ئه‌وه‌ی وه‌ها ده‌کات، که ئێمه‌ی پێشمه‌رگه به‌وپه‌ڕی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌کانی نیشتماندا بکه‌ین، ئه‌وه‌یه، که خاوه‌نی هه‌ستی به‌رپرسیارێتیین.مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر کورد، مه‌ترسییگه‌لێک نین، که له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی تاکی کورددا بێت، به‌ڵکوو به‌شێکن له ژیانی ناوه‌وه‌ی ئێمه.ئێمه‌ی کورد له ڕاپه‌ڕیینی به‌هاری ساڵی 1991ه‌وه له ڕاپه‌ڕییندا ده‌ژیین نه‌ک ڕاپه‌ڕیینمان تێپه‌ڕاندبێت.ڕاپه‌ڕیین مێژوویه‌ک نییه جێمانهێشتبێت، به‌ڵکوو ئێمه له باشووردا هێشتا له ڕاپه‌ڕییندا ده‌ژیین.هه‌موو شتێکمان به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕیینه، به خودی جه‌نگی چه‌ند ساڵه‌ی نێوان خۆمانه‌وه.په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕیینن، که له ڕاپه‌ڕییندا پارێزگاریی لێده‌کرێت.ئه‌رکی پاراستنی ئه‌م به‌رهه‌مانه به ته‌نها نه‌که‌وتۆته سه‌ر ئه‌ستۆی پێشمه‌رگه، به‌ڵکوو ئه‌رکی هه‌موو تاکێکی کورده له باشووردا.ئێمه جاران له شاخ هێنده‌ی ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و پێکدادان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا هه‌بووه، به چاره‌کی ئه‌وه ئه‌زموونمان له به‌ڕێوه‌بردن و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییدا نه‌بووه.ئێمه له ڕێگای ڕاپه‌ڕینه‌وه گه‌یشتین به‌م ئه‌زموونه.ئێمه هێشتا ئازاد نین، به‌ڵکوو له هه‌وڵی ئازادکردنی خۆمان‌داین، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمانهێناوه هه‌وڵی پاراستنی ده‌ده‌ین، ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانین، که ته‌نانه‌ت خوێنی ئه‌وانه‌ی له جه‌نگی شه‌ڕی نێوان خۆماندا ڕژا و خوێنی ئه‌و هه‌موو ژنانه‌شی، که به ناوی پارێزگارییکردن له ئابڕوو و شانازیی و شکۆی خێزان و تاکه‌وه ڕژا به‌شێکن له نرخی ئه‌م ئازادییه.ئێمه ئه‌م هه‌موو خوێنه‌مان ڕشتووه بۆئه‌وه‌ی له ڕێگایه‌وه بگه‌ین به ژیانێک له ئازادییدا.بگه‌ین به ژیانێک له فه‌رمانڕه‌وایه‌تییدا، که ئه‌زموونمان تێیدا نه‌بووه، ڕشتنی هه‌موو خوێنێک تێیدا به‌شێک بووه له نرخی ئه‌م ئازادییه.ئێمه‌ی پێشمه‌رگه نرخی ئه‌م ئازادییه له‌وه‌دا نابینین، که له ڕێگایه‌وه ده‌گه‌ین به چیی؟ به ئه‌ندام په‌رله‌مانێتیی؟ به وه‌زیری وه‌زاره‌تێک؟ به زه‌ویی و موڵک و پاره؟ نه‌خێر نرخی ئه‌م ئازادییه وا له‌ناو هه‌موو ئه‌و خوێنانه‌دا، که له پێناویدا ڕژاوه.له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕییندا هه‌ندێک تاکی ئێمه، که دوژمنداربوون تۆڵه‌ی خوێنی یه‌کترییان ده‌کرده‌وه، ئێمه وه‌ک پێشمه‌رگه ئه‌و خوێنانه‌ش، به به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕیین ده‌زانین.ئێمه هه‌وڵمان نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بین و له ڕێگای ئه‌م ئازادییه‌وه تۆڵه‌ی خوێنی باوک و برای کوژراومان بکه‌ینه‌وه، به‌ڵکوو تاکه ئامانج تێیدا خودی ئازادییه.ئێمه ده‌مانه‌وێت له ئازادییدا دادپه‌روه‌رانه بژیین، لێبوورده‌تربین وه‌ک له پێشتر، بڕوانینه ئاینده نه‌ک ئاوڕ بۆ دواوه بده‌ینه‌وه.ئێستاش، که سنوره‌کانمان له مه‌ترسییدایه لێره بین یان له هه‌نده‌ران، به‌وپه‌ڕی هه‌ستی به‌رپرسیارێتییه‌وه، که ئێمه به ئێتیک و مۆڕاڵی پێشمه‌رگه‌ی ناوده‌به‌ین ده‌مانه‌وێت ڕێز له‌و نرخه بگرین، که بۆ ئازادیی خه‌رجمانکردووه، ئه‌ویش خوێنی ئه‌وانه‌یه، که بۆ گه‌یشتن به ئازادیی ڕژا.ئێمه له هه‌نده‌رانه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه چونکه نامانه‌وێت ئه‌م نرخه گه‌وره‌یه‌ی، که بۆ ئازادیی خه‌رجمانکردووه هه‌رئاوها به هه‌ده‌ر بڕوات.نامانه‌وێت جارێکی دی ژیان له ژیانی ڕۆژانه‌ی تاک و کۆی کورددا چ بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و چ نه‌شمێنێت.ئێمه‌ی پێشمه‌رگه ئیمڕۆ هه‌موومان سنوره‌کانی نیشتمانمان له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستمان داناوه و به خوێنی خۆمان ده‌یپارێزین.خوێنی ئێمه‌ش نرخی پاراستنی ئه‌م ئازادییه‌یه.دیاره ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ک پێشمه‌رگه جاران به سه‌ختمان نه‌زانیوه بریتییه له پاراستنی ئازادیی، چونکه ئازادیی هه‌رئه‌وه نییه پێیبگه‌یت، به‌ڵکوو ئه‌رکی له‌وه سه‌ختتر بریتییه له پاراستنی ئازادیی.دیسانه‌وه پاراستنی ئه‌م ئازادییه به ته‌نها ئه‌رکی پێشمه‌رگه نییه، به‌ڵکوو هی هه‌موو تاکێکی کورده.ئیمڕۆ ده‌مانه‌وێت سنوره‌کانمان له ده‌ست هه‌ڕه‌شه‌ی کۆنه به‌عسیی و تازه به‌عسیی بپارێزین، ده‌مانه‌وێت سنوره‌کانمان له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بپارێزین، که ئاڕاسته‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌کریت.له‌ناو ئه‌م ڕاپه‌ڕیینه ته‌مه‌ن درێژه‌دا ئێمه پشت و په‌نای پۆڵایینی ئاسایش و شانازیی و شکۆی کورد ده‌بین له باشووردا.ئێمه ئه‌م سنوره چۆڵناکه‌ین له‌وێ ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایی ژیانی تاکی کورد له ئارامیی و ئاسایش‌دا بپارێزین.ئێمه نه دوژمنایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌گه‌ڵ تورکمان و عه‌ره‌بدا هه‌یه نه ویستیشمانه هیچ زیانێکیان پێبگه‌یه‌نین، به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێت ژیانی ئه‌وانیش له هه‌موو مه‌ترسییه‌کی تیرۆریستانه بپارێزین، که ئیمڕۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ژیانی زۆرینه‌ی مرۆڤ نه‌ک به ته‌نها له ئێراقدا به‌ڵکوو له جیهاندا به گشتیی.ئێمه له‌گه‌ڵ تفه‌نگه‌کانماندا خاوه‌نی تێگه‌یشتن و دیالۆگ و قه‌ڵه‌میشین، تفه‌نگه‌کانمان ته‌نها بۆ به‌رگرییکردنه له خۆمان و خاک و ئاو و نیشتمانمان، نه‌ک بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر هیچ که‌س و لایه‌ن و ده‌ڤه‌رێکی نامۆ به سنوری نیشتمانی ئێمه.ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌یه، که له هه‌لومه‌رجێکی ئاوهادا له‌بری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا خاوه‌نی دیالۆگ و تێگه‌یشتن بین بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانمان، که‌چیی دوژمن ئاسا هه‌ڵده‌کووتینه سه‌ریه‌کتریی و ژیانی یه‌کتریی ده‌خه‌ینه مه‌ترسییه‌وه.به ته‌نها گه‌نج بێبه‌شی کۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رج و پێداویستیی ژیان نین، به‌ڵکوو ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ش، که له ته‌مه‌نی ئێوه‌دا ڕوومانکرده شاخ و ده‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویستیی دایک و باوک و خوشک و برا و خوێندن بووین، ژیانمان خسته خزمه‌تی ئاینده‌ی ئه‌م نیشتیمانه‌وه.ئاخر ئێتیک و مۆڕاڵی پێشمه‌رگه له‌وه‌دایه، که نه‌ک ته‌نها بیر له ئێستا به‌ڵکوو بیر له ئاینده‌ش بکاته‌وه.ئه‌رکی پێشمه‌رگه ئه‌وه بووه، که ژیان له ئازادییدا نه‌ک بۆ ئێستا به‌ڵکوو بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده‌ش مسۆگه‌ر بکات.ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ش هه‌مانه، که هه‌تاوه‌کوو ئێستا کرێچییه، که‌مئه‌ندامه و پێداویستیی نییه، هه‌ژاره و توانای ژیانێکی ئاسووده‌ی له‌م ئازادییه‌دا نییه.ئێمه‌ش وه‌ک ئێوه بێبه‌شین، ئێمه‌ش وه‌ک ئێوه ئه‌م نیشتمانه‌مان خۆشده‌وێت.ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ژیان له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا زیاد بێت، ڕۆژێک دابێت ترسی پاراستنی سنوره‌کانمان به پێشمه‌رگه نه‌بێت.ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌مانه سه‌رقاڵبین به ژیانه‌وه، به ئاهه‌نگ، وه‌رزش، کار، پیاسه ...هتد.ه‌وه.ئیمڕۆ مۆڕاڵمان ڕێگامان نادات، که نیشتمانمان بخه‌ینه ژێر مه‌ترسیی تیرۆریستان و داگیرکه‌رانه‌وه، هه‌ربۆیه دیواری پاراستنی ئه‌م سنورانه به خوێنی خۆمان لێده‌ده‌ین.دوای ئێمه‌ی پێشمه‌رگه له سه‌رجه‌م پارت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان ئه‌وه‌یه، که پێکرا پێکه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌ره‌وڕووی ئه‌م مه‌ترسییانه ڕابوه‌ستین.داوامان بریتییه له کۆکبوونمان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان.ئه‌گه‌ر له چه‌ند بواری تردا خاوه‌نی ڕای جیاوازبین، ئه‌وا به پێویستی ده‌زانین، که له‌سه‌ر پاراستنی سنوره‌کانمان کۆده‌نگ بین.
01.03.2011
هۆڵندا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
