
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان له رۆژی 2 \3 \ 2011 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ره‌وشی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سازدا.
كۆبوونه‌وه‌كه به وه‌ستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئازادی و یه‌كسانی و شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، پاشان ره‌وشی سیاسی ناوچه‌كه‌وعێراق و كوردستانی خسته‌به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌و تێیدا، ئاماژه‌ی به‌هاتنه سه‌رشه‌قامی جه‌ماوه‌ری وڵاتانی عاره‌بی به‌گشتی كرد كه له‌ناوه‌ڕۆكدا ئه‌م وه‌رچه‌رخانه نوێ و گه‌وره‌یه له‌سه‌ركارلابردنی چه‌ند رژێمێكی دیكتاتۆری لێكه‌وته‌وه فشاری جیدیش بۆسه‌ر رژێمه‌كانی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی دروستكردوه كه بكه‌ونه خۆ و به‌زووی چاكسازی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و به‌رفراوانكردنی ئازادی سیاسی بكه‌ن، كه راستیدا ئه‌م خۆپیشاندان وراپه‌رینانه مۆركێكی كۆمه‌ڵاتی له‌خۆ ده‌گرێت كه گه‌لان له‌پێناو دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و بژێوی ژیانیان به‌رپایان كرد.ئه‌م چالاكی و ناره‌زاییانه‌ش دواجار عیراقیشی گرته‌وه وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر شێوازی به‌رێوه بردنی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می سیاسی وپیاده‌نه‌كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و به‌رته‌سكی ئازادییه گشتییه‌كان و خراپی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له هه‌مان كاتدا كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان به ووردی خوێندنه‌وه‌ی بۆ دۆخی ناوخۆی كوردستان كرد‌و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ كرد، كه پێی وایه ئه‌م ناره‌زایی و خۆپیشاندانانه‌ی جه‌ماوه‌ر مافێكی سروشتی هه‌موو هاوڵاتیانه‌و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ وده‌ستورو رێسا و ده‌قه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه كه تایبه‌تن به ئازادی و مافی مرۆڤ و، داواكاری وخواستی ره‌وان و حزبی شیوعی كوردستان به‌جددی پاڵپشتی له ته‌واوی ئه‌و داواكارییه ره‌وایانه ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دوور له هه‌ڵچون و توندوو تیژی و تێكه‌ڵكردنی ململانێی وناكۆكییه سیاسیه ناوخۆییه‌كان به‌رێوه بچن، چونكه پێی وابوو ئه‌م داواكارییانه داواكاری كه‌ڵه‌كه‌بووی زیاتر له 15 ساڵی رابردووه كه له‌چه‌ندین بۆنه‌دا حزبی شیوعی به‌رده‌وام قسه‌ی له باره‌وه كردوه وپرۆژه‌ی چاكسازی سیاسی وئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆخستۆته‌ر روو، به‌ڵام به‌داخه‌وه جگه له‌وه‌ی كه هه‌ندێك هه‌نگاوی بچووك نه‌بێت له‌م بوارانه‌دا، یان چه‌ند موباده‌ره‌یه‌ك نه‌بێت، نه‌توانراوه چاكسازیه‌كان بخرێنه سه‌ر رێگا راسته‌كه‌ی خۆی و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام هه‌موو جۆره‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی تیادا به‌كارهاتوه و ده‌رئه‌نجامیش ئه‌وه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه كه ئێستا هه‌موولایه‌ك له‌ژێر سه‌ردێری نه‌بوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی و گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه وه‌سفی ده‌كه‌ن و داوای چاكسازی بۆ ده‌كه‌ن.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی هه‌موو لایه‌نه سه‌لبیه‌كان بووله‌هه‌رێمی كوردستان دا و، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌زووی و به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی به‌ره‌و پیری داخوازییه‌كانه‌وه بچن و به‌جدی داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه پێویسته چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕییه كان بكرێت له هه‌موو بواره كانی كه هۆكارن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی و به تایبه‌تیش هه‌وڵدانی جدی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه بۆ رێگه گرتن له هه‌ژمونی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان له‌كوردستان دا، له‌پێناو بنیادنانه‌وه ورێكخستنه‌وه‌ی ماڵی ناوخۆی كوردستانی و دروستكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی تاكی كوردستانی و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان به‌گشتی، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌جدی هه‌نگاو بۆ چاكسازی ببردرێت ئه‌وا به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك ده‌توانین كه‌موكوڕییه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ین و دۆخی ناوخۆیی كوردستان رووه‌و چاككردن و راستكردنه‌وه به‌رین، كه بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت له روبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ره‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ركوردستان و هێنانه دی ئامانجه ره‌واو گشتییه‌كانی بزوتنه‌وه نیشتیمانیه‌كه‌ی.
له‌م پێناوه‌دا، حزبی شیوعی كوردستان پێشنیار ده‌كات كه پێویسته رێكخستنه‌وه‌و چاكسازی هه‌موو بواره‌كان بگرێته‌وه، له‌پێشه‌وه‌شیاندا، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ناكه‌ن و له زوترین كاتدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان سازبدرێت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وتۆشیان هه‌بێت كه بتوانن خزمه‌تی ناوچه‌كانیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێویسته په‌له‌بكرێت له‌بڕیاردانی چه‌ندین یاسای وه‌ك پاراستنی به‌كاربه‌رو یاسای كێبركێ ورێگرتن له قۆرخكردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان و یاسای خۆپیشاندان
له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رچاوخستنانه، كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان، له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ردایه بۆ هێنانه‌دی خواسته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ی ئاشتیانه و هه‌روه‌ها دژی هه‌رجۆره په‌رچه كارێكی تووندوتیژییه چ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بێت یان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك له‌خۆپیشانده‌ران.
له هه‌مان كاتدا پێویسته په‌له‌كردن له‌ته‌واوكردنی یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئیداره‌كان كه هێشتان یه‌كنه‌خراون یان تارمایی دوو ئیداره‌ییان به سه‌ره‌وه ماوه له نێو حكومه‌تی هه‌رێمدا به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی، چونكه ئه‌مه قه‌ڵمه‌ڕوی حكومه‌ت له‌سه‌ر تاسه‌ری كوردستان ده‌گرێته‌وه وه‌ك هه‌نگاوێك بۆده‌ربازكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ژێر ركێكفی حیزب وجیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا رێكخسته‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانی فاكته‌ری سه‌ره‌كییه له روبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسیكی ده‌ره‌كی به تایبه‌تی له به رامبه‌ر پیلانه‌كانی نه‌یارانی دۆزی ره‌وای گه‌له كه‌مان به تایبه‌تی له ناوچه دابرێنراوه‌كان به گشتی و كه‌ركوك به تایبه‌تی.ئه‌مه‌ش واده‌خوازێت وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌ویی و نیشتیمانی دیالۆگێك هه‌بێت له نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا.به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسیه ده‌ره‌كییه‌كان.بێگومان به‌دیهێنانی ئه‌م ئه‌ركه‌ش پێویستی به گیانی به‌ر پرسیارێتی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه له گه‌ڵ پشتگیری كردن پرۆژه هه‌ڤده خاڵیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چاره سه‌ری ئه‌م دۆخه حزبی شیوعی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی گشتگیر به‌هه‌موو بواره‌كان بۆسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ورای گشتی راده‌گه‌یه‌نێت له‌پێناو یه‌كسختنی تواناكان له‌پێناو ئازادی نیشتمان و خۆشگوزه‌رانی گه‌لی كوردستان.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حزبی شیوعی كوردستان
2ی ئاداری 2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
