ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی به‌ناوی ناره‌زايی ده‌ربرِين له‌لايه‌ن كۆملێکَ خۆپێشانده‌ر به‌شێوه‌يه‌كی مۆله‌ت پێنه‌دراو له شاری سلێمانی و هه‌ندێ شارۆچكه‌دا سازده‌درێ چه‌ندين كاري دزێو‌و دوور له مۆرالی مه‌ده‌نی لێکده‌درێته‌وه به‌جۆرێك هه‌لپه‌رستان له‌پێنای خۆپيشانده‌رانه‌وه به‌شێوه‌يه‌كی ئاژاوه‌گێری و به‌رنامه بۆ دارێژراو په‌لاماری مولكی گشتی و هاوولاتیانی سيڤيل ده‌ده‌ن و به‌تالانی ده‌به‌ن ته‌نانه‌ت باره‌گای يه‌کێتی قوتابيانی كوردستانيان له‌شاری سوله‌يمانی فه‌رهوود كرد كه رێكخراوێکی کۆمه‌لگایی مه‌ده‌نیه...هاوكات ئه‌و خۆپێشانده‌رانه به درووشمی نابه‌جێ و هه‌لوێستی ناشایستانه به‌ردبارانی دامووده‌زگاکانی حكومه‌تيان ده‌که‌ن و زيانێکی زۆری ماددی به هاولاتيان گه‌ياندووه و پشێوی و ناره‌حه‌تیان له ده‌روونی دانيشتوان و شارنشينان دروست كردووه به‌جۆرێک ئه‌وه بۆ هه‌فته‌یه‌ک ده‌بێ هاولاتيان به‌گشتی به بێكار ماونه‌ته‌وه و خۆپێشاننه‌رانيش رووی شارستانی و مێژووی ئه‌و شاره‌يان له‌که‌دار کردوه ئه‌مه له کاتێکدایه كه شارێکی وه‌كو سوله‌يمانی هه‌ر له رۆژی دروست بونيه‌وه به شاری رۆشنبيری و مه‌ده‌نييه‌ت ناسراوه‌و خودان خه‌لکێکی رۆشنبير و خاوه‌ن هه‌لوێستێکی نه‌ته‌وه‌يين به‌ڵام وادياره ئه‌وانه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌و كاره دزێوه‌دان چاويان به‌پێشکه‌وتنی ئه‌م شاره هه‌لنايه‌ت بۆيه به پيلانی ناحه‌زانی ئه‌م ئه‌ژموونه هه‌موو هه‌له‌كانيان خستۆته گه‌ر تاوه‌كو ره‌وشی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان به‌رو ئاقارێکی ناديار به‌رن كه بێگومان ته‌نها دوژمنانی گه‌لی كورد تيايدا سوود مه‌ند ده‌بن بۆيه مێژوو له ئاست ئه‌م سووكايه‌تی پێكردنه به ئه‌ژموونی ديموكراسی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی خۆش نابێ و رۆژێک دێ و به‌سزای ياسای خۆيان ده‌گه‌ینن، له هه‌ممان کاتدا به‌رپرسان و گه‌نده‌لکارانی وه‌لاتیش ده‌بێ به ره‌فتارو چۆنیه‌تی هه‌لسووکه‌وتیاندا بچنه‌وه‌و وه‌ده‌م داخوازیه‌کانی گه‌ل بچن لێپه‌چینه‌وه له‌گه‌ل به‌رپرسه گه‌نده‌له‌کان بکرێت که چۆن وه‌ک مشه‌خۆر به‌ربونه‌ته گیانی ئه‌م میلله‌ته، بێگومان مه‌به‌ستیشم له‌ئاژاوه‌گێران ئه‌و كه‌سانه‌يه كه‌ده‌يانه‌وێت داواكانی خه‌لك بۆئامانجه‌كانی خۆيان ئيستغلال بكه‌ن و به‌لا ڕياندابه‌رن كه‌له‌و حاله‌ته‌شدا ته‌نيا خه‌لکی سڤیل لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و دواتريش هه‌ر ئه‌وانه‌ی ئاژاوه‌گێریان خوولقاندوه، پشت له‌خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن وه‌ك چۆن له سیناریۆکه‌ی يه‌كه‌م رۆژی خۆپيشاندانه‌که‌دا بينيمان كه كه‌س خۆی له‌و خۆپيشانده‌رانه نه‌كرد به‌خاوه‌ن و هه‌موو به‌يه‌كه‌وه به گێره‌شێوێن و تێكده‌ر ناويان بردن، چونکه ئه‌وان به‌لايانه‌وه‌ئه‌وه گرینگه که‌وا مه‌به‌ستی خۆيان بپێکن، به‌لام دواتر چی رووده‌دات ئه‌وه کێشه‌ی ئه‌وان نیه، بۆيه‌پێویسته بزانين كه‌له کۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا له‌نيوان لايه‌نه سياسيه‌كاندا شه‌ڕی گه‌يشتن به‌ده‌سه‌لات هه‌يه‌و ئه‌وانه‌شی ناويان له‌خۆيان ناوه ئۆپۆزيسیۆن میکاگه‌لی ئاسا هه‌موو ئامراز‌و شێوازيك ده‌گرنه به‌ر له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ئامانجی ته‌سكی حيزبی خۆيان بپێكن، واته ئاساييه به‌لايانه‌وه كه‌خه‌لك له‌دژی يه‌كتری به‌كارده‌هێنن، كه‌واته ده‌شێت ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێت كه ئه‌و كروپه‌ی ئێستا به‌ناوی ئۆپؤزسيۆن كارده‌كاتو هه‌ر خۆی ئه‌گه‌ری دروستبونی ئۆبۆزسيۆنی راسته‌قينه‌ی له‌باربرد تاسالێك به‌ر له‌ئێستا جگه له‌وه‌ی هه‌ر خۆيان ئه‌ندازياری شه‌ڕی برا كوژی بوون هاوكات به‌شدارو شه‌ريكی سه‌ره‌كی هه‌موو كه‌نده‌ليه‌كانی ولات بوون، به‌شێوه‌يه‌كی گشتی، ئێمه ئۆپؤزسیۆنێکمان نيه كه هه‌لقولاوی ناخی جه‌ماوه‌ر بێت و له‌گه‌ل ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانياندا بێت، كه‌واته ثێويسته خه لکی ئه‌وه‌نده هوشياربن كه‌نه‌هێلن هيج لايه‌نێکی سياسی له‌پشته‌وه‌ی داوا ره‌واكانيان كار بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامه تايبه‌تيه‌كانی بكات و ببێته هۆی دروستكردنی ئاژاوه‌و كێشه بۆيه ناكرێت ئۆپۆزسيۆن له‌لايه‌ك خه‌لك هانبدات و له‌ليدوانه رۆژنامه‌وانيه‌كانيشيدا بلێت من له‌كه‌ل خۆبيشانده‌راندا نيم!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
