
بسم الله الرحمن الرحیم
دوا به‌دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و گرد بوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری سلێمانی له سه‌رای ئازادی به شێوه‌یه‌كی هێمنانه و داواكردنی مافه ڕه‌واكانیان له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، مامۆستایانی ئاینیش كه به‌شێكن له‌م جه‌ماوه‌ره‌و وه‌ك ئه‌وان بی ده‌نگ نه‌بوون و داواكانی جه‌ماوه‌ریان كرده ووتار و به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان ڕازاندیانه‌وه و به‌كردنی نوێژی هه‌ینی له‌م مه‌یدانه‌دا شاری سلێمانیان جوانتركرد، ده‌سه‌ڵات به‌مه زۆر قه‌ڵس بوو هه‌ر زوو هه‌ڕه‌شه له "مامۆستا محمد نێر الله" كرا و دواتر "مامۆستا كامه‌ران علی خوا ڕه‌حم" له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه گیرا و ماڵی "مامۆستا ڕبوبكر پێنجوێنیش" له‌لایه‌ن ده‌ستێكی ڕه‌ش و تیرۆریسته‌وه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله درا...
بۆیه ئێمه ده‌ڵێین: گرتنی زانایانی ئاینی و هه‌ڕه‌شه لێكردنیان و هه‌وڵدان بۆ تیرۆر و تۆقاندنیان جگه له‌وه‌ی كارێكی دژ به سیسته‌مه‌كانی دیموكراسی و كپكردنی ده‌نگه ئازاده‌كانه، په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شیشه به مێژووی ئه‌و حیزب و لایه‌نه‌ی وه‌هاكارێك ده‌رهه‌ق به مامۆستایانی ئاینی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
مامۆستایان" زانایانی ئیسلام" هه‌میشه له خزمه‌تی ئه‌م نیشتمانه‌دا جی ده‌ستیان هه‌یه و له چه‌ندین گوندی ئه‌م كوردستانه و چه‌ندین میمبه‌ره‌وه ده‌نگی زوڵاڵی ئه‌وان ڕێنمایی جوان و په‌روه‌رده‌ی به‌رزی پێشكه‌ش به لاوی ئه‌م كوردستانه كردووه و زۆر نادادگه‌رانه‌یه له‌به‌ر ووتارێك له سه‌كۆی سه‌رای ئازادی كه ئه‌وانیش وه‌ك ته‌واوی ئه‌و جه‌ماوه‌ره خیتابی خۆیان پێشكه‌شكردوه.
ئاسایشیش كه به ڕه‌سمی مامۆستا كامه‌رانی گرتووه، ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار له هه‌وڵی تیرۆركردنی مامۆستایه‌كی ئاینی و هه‌ڕه‌شه له یه‌كێكی تر!!.
ئێمه وه‌ك ده‌سته‌یه‌ك له زانایانی بی لایه‌نی ئاینی ئیسلام ئه‌م كاره‌ی ئاسایش ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له‌سه‌رجه‌م ڕێكخراوه مرۆیی و مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م كاره نابه‌رپرسانه‌ی ئاسایشی سلێمانی بی ده‌نگ نه‌بن و داوا ده‌كه‌ین له زووترین كات "مامۆستا كامه‌ران علی خواڕه‌حم"ئازاد بكرێت، چونكه له‌م كاته‌دا گرتنی ئه‌م مامۆستایه بۆ ڕه‌وشی هه‌رێم باش نابی و دواتر هه‌ر ده‌سه‌ڵات پێویستی به هه‌ڵوێستی مامۆستایانی ئاینی ده‌بی له بواره جیاجیاكاندا.
هه‌روه‌ها داوا له یه‌كێتی زانایان و سه‌رجه‌م مامۆستایانی میحراب و مزگه‌وت ده‌كه‌ین كه به هه‌ڵوێست بن و له‌سه‌ر ئه‌ندامێكی هاو پیشه‌یان بێنه ده‌نگ و ده‌سه‌ڵات مه‌حكوم بكه‌ن.
ئیتر به‌و هیوایه‌ی پێش ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستێكی ترمان به‌رپرسان ئه‌م كاره به داوای لێبوردن له مامۆستایانی ئاینیه‌وه كۆتایی پی بێنن و مامۆستا ئازاد بكه‌ن.
ده‌سته‌یه‌ك له زانایانی سه‌ربه‌خۆی ئاینی ئیسلام
28/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
