ئه‌م ڕووداوه ناخۆشه‌ی ڕۆژی 17/2 له شاری سلیمانی ڕوویدا هه‌موومانی دڵته‌نگ كرد و ناخۆشترین شتیش تیایا كوژرانی رێژوانی قوتابی پۆلی دووی ناوه‌ندی ته‌مه‌ن 14 ساڵ بوو كه ناخی هه‌مومانی هه‌ژاند و به ڕاستی جێگتی داخ بوو، لێره كه‌لتوری توند و تیژی مێژووێكی كۆنی هه‌یه له‌لای ئێمه به‌نده له ساڵی 1994 له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی شه‌ڕی ناوخۆ له‌گه‌ڵ سه‌دان هاوڵاتی شاری هه‌ولێر له ناو جه‌رگه‌ی شار كۆبوینه‌وه و به دروشمی نا بۆ شه‌ڕی برا كوژی ده‌ستمان به‌ڕێپێوان كرد له پڕ ئۆتۆمبێلێكی لانكرۆزی سپیمان لی په‌یدا بوو و چه‌ند چه‌كدارێك لی هاتنه خوار و خه‌ڵكیان دا به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و له ئاكامدا دوو هاوڵاتی شه‌هید بوون كه ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه‌بو داوایان ئه‌كرد خوێنی كورد به ده‌ستی كورد نه‌ڕژی.به‌ڕاستی ڕووداوه ناخۆشه‌كه‌ی سلیمانی و ئه‌و توند تیژیه‌ی كه لێیكه‌وته‌وه هه‌موومان تیایا به‌رپرسیارین خۆزگه ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی كه‌مته‌رخه‌م نه‌ده‌بوون له كاره‌كانیان به تایبه‌ت كه زانیان ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕا بۆ به‌رده‌م لقی چوار ده‌بوایه یه‌كسه‌ر داوای هێزی زیاد بكه‌ن و ته‌وقێكی مه‌حكه‌م له چوارده‌وره‌ی خۆپیشانده‌ران دروست بكه‌ن خۆزگه به‌م شێوه‌یه لقی چوار به گولله وه‌لامی خۆپیشانده‌رانی نه‌ده‌دایه‌وه و ئه‌گه‌ر ته‌قه‌شیان ئه‌كرد ده‌كرا ته‌قه‌ی ئاسمانی بكه‌ن به هه‌مان شێوه‌ش خۆزگه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێش خۆپیشاندانه‌كه به چه‌ند ڕۆژێك رایده‌گه‌یاند كه به‌شداری ناكات نه‌ك له ساتی ده‌ست پێكردنی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌م قسانه‌ی بكردبا، ئه‌مانه هه‌موو خۆزگه‌ن داری خۆزگه‌ش شین نابی ئه‌وه‌ی ڕوویدا تازه له ده‌ستمان چوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وه‌ك كورد ده‌ڵی (پارو له ده‌م به‌ربێته‌وه و بكه‌وێته كۆش هه‌ر قازانجه) بۆیه ده‌كری هه‌موو لایه‌ك له هه‌ولی ئارام كردنه‌وه بارودۆخه‌كه‌بین به روحێكی لیبورده‌یی و هه‌ستێكی نیشتمانی وه‌ك ئیلتیزامێكی ئه‌خلاقی، ده‌كری هه‌موومان ده‌رسێك له كرده‌وه‌كانی نیلسۆن ماندیلا وه‌رگرین كاتی دوایی 27 ساڵ له زیندان هاته ده‌ره‌وه به روحێكی خاڵی له ڕق وكینه و به لیبورده‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كرد، ماندیلا ره‌ش پێسته‌كانی هاننه‌دا بچن تۆڵه له سپی پێسته‌كان بكه‌نه‌وه ئه‌و فێری پێكه‌و ژیان و لێبورده‌یی كردن ئه‌وكات له‌وته‌ێكدا گوتی ( (ئه‌گه‌ر مرۆڤـ بتوانن خۆیان فێری ڕق بكه‌ن كه‌واته ده‌توانن خۆیان فێری خۆشه‌ویستیش بكه‌ن، خۆشه‌ویستی سروشتیتره بۆ دڵی مرۆڤـ) )، به هه‌مان شێوه سلفاكیر میاردیت سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی میللی ڕزگاریخوازی سودان كه پاش ئه‌وه‌ی گه‌لی باشور له‌و ڕاپرسیه‌ی له سه‌ر چاره‌نوسی باشوری سودان كرا و بریاڕی جیابونه‌وه‌یان دا سلفاكیر له وته‌یكدا وتی ( (ده‌بی خه‌ڵكی باشور لێبورده بن به‌رامبه‌ر باكوریه‌كان و ڕابردوو له بیر كه‌ن) ) خۆزگه له كوردستانی خۆشمان لێبورده‌ییی ئه‌بو به نه‌ریت خه‌ڵك فێری خۆشه‌ویستی ده‌كرا نه‌ك ڕق و كینه ئه‌گه‌ر باره‌گای هه‌موو حیزبه‌كان هێرشیان بكرێته سه‌ر وبگیرێن و بش سوتێن حه‌قه به ڕوحێكی دیموكرسیانه ئه‌م كارانه هه‌زم بكرێت مه‌گه‌ر له ماوه‌ی ڕابردوو شتی هاوشێوه‌ی ئه‌م روداوانه‌مان له وڵاتانی فر‌نسا و یۆنان نه‌دیت كه زۆر به ئاسایی وه‌رگیرا ده‌كری باره‌گاكان له ماوه‌ی 24 كاتژمێر بۆیه بكرێته‌وه و ته‌جهیزبكرێته‌وه و قه‌ڕه‌بوش بكریته‌وه، به‌لام ئه‌گه‌ر خوێنی هاوڵاتێك ڕژا ئه‌وه مه‌حاڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌عویزبكرێته‌وه و قه‌ره‌بوبكرێته‌وه، هیوادارم په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه سیاسیه‌كان له ئاست به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان بن له‌م سات و كاته ناسكه‌دا خوێنی هاوڵاتیان بكه‌نه هێڵی سور كه‌س نه‌توانی ئه‌م هێڵه به ئاسانی ببه‌زێنی و خۆپیشاندانیش به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دوور له فه‌وزا و توند و تیژی بێت، لێره چه‌ندین ساڵه ده‌هۆڵی ئه‌وه ده‌كوتری كه ده‌بی به‌غدا چاو له كوردستان بكا بۆ دیموكراسی به‌ڵام ئێمه كه نه‌توانین لێبورده‌بین له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌سمان یه‌كترمان قبوڵ نه‌بی به هه‌ڵچونه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان بكه‌ین یه‌كتری به‌ردباران و گولله باران كه‌ین به چ مه‌نتقێك به‌غدا چاومان لێ‌بكا و له ئێمه فێری ئه‌لف و بی دیموكراسی ببی و ئیتر ئه‌وه‌ش خه‌مێكی تره...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
