حکوومه‌ت و په‌رله‌مان.سه‌ير له‌ودايه ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاره‌يان ئه‌نجام دا و سه‌روه‌ری ياسايان پێشێلکرد يه‌کيان پله‌ی داده‌وه‌ره‌و ئه‌ندامی په‌رلمانی عيراق بوو دووه‌که‌ی ديکه‌ش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستانن له‌سه‌ر ليستی( مۆمه‌که) تاوه‌کو ئێستاش ديار نيه ئه‌مجاره‌يان مينبه‌ری حه‌ره‌می زانکۆی سليمانی ته‌سليم به کام گروپ و لايه‌ن ده‌که‌ن له‌ولاشه‌وه زۆر به‌ويژدانه‌وه شێخ (عبدالرحمن منشد العاص) شێخی عه‌شيره‌تی عوبيدکه که‌رکوک داده‌نيشێ وپياوێکی شۆڤينستی دژه‌کورد وکۆنه به‌عسی و هاوکارو بڕبڕه‌ی پشتی تێرۆرستانه زۆر به خۆشحاڵيوه دستخۆش و سوپاسی خۆی له‌وموعاره‌زيه کرد به‌رامبه‌ر به‌و چالاکی و کاره پيرۆزه‌ی له‌دژی حکوومه‌تی کوردستان له شاری سليمانی و ده‌وره‌وبه‌ری ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وانی به‌کرده‌وه‌ی بوێر‌و عاقڵانه‌و خۆشه‌ويستی بۆ عيراقی شوناسنامه‌ی عروبه له قه‌ڵه‌م دا‌و و گووتی ئه‌وانه خۆشه‌ويستی خۆيان بۆ عه‌ره‌ب و زمانی عه‌ربی دووپاتکردوه و بۆمان ده‌رکه‌ووت که هێشتا له سليمانی و شاره‌کانی ديکه به فه‌زڵی ئه‌و مرۆڤه چاکانه له شيمالی عيراق و يه‌کپارچه‌ی عيراقيان کردۆته ئامانج له‌و هه‌ڵمه‌ته جوامێرانه‌يان ئه‌وانيش هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ل بۆچوونه‌کانی ئێمه بۆ ڕێگرن له لکاندنی که‌رکوک به هيچ هه‌رێمێکه‌وه ئێمه سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌و خۆپيشانده‌رو سه‌رکرده‌کانيان ده‌که‌ين.بابزانين حه‌ره‌می زانکۆی سليمانی به‌چی ده‌گات وئه‌ويان ته‌سليم به کێ ده‌کرێ و دياری شێخه‌کانی ديکه‌ی نموونه‌ی شێخ عبدالرحمن منشد العاص بۆ ئه‌و قاره‌مانانه چی ده‌بێت؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌و پرسياره‌ش وه‌ڵامی ده‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
