ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئیمرۆ له كوردستان ده‌بینری، گه‌ره‌كه ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ك بكرێت وهه‌مومان به‌ته‌نگ خواست و داخوازی وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه دابین، به‌هه‌مومان كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی بارگرژییه‌كان بكه‌ین، چونكه كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان وپیلانی دوژمنان ده‌خوازی ئیمه‌ی گه‌لی كورد خۆمان ڕێكخه‌یین و هه‌وڵه‌كان بۆ شكه‌ستهێنانی پیلانی دوژمنان چڕتركه‌ین،
لی ئه‌وه‌ش گرنگه كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌جدی بێته‌وه سه‌رخۆ وكاربكات بۆ به‌دیهاتنی ئه‌و به‌ڵێن و داخوازیانه‌ی پێویستن، كه له ڕێگه‌ی شه‌قامی كوردی پێشكه‌شیان كراوه، ساڵانێكه ڕۆشنبیران وته‌واوی عاقڵمه‌ندانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته خه‌باتی مه‌دنی بۆ ده‌كه‌ن و په‌نجه ده‌خه‌نه سه‌ر ناته‌واو یه‌كان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌ك پێویست به‌ته‌نگ جی به‌جی كردنیان نه‌بوه، بۆیه گه‌ر خوێنی گه‌نج ولاوان و ڕۆله‌كانی ئه‌م گه‌له له‌لامان پیرۆزه، ئه‌بی بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانیان وه‌خۆكه‌وین، چیتر شلگیری و بی موبالاتی نه‌كین، ئه‌و به‌ڵێن و وه‌عدانه‌ی له‌ڕێگه‌ی میدیاكان و ژوری كۆبونه‌وه‌كان به‌خه‌ڵك دراون بێنه سه‌ر ئه‌رزی واقع، له‌هه‌مووشی گرنگتر نه‌هێشتنی روحی قبول نه‌كردن و نه‌هێشتنی بارگرژیه له‌نێوان لایه‌نه‌كان، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو هه‌ستی پێده‌كرێت نه‌هێلنرێت، وه‌ك گرتن و ترس و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌م وئه‌و، یا هه‌ر حاڵه‌تێكی تری وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكان و سوتاندنیان، كه زیان به هه‌وڵی هێوركردنه‌وه ده‌گه‌یه‌نی،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
