
له‌ژێر فشاری خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستاندا، سه‌ره‌نجام یه‌كیتی وپارتی له‌زمانی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ته‌كه‌یانه‌وه، سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیان وه‌ك ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ ده‌ربازكردنی ده‌سه‌لاته‌كه‌یان له‌داڕمان ڕاگه‌یاند.به‌لام ئه‌م سیناریۆیه، جگه له‌وه‌ی كه‌هه‌وڵێكه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ڕه‌وتی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ر كه‌بۆ خواستی كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌لاتی كه‌نده‌ڵ ومیلیشیایی ئه‌م حزبانه، هاتۆته مه‌یدانه‌وه، هاوكات خۆدزینه‌وه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی كوردستان.
هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت كه حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان پێشنیاریان كردووه، به‌جیا له‌وه‌ی كه بۆیان ده‌چێته سه‌ر یان نا، به‌لام له‌بارو دۆخێك‌دا كه‌هێشتا هێزی میلیشیا و ده‌زگا سه‌ركوتگه‌ریه‌كانی وه‌ك ئاسایش وپاراستن و ده‌زگای زانیاری به‌ده‌ست ده‌سه‌لاته‌وه‌یه، كه‌هێشتا بودجه‌و داهاتی ولات له‌لایه‌ن حزبه‌كانی ده‌سه‌لاته‌وه قورغكراوه، كه‌هێشتا میدیای زه‌به‌لاحی یه‌كیتی وپارتی وه‌ك ماشینێكی گه‌وره له‌دژی جه‌ماوه‌ر له‌كاردایه، به‌مانای مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته سه‌ركوتگه‌ر ودژی خه‌ڵكیه‌ی بۆرژوازی كورده.
خه‌ڵكی ناڕازی وخرۆشاوی كوردستان حوكمی كۆتایی هێنانی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاته وهێزی میلیشیاو سیسته‌می ئیداری و قانونیه‌كه‌یدا، داوه وسیناریۆی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش جگه‌له كوده‌تایه‌ك بۆ سه‌ركوتی خوپیشاندان وناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كانی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان، شتێكی زیاتر نییه.خه‌ڵكی كوردستان هوشیارن به‌ته‌جروبه‌ی هه‌ڵبژاردنی ته‌زویرو دزینی ده‌نگ، كه‌له‌لایه‌ن حزبه میلیشیاو سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌سه‌لاته‌وه به‌ڕێوه‌براوه.هه‌ربۆیه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش ناتوانێ شتێكی له‌مه‌زیاتر بێ وكه‌مترین وه‌لامیش به‌خواستی نان وكارو ئازادی وده‌سه‌لاتدارێتی جه‌ماوه‌ری بداته‌وه كه‌هه‌ر ئێستا بۆته سه‌رله‌وحه‌ی خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه‌كانی خه‌لكی كوردستان.
وه‌لامی خه‌ڵكی نارازی كوردستان به‌م سینایۆیه، ته‌نها توندكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی جه‌ماوه‌ره له‌ڕێگای به‌رین كردنه‌وه و گوێزانه‌وه‌ی خۆپیشاندان ومانگرتنه‌كان بۆ نێو ناوه‌نده‌كانی كار وكارگه‌و گه‌ره‌ك و زانكۆكان، تاسه‌ره‌نجام بارگه وبنكه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته سه‌رتاپا له‌ڕیشه‌وه هه‌ڵئه‌ته‌كێنێ.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان وێرای ئه‌وه‌ی كه‌پێشنیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌پیلانێك له‌دژی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری و خواستی كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌لاتی ئێستا ده‌زانێ هاوكات بانگه‌وازی خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان ده‌كات، كه‌به‌توندكردنه‌وه‌ی خه‌بات وبه‌رین كردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ئه‌م سیناریۆیه به‌شكستدا بكێشن.
سه‌ركه‌وێ خرۆشانی جه‌ماوه‌ری بۆ كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌لاتدارێتی حزبه بۆرژوا ناسیونالیسته‌كانی كورد!
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
4/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
