گێرە شێوێن وتێکدەران، یان شۆڕش و ڕاپەرینی کۆمەلانی خەلکی کوردستان!! ... دانا بەهادین

هاتنە مەیدانی کۆمەلانی خەلکی کوردستان ئەو ڕق و کینەو توڕەیەی کە بەرانبەر بە دەسەلات هەیانە بە تەنها ئەو ڕق و کینە و توڕەیە نییە کە لە ١٧- ٢ -٢٠١١ لە بارەگای لقی چواری پارتی بەرانبەر بە خەلکی شۆرش گێری شاری سلیمانی ئەنجامی دا...بەلکو توڕەیی و ڕق و کینەی شۆرش گێری خەلکی کوردستانە دەگەرێتەوە بۆ ئەو مێژووەی کە ماوەی ٢٠ بیست سالە دەسەلاتی کوردی سەپاندویەتی بە سەر کۆمەلگای کوردیدا، هاتنە مەیدانی خەلکی کوردستان هیچ جیاوازیەکی نییە لەگەل هاتنە مەیدانی خەلکی شۆرش گێری تونس و میسر و لیبیا و یەمەن و بەحرین کە ڕاپەڕین و هاتنە مەیدان دژی کۆنەپەرستی و دکتاتۆریەت.بۆیە ئەگەر لە دنیای عەرەبی ئەو راپەرینە بە شۆڕشی سپی و نان و ئازادی ناو بندرێت ئەوە لە کوردستانیش بە هەمان شێوە ئەو مانایە دەبەخشێ، نەك گێرە شێوێن و ئاژاوە گێڕ،

ماوەی ٢٠ سال لە حوکمڕانی پارتی ویەکێتی کە پڕ لە ناعەدالەتی مالوێرانی و کوشتنی خەلکی بێتاوانی ( وەکو ڕێژوان علی) و(سورکێو زاهیر) و ( ڕەشید احمد تەمەن ٦٥ سال ) وکوشتنی ڕۆژنامە نوسانی ( وەکو سەردەشت عوسمان) (وسۆرانی مامە حەمە) نەبونی ئاو و کارەبا و نەبونی هەلی کار بۆ کرێکاران.بردنی تەواوی سەروەتو سامانی خەلکی کوردستان بۆخۆیان، بۆیە کە جامی سەبری خەلک پڕبووە خەریکە لێی دەڕژێت.ئیتر تەحەمولی زولم و زۆرداری و سەرکوت و تالان و برۆی ئەم دەسەلاتە ناکەن.جێی خۆیەتی ئەگەر حکومەتێک ماوەی ٢٠ بیست سالە نەتوانێت مافە سەرەتاکانی خەلکی کوردستان دابین بکات.نەتوانێت جواب بە کێشەکانی رۆژانەی کۆمەلگا بداتەوە.کە هەر تاکێکی کۆمەلگای کوردستان باش دەزانێت کە گەورەترین بوجەو ئیمکاناتیان لە بەر دەستی ئەو حکومەتە مشەخۆرە دایە.بۆیە دەبێت ئەو دەسەلاتە هەرچی زووە مالئاوایی لە خەلکو کۆمەلگا بکات، لەبەر ئەوەی خەلکی کوردستان تەجروبەی تەواویان هەیە لەگەل ئەم دەسەلاتە میلیشییایە تالانجییەدا هەیە.هەر لەم ڕوانگەیەوە بێ ئومێدی بالی کێشاوە بەسەرکۆمەلگای کوردیدا.بۆیە دەبێت حکومەتێک بێتە سەرکار کە هەلبژێردراوی ڕاستەقینەی خەلک بێت و بتوانێت جواب بە کێشە و داخوازیە ڕەواکانی خەلکی کوردستان بداتەوە.لە ڕوی پێداویستیەکانی ئێستای کۆمەلگا وەکو ئازادی سیاسی وبیمەی بێکاری و عەدالەتی ئیشتیماعی و هەموو وەسائێلەکانی مەوجود لە کۆمەلگای بەشەریەت.

ئەم رۆژانە لە مێژویى کۆمەڵگاى کوردستاندا چارەنوس سازن، دەبێت ئەم شۆڕشە ئیدامە بدرێت لەلایەن چینی کرێکارو خەلکی شۆرش وگێڕ.بەتایبەتی ( حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان) کە ئەرکیەتی بە بەرنامەیەکی تۆکمەو تەواو لە پێشەوەی کۆمەلانی خەلکی کوردستان ڕاوەستێتو بە هەموو هێزو توانایەوە دیفاح لە تەواوی مافو داخوازیاکانیان بکات.بۆ کۆتایی هێنان بەو دەسەلاتە خێلەکییە و کۆنە پەرستەی کە ماوەی ٢٠ سالە خۆی سەپاندوە بە سەر خەلکی کوردستان.

تەوەرێکی تری ئەم باسە کە پێویستە باسی لێوە بکەین ئەویش باسی ئۆپۆزسیۆنە لەو هەلومەرجەی کە ئێستا لە کوردستان مەوجودە.من پێم وایە نە (نەوشێروان مستەفا بەناوی گۆڕان) و(نە سلاحەدین بەهادین بە ناوی یەکگرتوی ئیسلامی) و نە (عەلی باپیر بە ناوی کۆمەلی ئیسلامی) ئەمانە هیچیان ئۆپۆزسیۆن نین.بەلکو ئەو حزب و لایەنانە بەشێکن لەو دەسەلاتە گەندەلیە و ناعەدالەتییە و کۆنەپەرستیەی ماوەی ٢٠ سالی ڕابردوو بالی کێشاوە بەسەر کۆمەلگای کوردیدا.بۆیە تەمەنی ئێوەو حزبەکانتان بەندە بە تەمەنی پارتی و یەکێتی.لەبەر ئەوە بۆ خەلکی کوردستان مەحلومە ئێوەش شریک بونە لە بردنو دزینی سەروەتو سامانی خەلکی کوردستان.

 بۆیە ئێوە ناتوانن جارێکی تر ببن بە نوێنەرو ڕابەری خەلکی شۆڕش گێری کوردستان.چون کۆمەلگای کوردی ئەوەیان بۆ مەحلوم بووە کە ئەم دەسەلاتە نەك هەر ناتوانێت نوێنەرایەتی خەلکی کوردستان بکات.بەلکو وەستاوەتەوە بەرانبەر بە تەواوی داخوازیە ڕەواکانیان.کە هەقێکی ڕەوای هەر تاکێکی کۆمەلگای کوردیە.

دانا بەهادین

٢٨-٢- ٢٠١١

 dana40@live.nl

 



 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.