
له بیسته‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991ی گه‌له‌كه‌مان و نۆیه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتیمان، پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستاندا، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی گه‌له تێكۆشه‌ره‌كه‌مان وئازادیخوازنی كوردستان وسه‌رجه‌م كادیر‌و ئه‌ندام ولایه‌نگرانی پارتیمان ده‌كه‌ین.هیوامان وایه ساڵی ئاینده ببێته ساڵی سه‌قامگیربوونی بنه‌ماكانی دیموكراتی وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان
بیست ساڵ پێش ئێستا له‌ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه جیهانی وهه‌رێمییه‌ی كه هاته‌كایه‌وه و رق ئه‌ستووری گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر رژێمی داگیركه‌ری به‌عس، راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان به‌شكۆوه به‌رپا بوو.له‌ئه‌نجامی راپه‌ڕیندا به‌شێكی گه‌له‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان له‌ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری به‌عس رزگاری بوو.بوینه خاوه‌نی چه‌ندین دام وده‌زگای خۆماڵی، هه‌روه‌ها بووه هه‌وێنی روخاندنی رژێمی به‌عس و سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش هیوای ئه‌وه‌ی له‌ناخی هه‌موو تاكێكی كوردستاندا دروستكرد كه ئیدی بتوانێت به‌ئازادی وله‌سایه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراتیدا ژیان بگوزه‌رێنێت، به‌ڵام رۆژ له‌دوای رۆژ ئه‌و هیوایه كه‌مبویه‌وه‌و له‌جێگه‌ی ئه‌وه بێ هیوایی و بێ باوه‌ڕی باڵی ده‌كێشا به‌سه‌ر كوردستاندا وهه‌تا ئێستا ده‌بینین ئه‌م بێ هیوایی و بێ باوه‌ڕییه به‌رامبه‌ر ده‌سكه‌وت وسیسته‌م رووی له‌زیادبوونه.دیاره هۆكاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه رۆژانه ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌ل له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه قۆرخ ده‌كرێت و گه‌ل و ده‌سكه‌وته‌كانی له‌یه‌كتری داده‌بڕێندرێت.
پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ته‌نیا و ته‌نیا له‌رێگه‌ی تێكۆشانێكی دیموكراتی ونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌توانرێت خاوه‌نداری له‌ڕه‌نج و زه‌حمه‌تی گه‌له‌كه‌مان و ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین بكرێت.هه‌ر بۆیه هه‌وڵیداوه له‌ڕوانگه‌ی گه‌له‌وه هه‌ڵوێست، رووداو‌و دیارده‌كانی بخوێنێته‌وه وهه‌ڵوێستی خۆی نیشانبدات.هه‌موو كاتێكیش داكۆكیكار بووه له‌گه‌ل و هیچ كاتێك ئامانج و ده‌سكه‌وتی حزبی نه‌خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌وه‌و سازشی له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر نه‌كردووه‌و نایكات.هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دامه‌زراندنیه‌وه هه‌تا ئێستا رووبه‌رووی زۆرترین ناڕه‌وایی بووه‌ته‌وه له‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه‌و هه‌تا ئێستاش ئه‌م سیاسه‌ته له‌به‌رامبه‌ر پارتیماندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.واته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان چۆن گه‌ل وداخوازییه‌كانی په‌راوێز خستووه، به‌هه‌مان شێوه خواستوویه‌تی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستانیش په‌راوێز بخات.دیاره ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراتیه.له‌ئه‌نجامی ئه‌م جۆره سشیاسه‌ته‌دایه ئه‌مڕۆ جارێكی تر جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان په‌نای بردۆته به‌ر راپه‌ڕین و خۆپێشاندان و ده‌خوازێت كۆتایی به‌و سیاسه‌ته بهێنێت كه گه‌ل وبنه‌ماكانی دیموكراتی په‌راوێز ده‌خات.هه‌ر بۆیه ده‌توانین ئه‌و راپه‌ڕین وخۆپێشاندانانه‌ی ئه‌مڕۆی جه‌ماوه‌ر به راپه‌ڕینی دیموكراتیانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ناو بكه‌ین.ئه‌گه‌ر راپه‌رینی به‌هاری (1991) بۆ كۆتایهێنان بوو بێت به‌ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری رژێمی به‌عس وسه‌ركه‌وت له‌م ئامانجه‌یدا، ئه‌وا ئێمه ئه‌م راپه‌رینه‌ی جه‌ماوه‌ر وه‌كو راپه‌رین له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری و سته‌م و ناعه‌داڵه‌تی ناوخۆیی ده‌بینین وپێمان وایه ده‌توانێت كۆتایی به‌ناعه‌داله‌تی وسته‌م وگه‌نده‌ڵی سیاسی، ئیداری، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆ بهێنێت وگه‌ل بكاته خاوه‌نی ده‌سكه‌وته‌كانی خۆی.هه‌ر بۆیه ئێمه له‌یادی راپه‌ڕینی به‌هاری (91) و ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستاندا، به پێویستی ده‌بینین كه‌هه‌موو لایه‌ك له‌ڕوانگه‌ی پێویستی جه‌ماوه‌ره‌وه روداوه‌كان بخوێنینه‌وه وهه‌ڵوێست نیشان بده‌ین.پێویست ده‌بینین كه ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌به‌رپرسیاری هه‌ڵسوكه‌وت بكات وهه‌رچی زووه داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر پێك بهێنێت، چونكه ڕه‌نگه سبه‌ی دره‌نگ بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، ئه‌و كاته به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات.له‌لایه‌كی تره‌وه ئێمه لامان وایه كه هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ناو په‌رله‌مان" گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ"یش پێویسته هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ جه‌ماوه‌رو لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، چونكه نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌رو په‌ڕاویزخستنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانن پرسه‌كان قۆڵتر ده‌كاته‌وه، نه‌ك چاره‌سه‌ری ده‌كات.هه‌ر بۆیه پێویسته ئه‌وان داكۆكی له‌وه بكه‌ن كه ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر و به‌شداریكردن له‌هه‌ر كۆڕوكۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ببه‌ستنه‌وه به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر و به‌شداری هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌هه‌تا ئێستا ده‌سه‌ڵات په‌راوێزی خستبوون.هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه بانگ له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه به‌هۆشیاری وهه‌ستیارییه‌وه چالاكییه‌كانی خۆیان په‌ره پێ بده‌ن ورێگه نه‌ده‌ن كه هیچ لایه‌نێك چالاكییه‌كانی گه‌ل بخاته خزمه‌تی خۆیه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو لایه‌ك ناچار بكه‌ن كه خزمه‌تی داخوازییه‌كانی گه‌ل بكه‌ن.
ئێمه‌ش وه‌كو پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان هه‌موو هه‌وڵ وتوانامان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان ئاراسته‌یه‌كی دیموكراتیانه بگرێت وكار له‌سه‌ر پرۆژه شه‌ش خاڵییه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و پێمان وایه ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌توانێت چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی جه‌ماوه‌ر بكات ودیموكراتی، ئاشتی وئازادی، دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قامگیر بكات وسه‌روه‌ری بۆ جه‌ماوه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه و كۆتایی به‌گه‌نده‌ڵی له‌هه‌موو بواره‌كاندا بهێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئێمه وه‌كو پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان لامان وایه كه ئه‌و بارودۆخه جیهانی و هه‌رێمیه‌ی كه هاتۆته ئاراوه ده‌رفه‌تێكی باشی دروستكردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان وئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌ركه ده‌خاته سه‌رشانمان كه له‌ڕوانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش وجددی بین بۆ ئه‌م قۆناخه وئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی وداڕشتنی ستراتیژییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت وه‌كو ئه‌ركێكی هه‌نووكه‌یی و ژیانی ببینین وكاری بۆ بكه‌ین، چونكه له‌رێگه‌ی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌توانین وه‌كو گه‌لی كورد مۆركی خۆمان له‌گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان بده‌ین.ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جێبه‌جێكردنی ئاوات وهیوای شه‌هیدان و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان وراپه‌ڕینه‌كانمانه.
ــ سه‌ربه‌رز بێت راپه‌ڕین وگه‌له ڕاپه‌ڕیوه‌كه‌مان
ــ نه‌مری بۆ شه‌هیدانی ئازادی
ــ بژی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
ده‌سته‌ی كارگێڕی
پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
4/3/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
