
كوردستان نێت- تایبه‌ت
فۆتۆ: زانكۆ سه‌ردار
كه‌مپینی "نا بۆ توندوتیژیی..به‌ڵی بۆ ئارامیی كوردستان" یاداشتی خۆی به ئیمزای دوو سه‌د رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسی چالاك و دیاری كوردستان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌ستی حزب و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد و له هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاركردنی خۆی له بواری چالاكیی مه‌یدانی و چالاكی هۆشیاركردنه‌وه له رێگه‌ی هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه.بایز میراده‌لی یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌مپینه‌كه ئه‌وه‌ی به كوردستان نێت راگه‌یاند كه رۆژی دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 28-2-2011 یاداشتی خۆیان به ئیمزای دوو سه‌د رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسی كورد به مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و به‌دواداچوونی زیاتری ئه‌و رووداوانه‌ی له سلێمانی و ده‌وربه‌ری روویاندا راده‌ست به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد.ئه‌وه‌شی وت: ده‌قی یاداشته‌كه هاوپێچ له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و هونه‌مه‌ندانه‌ی ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه‌یان ئیمزا كردووه، راده‌ستی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، هاوكات دیسانه‌وه هه‌مان یاداشت راده‌ستی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی و سه‌ركردایه‌تی گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كراوه.
بایز میراوده‌لی، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌وه كاری كۆتاییان نابێت و له‌درێژه‌دا وتی: ئێمه یه‌كه‌م كه‌مپین بووین له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان كه داوای ئاشتی و دووركه‌وتنه‌وه‌مان له به‌كارهێنانی توندوتیژیی كرد، جگه له‌وه‌ش ئه‌ندامانی كه‌مپینه‌كه‌مان له په‌رژینی ئاشتی نێوان خۆپیشانده‌رانی سلێمانی و هێزه ئه‌منییه‌كان به درێژایی شه‌ش رۆژ چالاكانه كاریان كردووه، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه له رێی میدیاكان و چالاكیی تری مه‌یدانییه‌وه رۆڵی جیددیمان هه‌بووه له ئاساییكردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی رادده‌ی توندوتیژییه‌كان.وتیشی: له داهاتوودا پێ به پێی ئه‌و واقیع و پێشهاتانه‌ی دێنه پێشه‌وه كار و چالاكیی زیاترمان ده‌بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك له كار و چالاكییه‌كانمان ناوه‌ستین تا دۆخه‌كه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 17 شوبات.له كۆتاییشدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه كاری كه‌مپینه‌كه‌یان به راده‌ستكردنی ئه‌و یاداشته كۆتایی نایه‌ت به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ن چاودێریی بارودۆخه‌كه بكه‌ن و پێ به پێی پێشهاته‌كان چالاكییه‌كانیان رێكبخه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
