له‌به‌رواری 23/2/2011 بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه له ڕێگای فه‌رمانده‌ی بنكه‌كه‌وه داوایه‌كی یاسایی له‌دژی دكتۆر فایق گوڵپی و كه‌یوان هه‌ورامی و ناسح عبدالرحیم تۆمارده‌كات.به بیانوی به‌شداریكردن و ڕێكخستنی خۆپیشاندانی 23/2-2011 هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رێز دكتۆر فایق گوڵپیه‌وه‌یه من وه‌ك پارێزه‌ی ده‌مه‌وێت ئه‌م ڕوونكردنه‌ویه بخه‌مه به‌رده‌م رای گشتی
یه‌كه‌م: له‌كاتی تۆماركردنی سكاڵاكه هچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته ڕوو كه دكتۆر له رێكخستنی رێپێوانی رۆژی 23-2 به‌شداری كردبێت، به‌ڵكو ته‌نها نوسراوه به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه.ئێمه ده‌زانین كه پێویسته دادگا گوی له‌هه‌ر كه‌سێك بگرێت كه سكاڵای هه‌یه و به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه بكات له كێشه‌كان به‌ڵام جوڵاندنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌بی بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌بوو له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه گوێیان لێنه‌گیرایه.
دووه‌م: ده‌بوو له جیاتی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌دژی ئه‌و كه‌سانه كه له‌غه‌می شاره‌كه و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ن پۆلیس و داواكاری گشتی سكاڵای یاسای له‌دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆماربكردایه كه ته‌قه‌یان كردووه.
سێیه‌م: دكتۆر فایق گوڵپی ڕۆژی پێشوتر واته له‌رۆژی 22/2/2011 له كۆبوونه‌ویه‌كی جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵبجه‌دا وتارێكی خوێندۆته‌وه، نه‌ك رۆژی 23/2/.وه به‌شداریكردنیش شتێكی ئاسایی و یاسایییه
چواره‌م: دكتۆر فائیق گوڵپی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 23-2-2011 له ناو شاری سلێمانی بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری- سلێمانی كاری ئاسایی خۆی به‌رێوه‌بردووه، پاش نیوه‌رۆ له سلێمانی بووه و له كلینیكی (عیاده‌ی) تایبه‌تی خۆی چه‌ندان نه‌خۆشی دیوه و چاره‌سه‌ری كردوون.
پێنجه‌م: به ووردبوونه‌وه له كێشه‌كه تێده‌گه‌ین ئه‌و سكاڵایه‌ی كه له دژی دكتۆر تۆماركراوه ئامانجی سیاسی هه‌یه، نه‌ك ئامانجی قانونی.
هه‌ر له‌و پێناوه‌دا هه‌مولایه‌ك له‌وه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م ئانوساته‌داگوێبیستی ده‌بین سه‌باره‌ت به بڕیاری به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه، ئه‌واده‌بینین لێكۆڵینه‌وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت به‌رگریكارن له ماف و خواست و داواكانی خه‌ڵك، نه‌ك ئه‌وانه‌ی فیشه‌ك به‌خه‌ڵكه‌وه ده‌نێن و كرده‌وه‌ی دور له‌هه‌ر پێوه‌رێكی ئینسانی و قانونی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پارێزه‌ر/هیلال ئیبراهیم
2/3/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
