
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نالیا رایگه‌یاند سه‌رجه‌م ئه‌و داوا یاساییانه ده‌كێشێته‌وه كه له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی ئاوێنه تۆماریان كردبوو سه‌نته‌ری میترۆیش پێشوازی له‌بڕیاره‌كه ده‌كات.
شاسوار عبدالواحید به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای نالیا وتی"بڕیارمان دا سه‌رجه‌م ئه‌و داوا یاساییانه بكێشینه‌وه كه له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی ئاوێنه تۆمارمانكردبوو، ده‌مانه‌وێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند هه‌ڵده‌ینه‌وه."
جه‌ختیشیكرده‌وه "له‌م دۆخه ناسكه‌دا نامانه‌وێت رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوسان سه‌رقاڵبكه‌ین به‌كاری لاوه‌كی و له‌سبه‌ینێوه رێوشوێنه یاساییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین بۆ ئه‌م بریاره‌مان."
شاسوار وتیشی "ئێستا هه‌ست به‌و فشاره ده‌كه‌ین كه‌له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان هه‌یه‌و ئێمه‌ش نامانه‌وێت ببینه به‌شێك له‌و فشاره."
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نوسان پێشوازیكرد له‌بڕیاره‌كه‌ی كۆمپانیای نالیا و به هه‌نگاوێكی باشی وه‌سفكرد.
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ وتی"ئه‌م بریاره‌ی كۆمپانیای نالیا هه‌نگاوێكی باشه و هیوادارم لایه‌ن و شوێنه‌كانی تریش چاو له‌م بریاره بكه‌ن."
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
