
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان، به‌رپرسانی حكوومی، حیزبی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق
چه‌ند رۆژێكه كه ئه‌زموونی سیاسی كوردستان و شه‌قامی گشتی له هه‌ندێك شار و شارۆچكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی، شاهیدی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانه، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك ڕووداو، تێكهه‌ڵچوونی ناخۆشیی لێكه‌وتۆته‌وه و بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی چه‌ند هاووڵاتی مه‌ده‌نی و پۆلیسی كورد.
گومان له‌وه‌دا نییه كه خۆپیشاندان و رێپێوانی هێمنانه و ئاشتیانه بۆ رخنه‌گرتن له شێوازی هه‌ڵسووكه‌وت و ده‌رخستنی كه‌م و كورتییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا، مافی هه‌موو تاكێك و لایه‌نێكه و له كاریگه‌رترین شێوازه‌كانی ده‌ربڕینی به‌شێك له ڕای گشتییه و هه‌ر حكومه‌تێك له هه‌ر كوێ دونیایدا بیه‌وێت ئه‌و مافه ره‌وایه پێشێل بكات، شه‌رعییه‌تی ده‌چێته ژێر پرسیار و ده‌كه‌وێته ریزی سیسته‌مه دیكتاتۆرییه‌كانی دونیاوه و ته‌مه‌نی به‌ره‌و لێواری كۆتایی و نه‌مان ده‌ڕوات.
بێ گومان ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردی له هه‌رێمی كوردستان كه به ده‌ریایه‌ك له خوێن و رووبارێك له فرمێسك پێكهاتووه و به‌رهه‌می خه‌باتی سه‌دان ساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كه‌مووكورتی و ناته‌بایانه‌ی كه ده‌ست له یه‌خه‌ی به‌رنادات، موڵك و سامانی هه‌موو تاكێكی كورده و هه‌موو لایه‌ك به حكوومه‌ت و حیزبه‌كان و خه‌ڵكی بێلایه‌نیشه‌وه ده‌بێت ته‌واوی هێز و توانای خۆیان بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌سكه‌وته مێژووییه كه چه‌قڵی چاوی دوژمنانی گه‌ل و دیموكراسیه‌ته، بخه‌نه گه‌ڕ و نه‌هێڵن به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م ئه‌زموونه مێژووییه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.لێره‌دا ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارییه‌تی مێژوویی زۆرتری له‌سه‌ر شانه، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانن هه‌ر له به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه تا رێبه‌رانی هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها سه‌رۆك و هه‌ڵسوورێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی كوردی زانكۆكانی ئێران و چالاكانی بواری ماڤی مرۆڤ، رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانی كوردستانی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزی خۆمان بۆ داواكاریه ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران، به تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی، هیوادارین:
1ـ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ساحه‌ی سیاسی كوردستان، هه‌وڵ و توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ هه‌ر چی زووتر هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه و برایانه و به‌رگرتن له درووستبوونی مه‌ترسی زیاتر بۆ سه‌ر ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردستان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان كه بریتییه له كیانی سیاسی هه‌رێم كه به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدان و ئه‌نفال و كیمیارباران كردنی گه‌له‌كه‌مانه و به به‌های خوێنی ده‌یان هه‌زار رۆڵه‌ی تێكۆشه‌ری گه‌ل به‌دیهاتووه.
داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین كه به هانای خۆپیشانده‌رانه‌وه بێن و به گوێگرتن له داواكان و جێبه‌جێی كردنی خواست و ویستی ره‌وای هاوڵاتیانی كوردستان، به‌رپرسیایه‌تی و دڵسۆزی خۆیان بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌ل، بسه‌لمێنن و به‌ر به پیلانی ناحه‌زانی دژ به كیانی سیاسی كوردستان بگرن.
ئێمه بڕامان وایه جێبه‌جێی كردنی به‌یاننامه 17 خاڵییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كورد، په‌سه‌ند كراوه به مه‌رجێك ته‌واوی لایه‌نه‌كان له سه‌ری رێكبكه‌ون، ده‌توانێت هه‌نگاوێكی كاریگه‌ری بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی كێشه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مووان بۆ سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم.
2ـ وێڕای ده‌ربڕینی دووباره‌ی هاوخه‌می خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی قوربانیان و شه‌هیدان و هیوای ته‌ندروستی و چاكبوونه‌وه بۆ برینداران، به گیانی پڕ له برایه‌تی و دڵسۆزییه‌وه داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین كه هێمنی و ئارامی كوردستان بپارێزن و په‌نا بۆ توندوتیژی نه‌به‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر باره‌گای حیزبی و حكومییه‌كان و وه‌ك هه‌میشه بسه‌لمێنن كه گه‌لی كورد، گه‌لێكی ئاشتیخواز و لایه‌نگری دیالۆگ و دیموكراسیه‌ته و جه‌ماوه‌ر و هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له یه‌ك تێده‌گه‌ن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رێگه ناده‌ن دوژمنانی كوردستان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌زموونه‌كه‌مان پیلان بگێڕن، ئه‌و پیلانه‌ی كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له ره‌فتاری لایه‌نه شوڤێنی و تیرۆریسته‌كان دژ به كورد و دیموكراسییه‌ت له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری سه‌ریهه‌ڵدا.
3ـ پێویسته به زووترین كات، دانیشتن و دیالۆگ له نێوان رێبه‌رانی باڵای حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی گونجاو و ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه ده‌ست پێ بكات و هه‌موو لایه‌نه‌كان، هه‌وڵ بده‌ن به دلسۆزی و لێهاتن، مێژووی وڵاته‌كه‌مان له‌م قۆناغه به‌ره‌و ئاسۆی روون ده‌رباز بكه‌ن.له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی بێ لایه‌ن و پسپۆڕ، بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنییه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی رووداوه‌كان، ده‌ستنیشانكردنی تاوانباران و ده‌رچوون له یاسا و سزادانیان به پێی یاسا و به شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه، ده‌توانێت رێگه خۆشكه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
4ـ له كاتێكدا كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، ئیعتراف به كه‌مووكورتی به‌رچاو له ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بۆ ریفۆرم و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له كاروباری حكوومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری ده‌یان ساڵه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه هه‌ره‌س هێناوه‌كانی ناوچه، به‌راورد بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌تی خۆی له رێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه له هه‌ڵبژاردنی 27/5/2010 به‌ده‌ستهێناوه و خه‌ڵك به هه‌ڵبژاردن، حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنیان دیاری كردووه و هیوادارین هه‌موو لایه‌نێك رێز له ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك بگرێت و له چوارچێوه‌ی یاسای كوردستاندا، هه‌وڵ بدات بۆ ئاڵووگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ناعیداڵه‌تی و هه‌مووان پابه‌ند بن به‌م راستییه كه ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان، بڕیار بده‌ن كه چ لایه‌ن و ده‌سته‌یه‌ك ده‌بێت حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ببات و كام گرووپ و ده‌سته ده‌بێت له سه‌ر كورسی ئۆپۆزسیۆن، چاودێری كاروباری حكوومه‌ت بكات.
له‌گه‌ڵ رێزماندا...
ئه‌حمه‌د قازی، دكتۆر ئیبراهیم یۆنسی، ساڵح نیكبه‌خت، به‌هرام وه‌له‌دبه‌یگی، دكتۆر قوتبه‌دین سادقی، دكتۆر بایه‌زید مه‌ردووخی، دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده، دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی، دكتۆر فه‌ره‌یدوون نووری، سه‌ید مه‌عرووف سه‌مه‌دی، سه‌ید هاشم هیدایه‌تی، محه‌مه‌د كه‌مانگه‌ر، عه‌تا نه‌هایی، كامبیز كه‌ریمی، ئه‌حمه‌د به‌حری، حاسڵ داسه، ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، كامران محه‌مه‌د ره‌حیمی، ئه‌رده‌شیر په‌شه‌نگ، عه‌بدوڵڵا سۆهرابی، محه‌مه‌د ره‌ئووف قادری، په‌رویز حه‌بیبی، باقر زیائی، بێهزاد كوردستانی، فاتح بادپه‌روا، هاشم سه‌لیمی، محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی، محه‌مه‌د ره‌ئووف ته‌وه‌كولی، شه‌مس بورهان، ئیسلامیان، خالید ته‌وه‌كولی، عه‌تا قادری، ره‌زا شه‌جیعی، ئه‌حمه‌د ته‌ها، مه‌نووچێهر كه‌مه‌ری، سوله‌یمان ره‌زایی، هۆمایوون ئه‌مینی، محه‌مه‌د یه‌عقووبی، ئیسماعیل مه‌حموودی، عوسمان نووری، محه‌مه‌د كه‌ریمیان، ئازاد حاجی ئاقایی، سه‌ید مه‌سعوود حوسێنی، مێهران له‌یلانی، ئه‌دیب رۆسته‌م پوور، ئیره‌ج وه‌رزی نیژاد، محه‌مه‌د مووه‌فه‌قی، ناسیح مه‌حموودی، محه‌مه‌د حوسێنی و محه‌مه‌د ره‌شید ئه‌مینی.
10/12/1389 ـ 1/3/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
