من که نوسه‌ری ئه‌م وتاره‌م سه‌رده‌مێک ئه‌ندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوم و ناوه‌که‌شم وه‌کو ناوی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی حزبه‌که ناوی راسته‌قینه‌ی خۆم نیه.به‌ڵام هه‌ڤاڵانی ناو حیزب هه‌مو ده‌مناسن و ده‌زانن ئه‌وه‌ی که لێره ئه‌یڵێم گشتی راسته.من وازم له حیزبه‌که هێنا چونکه باوه‌ڕم به‌وه نه‌بو هاوسه‌رگۆڕی بکه‌م، واته بچم له‌گه‌ڵ مێردی ره‌فیقێکم بخه‌وم و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی من.بۆیه به‌جێمهێشتن و کێشه‌ی شه‌خسیشم له‌گه‌ڵ که‌سیان نیه.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری که گوایه شۆڕشگێڕه هه‌ر زو پاش ئیعلانکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆیان گه‌یانه باوه‌شی ئه‌و جه‌للاده که له ساڵی 1991 و پاش راپه‌رین، هه‌روه‌کو سه‌وسه‌ن سه‌لیم له کێتبه‌که‌ی ئه‌ڵێت، ده‌ستی کرد به کوشتنی کۆمه‌ڵگه‌لێک له ژن به پاساوی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێژیمی به‌عس موته‌عاوین بوون.که‌چی ئیمڕۆ بونه‌ته یار و یاوه‌ر.له هاوینی 2009 نوێنه‌ری حزبه‌که هۆزان مه‌حمود گه‌ڕایه‌وه کوردستان بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ گۆڕان و به‌شداریکردنی سیاسی.نوێنه‌ری گۆڕانیش له شوقه‌که‌ی هۆزان له هه‌ولێر (که نازانین چۆن ده‌ستی که‌وتووه!) شه‌وانه کۆبونه‌وه‌ی ده‌کرد و کۆبونه‌وه‌کان تا به‌یانی به ده‌ست له‌ملانێ کۆتای‌یان ئه‌هات (هۆزان ناوی ئه‌سڵی نیه بۆیه لێره ناوی ئه‌هێنم.ئه‌و هه‌ڤاڵه بێجگه له به‌ریتانیا پێشتر به ناوی تر و له وڵاتی تریش په‌نابه‌ر بووه).
ئه‌م سیاسه‌ته حه‌قیقه‌تی ئه‌م حزبه ده‌رده‌خات که گوایه دژی گه‌نده‌ڵی و زۆرداری تێکۆشان ئه‌کات.هۆزان که بۆته زمانحاڵی پانعه‌ره‌ب و به‌عسیه‌کان و خۆی وه‌کو نوێنه‌ری ئافره‌تانی عێراق هێناوه‌ته پێشه‌وه، با پێمان بڵێ چۆن توانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌وشیروان موسته‌فای ژنکوژ دابنیشێ و په‌یوه‌ندیی شه‌خسی و حه‌میمی ببه‌ستێ؟
له راستیدا ئه‌و شیعاراتانه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ته‌نیا قسه‌ی پووچن.گه‌نده‌ڵی شه‌خسی زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه زۆر له گه‌نده‌ڵی ئه‌ندامانی پارتی و یه‌کیه‌تی گه‌وره‌تره.نمونه‌ش زۆرن: با ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و حزبه به جه‌ماوه‌ری کوردستان بڵێن که چۆن هه‌ر یه‌که‌یان به کۆمه‌ڵێک ناوی جواداوازه‌وه له ئه‌وروپا پاره‌ی سۆشیال وه‌رئه‌گرن و شوقه‌یان بۆ خۆیان و بۆ کرێش وه‌ده‌ستهێناوه؟ با هۆزانی زمانحاڵی ژنی عێراق پێمان بڵێ که چۆن به شه‌هاده‌ی دارئه‌لموعه‌لیمات یا گوایه مه‌عهه‌د توانی له جامیعه‌ی له‌نده‌ن وه‌کو ته‌له‌به‌ی ماجسته‌ر خۆی ناونووس بکات؟ ئه‌و که جگه له هاتوچۆ و قسه‌ی زل بۆ مه‌رازی ته‌سکی خۆی و حزبه‌که‌ی، یه‌ک رۆژ ئیشی نه‌کردووه و یه‌ک رۆژ نه‌یخوێندووه، چۆن بوو به خاوه‌ن شوقه له هه‌ولێر و له‌نده‌ن و ته‌له‌به‌ی ماجسته‌ر له جامیعه؟ خۆ گه‌نده‌ڵی هه‌رئه‌وه نیه ده‌سه‌ڵات بیکات، گه‌نده‌ڵی و ناپاکیه‌کانی که‌سه‌کان له ده‌ره‌وه زۆر ریسواکه‌رترن و چونه باوه‌شی نه‌وشیروان موسته‌فاش ته‌نیا یه‌کێک له‌و کاره ریسواکه‌رانه‌یه.
ئێستاش ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه که ئه‌ڵێن نوێنه‌ری خۆپیشاندان ئه‌که‌ن له کوردستان، له ده‌ره‌وه وه‌کو مشه‌خۆر دانیشتوون و رۆژێک چیه ئیشیان نه‌کردوه و خۆیان مانوو نه‌کردوه.ئه‌وان خۆیان گه‌نده‌ڵن و تاکه خاسیه‌تیان بریتیه له عه‌سابه‌یی و زماندرێژی و له بێکاریشدا وه‌ختیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌مو مینبه‌رێکی پانعه‌ره‌بی شۆڤێنی له دژی مه‌سله‌حه‌تی کوردستانی قسه بکه‌ن.
بڕوخێ گه‌نده‌ڵی و ناپاکی، بژی حه‌قیقه‌ت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
