رووداوه‌کانی هه‌فته‌ی رابردوو له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراق، جێی نیگه‌رانی‌و دڵته‌زێنیش بوون.بێگومان خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت مافی ده‌ربڕینی نیگه‌رانی‌و ناڕه‌زاییه‌کانی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام به‌ردباران کردنی باره‌گاکانی لایه‌نه سیاسیه‌کان یان ئاڵۆزکردنی شه‌قامه دێرینه‌کانی شاری سلێمانی، کێشه ره‌واکانی گه‌لی کوردستان چاره‌سه‌ر ناکات، هاوکات هیچ جۆرێکی ته‌قه کردنیش نابنه مایه‌ی پاراستنی ئارامی‌و ئاسایش له‌هه‌رێمه‌که‌ماندا.
ته‌نها به دیالۆگێک که له‌گیانی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، ده‌توانین ئاشتی‌و ئارامی‌و سه‌قامگیری بهێنینه‌وه بۆ سلێمانی‌و هه‌رێمه‌که‌مان‌و پێویستیشه وه‌ک هه‌وڵێکی ده‌سبه‌جێی جدی داواکانی خه‌ڵکی کوردستان که به‌شێکیان له‌به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی‌و له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی تردا خراونه‌ته روو، دیراسه بکرێن‌و پاشان بکرێنه به‌رنامه‌ی کار بۆ په‌رله‌مان‌و بۆ حکومه‌ت‌و بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی تری کوردستان.
ئه‌م دیالۆگه‌ش پێویستی به به‌شداربوونی گشت لایه‌نه سیاسیه‌کان‌و به‌رپرس‌و که‌س‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره.پێشتر وتوومه‌و ده‌شیڵێمه‌وه: ئه‌م هه‌رێمه‌ی کوردستان‌مان نه میسره نه توونسه، نه به‌حرێنه نه لیبیاشه.کوردستان، به هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانه‌وه که سه‌یر ده‌کرێت تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه، ئه‌مه به‌و مانایه نییه که بوترێت که‌م‌وکوڕی نیین، یان دانپیانانێکی شه‌رمنانه بێت به‌و ره‌وشه‌ی که هه‌یه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی راستگۆیانه‌یه‌و هه‌وڵدانه بۆ گۆڕانکاری.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێویسته ئاماژه‌ش به‌وه بکه‌ین هه‌رێمه‌که‌مان ده‌ستکه‌وتی مه‌زنی خۆشی هه‌یه.
هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان، له‌هه‌موو کاتێک زیاتر ئه‌و پێویستیه دێنێته ئاراوه که حکومه‌تی هه‌رێم‌و لایه‌نه سیاسیه‌کان‌و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سیڤیل‌و سه‌ندیکاکان‌و رێکخراوه‌کانی تریش پێکڕا له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن کۆ ببنه‌وه‌و دیالۆگێک بێننه ئاراوه که خاڵ بخرێته سه‌ر پیته‌کان‌و وتوێژی بابه‌تیانه بکرێت له‌سه‌ر ئێستا‌و ئاینده‌ی هه‌رێمه‌که‌شمان، نه‌ک گردبوونه‌وه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه ته‌نها بۆ ئه‌وه بێت بگوترێت کۆبونه‌وه کرا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویستی به ژینگه‌یه‌کی لێوان لێوه له‌ئارامی‌و هێوری، پێویستی به روونی‌و راستگۆییه.
ئاشکرایه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌کی ناوخۆیی کوردستان ده‌ستیپێکردوه، به سوودوه‌رگرتن له‌و نیگه‌رانی‌و ناڕه‌زاییانه‌ی به‌گشتی خه‌ڵکی کوردستان هه‌یانه به‌رامبه‌ر به ره‌وشه‌که‌و به‌داخه‌وه بۆ دروستکردنی ئه‌م ئاڵۆزیه به‌کاریان هێنا.مه‌خابن پێیان زانیبێت یان نه‌یانزانیبێت رۆڵی کاریگه‌ریان بینیوه له‌جێبه‌جێکردنی خواست‌و ویست‌و ئامانجه‌کانی دوژمنان‌و نه‌یارانی کوردستان له‌ده‌ره‌وه.
با هاوکاری دوژمنه‌کانی کوردستان نه‌که‌ین.به داخه‌وه ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێک له13 ساڵی پاش شه‌ڕی برا کوژی پێیان نه‌کرا به‌رامبه‌ر به کورد له‌عێراقدا بیکه‌ن، ئه‌وا خه‌ریکه خۆمان له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ک هه‌فته‌دا خه‌ریکه به خۆمانی ده‌که‌ین.
نابێت بیهێڵین ئه‌وه روو بدات.نابێت کورد جارێکی‌تر کورد بکوژێت.
نابێت ئه‌و زۆرترایه‌تیه‌ی ئه‌مڕۆ بێده‌نگن‌و له‌ماڵی خۆیان‌و به نیگه‌رانی‌و سه‌رسامیه‌وه ته‌ماشای ئه‌م هه‌لومه‌رجه ئه‌که‌ن وا به‌بێده‌نگی بمێننه‌وه، به‌ڵکو پێویسته داوای ئاشتی‌و ئارامی‌و پاراستنی کوردستان بکه‌ن.
باوانی ئه‌م گه‌نجانه‌ی به‌داخه‌وه خه‌ریکه ده‌کرێنه سوته‌مه‌نی بۆ ئاڵۆزیه‌کان، پێویسته کاریگه‌ریان هه‌بێت به‌سه‌ر هێورکردنه‌وه‌ی رۆڵه‌کانیاندا، چونکه به‌رده‌وامیدان به‌م بار دۆخه نا ئارامه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ک که‌س نییه، به‌ڵکو له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێکی سیاسی ناو هه‌رێمه‌که‌ش نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنه‌کانمان ده‌بێت.
هه‌موو ده‌زانین که هێزه‌کانی ئاسایش‌و پۆلیس‌و پۆلیسی چالاکیه سیڤیلیه‌کانیش ئاسایشی هه‌رێمه‌که‌مان ده‌پارێزن‌و جێی شانازی‌و سه‌ربه‌رزین بۆ گه‌له‌که‌مان، به‌ڵام له‌م کاته‌دا پێویسته به‌شێوازێکی زانستیانه ئامێری پێشکه‌وتوو به‌کار بهێنن له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیری‌و ئاسایشی هه‌رێمه‌که‌مان.
نابێت چیتر خوێنی هاوڵاتیه‌ک‌و پۆلیسی کوردستان بڕێژرێت.له‌هه‌مان کاتدا، پێویسته هه‌موو خۆپیشانده‌رێکیش یاسا بپارێزێت‌و به شێوازێکی ئاشتیانه‌و به هێوری، هه‌م هیواو هه‌میش نیگه‌رانیه‌کانی خۆیان ده‌ربڕن.
ئـــه‌رکی نووسه‌ران‌و رۆشنبیره‌کانی کوردستانیش له‌وه‌دایه له‌نووسینه‌کانتان، له‌قسه‌کانتان، له‌وتاره‌کانتان، له‌شیعره‌کانتان ئارامی‌و یه‌کڕیزی گه‌له‌که‌مانی پێوه دیار بێت.
مه‌خابن که‌مێک له‌و برایانه‌ی خۆیان به رۆشنبیر‌و فه‌یله‌سووف ناساندووه ده‌رفه‌تیان قۆزتۆته‌وه‌و هه‌وڵیانداوه هانی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ئاڵۆزیه بده‌ن تا خۆیانی پێ به‌ناوبانگ بکه‌ن.به‌ڵی تا بڵێی گرنگه ئازادی بیروڕا بپارێزن، به‌ڵام تکایه، تکایه با یاری به ژیانی پیرۆزی نه‌وه‌ی نوێمان نه‌کرێت.
وه‌ک هاووڵاتیه‌کی دڵسۆزی کوردیش داوا له‌حکومه‌تی خۆمان ده‌که‌م ده‌وری برا گه‌وره ببینێت، یاسا بپارێزرێت‌و ئارامیی سه‌قامگیری بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ کوردستان.هه‌روه‌ها به هه‌موو پێوانه‌یه‌ک جێی خۆیه‌تی گوێ له‌داوا ره‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان بگیرێت‌و په‌ره‌بدرێت به پرۆسه‌ی ریفۆرمی کوردستان.
هه‌ڤاڵانی ئۆپۆزیسیۆن، ئێوه‌ش رۆڵی به‌رپرسیارانه ببینن.ئه‌م سیاسه‌ته‌ی نه شیش بسووتێ نه که‌باب باوی نه‌ماوه.یه‌کلایی بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ که‌س نا، بۆ ئه‌ندامانی خۆتان‌و ئه‌و کوردانه‌ی ده‌نگیان پێ داون: ئایا به‌شێکن له‌پرۆسه‌ی سیاسی کوردستان یان نا؟ ئایا ده‌تانه‌وێت کوردستان به‌ره‌و ئارامی‌و ئاوه‌دانی بڕوات یان نا؟ ئه‌گه‌ر ئارامیتان ئه‌وێت، ئه‌وا پێویست به هه‌ڵوێست ده‌کات.به ئاشکرا داوای کۆتاییهێنان به‌م هه‌لومه‌رجه نا سروشتیه بکه‌ن.چاوتان له‌م رووداوانه مه‌گرن‌و خۆتانی لێ دووربکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا ده‌که‌ونه به‌ر ره‌خنه‌ی هه‌وادارانتانه‌وه.
له ئه‌مڕۆ‌وه پێویسته هه‌موومان پێش هه‌موو شتێك کورد بین.کوردستان په‌ر‌ستی له‌م بارودۆخه، له‌هه‌موو ئایدیۆلۆژیه‌کی تر گرنگتره.
با له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ببینه‌وه به خه‌ڵکی حیزبی‌و نیگه‌رانیه‌کانی گه‌لی کوردستان له‌سندووقه‌کانی ده‌نگداندا ره‌نگ بداته‌وه، نه‌ك به دروستکردنی نائارامی له‌شاره حه‌یاته‌که‌ی کوردستان.با دیالۆگێکی جدیمان هه‌بێت، با یه‌كڕیزی گه‌له‌که‌مان به‌هێز بکه‌ینه‌وه.
له‌یه‌ککاتدا ده‌بینم شه‌هیده نه‌مره‌کانی کوردستان له‌به‌هه‌شتدا گریانیان دێت به‌م ئاڵۆزیه‌و دوژمنانیشمان له‌زه‌ما‌وه‌ندان.
مه‌خابن؟!
*ئه‌م نوسینه ته‌نها بیروڕای خۆمه، وه‌ک کوردێکی په‌رۆشی ئاینده‌ی کوردستان ئه‌م نامه‌یه‌م نووسیوه نه‌ك وه‌ك نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یان وه‌ک ئه‌ندامێکی دڵسۆزی ی.ن.ک.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
