من وه‌ک هاوڵاتیه‌کی بی لایه‌ن هه‌میشه دژی گه‌نده‌لی و نایه‌کسانی و کپ کردنی بیر‌و رای ئازاد بوم، هه‌میشه په‌روشی ئه‌زمونی کوردستان بووم، زۆرم پی خوش بوو هه‌ر زوو گروپیک له ئه‌وروپا سه‌ریان هه‌ڵدا به ناوی (ڕه‌گ) وه داوای چاکسازیان کرد داوایان کرد که سه‌رکردایه‌تی یه‌کیتی به سکرتیری گشتیشه‌وه ده‌ست له کار بکیشنه‌وه پیم وابوو ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ به دیهینانی ئازادی له ناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان، پاشان له‌گه‌ڵ نزیک بونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له 25-7 دا کومه‌ڵیك به ناوی ڕیفورم خوازه‌کان به لیستیکی جیا دابه‌زین به ناوی گورانه‌وه
کومه‌ڵیك له که‌سه دیار‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ناو یه‌کیتی بزوتنه‌وه‌ی گورانیان دروست کرد و بونه ئوپزسوین له کوردستان .به پی تیپه‌ر بونی کات چه‌ند سه‌رنجیکم لا دروست بو له‌سه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه حه‌ز ئه‌که‌م له چه‌ند خالیکدا بیخه‌مه روو
1-سه‌رانی گۆران له سه‌ره‌تاوه بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌وه ئه‌کرد که ره‌گ سه‌ر به‌وان نیه به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بینیمان (شورش حاجی ) که ئیستا سه‌روکی فراکسویننی گورانه له په‌رله‌مانی عیراق وه (هه‌ڤال کویستانی ) به هه‌مان شیوه له‌سه‌ر لیستی گوران ئه‌ندام په‌رله‌مانه
2-ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه باس له گه‌نده‌لی ده‌که‌ن که ده‌ڵین له هه‌ندك وه‌زاره‌ت ئیش نه‌کراه‌و گه‌نده‌ڵی هه‌یه، بو نموونه ده‌ڵین کشتوکاڵ له کوردستان سفره هیچ پیشکه‌وتنی تیادا نه‌کراوه من ده‌پرسم کاتیک (شه‌ماڵی عبدلوه‌فا) وه‌زیری کشتوکاڵ بو بۆ هیچی بۆ که‌رتی کشتوکاڵ نه‌کرد، ئه‌گه‌ر جوابیش ئه‌وه بیت که هیچ ده‌سه‌ڵاتیکیان نه‌بووه یان نه‌یان هیشتووه ئیش بکات، دیسانه‌وه له به‌ریزیان ده‌پرسم بۆ له‌و کاته‌دا ده‌ستیان له کار نه‌کیشایه‌وه نه‌هاتن باس له گه‌نده‌لیه‌کان بکه‌ن بو دوای ته‌واو بونی ماوه‌ی کارکردنیان هاتن باس له گه‌نده‌لیه‌کان ئه‌که‌ن یان له‌به‌ر مه‌نسه‌ب و پاره باسی گه‌نده‌لیان نه‌کرد، به‌هه‌مان شیوه کاتیک باس له نه‌بوونی مافی مروڤ ده‌که‌ن ئه‌ی (سه‌لاح ڕه‌شید ) بۆ له کاتی خۆی باسی گه‌نده‌لیه‌کانی نه‌کرد
3-زور گومانم له‌وه هه‌یه که گوڕانخوازان باس له سه‌روه‌ری یاسا ده‌که‌ن من نمونه‌یه‌ک باس ده‌که‌م که بزانن یاسا لای ئه‌و به‌ریزانه چه‌ند سه‌روه‌ره، دوای هه‌ڵبزاردنی 25-7 (سه‌رکه‌وتی کوبه)به‌رپرسی ئاسایشی سلیمانی به هه‌ر هوکاریک بیت بانکرا بۆ به‌ر ده‌می دادگا گۆرانخوازان چه‌ند که‌سیکیان له ده‌ره‌وه‌ی دادگا دانابوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وت ده‌ستگیر بکریت بیفرینن من لیره‌دا نامه‌ویت ناوی ئه‌و به‌ریزانه بینم به‌لام ناونیشانی ئه‌و به‌ریزانه دیاره له سلیمانی
4-له ئیستادا ده‌بینین سوزی خه‌ڵک بۆ خۆیان راده‌کیشین و باس له شه‌ری ناوخو ده‌که‌ن ئه‌ی له شه‌ری ناوخۆ (کاک نه‌وشیروان و مام ڕوسته‌م ...) پیان نه ئه‌وترا پاڵه‌وانانی جه‌نگی ناوخو
5- ده‌لین سلیمانی هیچ کاریکی بۆ نه‌کراوه سلیمانی بووه به لادیه‌کی گه‌وره، ئه‌ی کاک دانا به‌ریزت بۆ هیچ نه‌کرد بو هه‌تا نه‌چویته گرده‌که باسی گه‌نده‌ڵیه‌کانت نه‌کرد
قسه زۆره له‌سه‌ر سه‌رکرده‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌و ئه‌وانه‌ی که ئیستا له گرده‌که دانیشتوون داوای گۆرانکاری ده‌که‌ن، به‌لام دلنیام خه‌ڵکی کوردستان به گشتی سلیمانی به تایبه‌ت له‌وه تیگه‌یشتوو ترن که باوه‌ر به نه‌وشیروان مستفا و دار‌و ده‌سته‌که‌ی بکه‌ن، له کاتیکدا هه‌موو ئه‌وانه گه‌نده‌ڵه‌کانی ناو یه‌کیتی نیشتمانی بوون هه‌ریه‌که له‌وانه کۆمه‌لیک شتی دیاری له‌سه‌ره که هه‌موان ده‌زانین، هیوادارم چیتر به ناوی گه‌نده‌ڵی سلیمانی تیک نه‌یه‌ن، روڵه‌ی خه‌ڵک به کوشت نه‌یه‌ن له پیناو کۆمه‌ڵیک بیر‌و بۆچونی خۆیان
رۆزا عبدالرحمن - سلیمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
