له‌هه‌موو جیهان واباوه که‌کاره‌ساتی دڵته‌زێن رویدا سه‌رۆکی وڵات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ردان بوو ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی خۆی، ئه‌گه‌ر خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردن بێ بۆ سه‌ردانی وڵاتێک، بابۆ هه‌رمه‌به‌ستێک بێ سه‌ردانه‌که‌ی خۆی هه‌ڵئه‌وه‌شێنێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌کانی گه‌ل‌و، وڵاته‌که‌ی، ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ به‌شداری کردنی له‌خه‌مو ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌ی، به‌ڵام وادیاره سه‌رۆکه‌کانی ئێمه جیاوازبن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکانی وڵاتانی جیهان.ئه‌بینین سه‌رۆکی یه‌که‌مه، یان دووه‌مه کاک مه‌سعوود بارزانی ماوه‌یه‌کی زۆره وڵاتی پڕ له‌ئاژاوه‌ی به‌جێهێشتووه، وڵاتی کوشتن، گرتن، سوتاندن، وێرانکردن، وه‌هه‌روه‌ها مام جه‌لالیش- نازانم سه‌رۆکی یه‌که‌مه، یان دووه‌مه- له‌کاتی ئه‌م هه‌موو ڕوداوه دڵته‌زێنانه ئه‌چیت بۆ وڵاتی کوێتی برای له‌دایکوباووک، سوپاس بۆ خوای مه‌زن ئه‌م ڕۆ گه‌ڕاوه شاری به‌غدای پایه‌ته‌خت.
سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی - سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان- بۆ وڵاتانی ئه‌وڕوپا، له‌وانه‌یه شتی تایبه‌تی خۆی هه‌بێ‌و، پێویست نه‌کات خه‌ڵک بزانێ، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ناتوانی بگه‌ڕێته‌وه کوردستان، به‌ڵام ده‌رباره‌ی مام جه‌لال- سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان- ئه‌بوایه له‌جیاتی کوێت شاری سلێمانی به‌جێنه‌هێشتبایه، چونکه خۆی به‌رپرسی یه‌که‌مه له‌شاری سلێمانی‌و، ناوچه‌کانی سه‌ربه پاریزگای سلێمانی.راسته هێرۆ خانی خێزانی به‌رپرسی شاری سلیمانی‌یه، به‌ڵام بڵێن‌و نه‌ڵین مام جه‌لال ئه‌توانی ڕۆڵی گه‌وره‌تر بگێڕی له‌به‌رپرسه‌کانی‌تر، به‌ڵام له‌هه‌مووی سه‌یرتر تائێستا مام جه‌لال ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی نییه ده‌رباره‌ی ڕوداوه‌کانی کوردستان.
له‌ڕاستی‌دا سه‌یر نییه که‌سه‌رۆکه‌کانمان جیاوازن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانی خاوه‌ن سسته‌می دێموکراسی، چونکه دێموکراسیشمان جیاوازی هه‌یه.ڕاسته هه‌ڵبژاردن هه‌یه له‌کوردستان، به‌ڵام به‌ڕای منه‌وه زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردستان نازانن واتای دیموکراسی‌و، دکتاتۆر چیه، وه‌ئه‌وانه‌ی ئه‌شزانن نایاوێ بۆ خه‌ڵک ڕون بکه‌نه‌وه، له‌وانه‌یه ڕونکردنه‌وه‌ش مه‌ترسی‌داربێ، بگره له‌نێو په‌رله‌مان جاری‌وایه ووشه‌ی ئنگلیزی به‌کاردێ هه‌موو ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان نازانن واتایه‌که‌ی چیه، بۆ نمونه ووشه‌ی جێنده‌ر.ئه‌م ووشه‌یه کێشه‌یه‌کی زۆری نایه‌وه له‌شه‌قامی کوردستان، تابه‌شێوه‌یه‌ک کێشه‌که گه‌ێشته سه‌رۆکی هه‌رێم‌و، ووتی: پێویسته له‌سه‌ر په‌ڕله‌مان ده‌سته‌واژه‌ی ڕون به‌کاربێنی، که‌خه‌ڵک تێ‌ی بگات.
به‌رای منه‌وه پیاده‌کردنی سسته‌می دێموکراسی له‌م بارودۆخه زه‌حمه‌ته، چونکه دان بنێین‌و، دان نه‌نێین فه‌رهه‌نگی کوردستان - له‌هه‌موو ڕویه‌که‌وه کاریگه‌ری فه‌رهه‌نگی عه‌ڕه‌بی له‌سه‌ره.
موحه‌ممه‌د مه‌لا مه‌حمود/ له‌ئه‌مه‌ریکا.
.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
