دوای ده‌ست پی كردنی خۆپیشاندانه‌كانی 17 _ 2 و هێرشه‌كانی سه‌رباره‌گای پارتی به‌ناو دیموكراتی كوردستان بینیمان ئه‌وانه‌ی كه كرانه نیشانی تفه‌نگه‌كانی ده‌سه‌ڵات به بریندار‌و شه‌هیده‌كانیشه‌وه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له خواروی هه‌ژده ساڵه‌وه‌یه له كاك ڕێژوانی شه‌هیده‌وه تا گه‌رمیانی خوێن گه‌رم و بی تاوان ره‌نگه شه‌هید بوونی ئه‌م كه‌سانه كه‌ته‌مه‌نیان له خوارووی هه‌ژده ساڵه‌وه‌یه بوبێته جێگه‌ی تێڕامان و سه‌رنجی هه‌موومانی بۆلای خۆی راكێشابێت ئاخۆ بۆچی له نێو ئاپۆڕای خۆپیشانده‌راندا ئه‌م منداڵ و مێرد مندالانه ده‌بنه نیشان ئایه ئه‌و فیشه‌كانه‌ی كه به نێو جه‌ماوه‌ری خۆبیشانده‌راندا ده‌كرێت بۆ بڵاوه پێكردنیان بۆچی ته‌نها ئه‌و منداڵانه‌ی به‌رده‌كه‌وێت؟
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆیه ئاشكرا بكه‌ین یان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه من دادوه‌رنیم تاوه‌كو بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بده‌م وه لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ش نیم تاوه‌كو لێكۆلینه‌وه له‌م بابه‌ته‌دا بكه‌م به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له باسه‌دا دیاره زۆر ئاشكرایه‌و پێویستی به‌دادوه‌رو لیژنه‌ی لی كۆلینه‌وه نیه چونكه سیناریۆی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی پارتی له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ست پێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌وه ویستی خۆپیشاندانه‌كه به بچوكی پیشانی ده‌ره‌وه‌ی بدات بۆیه هه‌ستا به‌كوشتنی منداڵ و مێرد منداڵ تاوه‌كو به خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش بڵێت ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی له‌م خۆپیشاندانانه‌دا به‌شداریان كردوه ته‌نها منداڵ و مێرد منداڵن به‌ڵام له‌بیری چوو چاوه كوێره‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌م هه‌موو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه نووس و ڕوناكبیرانه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی نه‌بینی كه پاڵپشتی خۆیان بۆداواكانی گه‌ل دوپات ده‌كرده‌وه ئاخر برایان چی تاوانێكه كوشتنی منداڵ نازانم ئه‌مه به‌چی یاسایه‌ك ڕێگه به‌خۆیان ده‌ده‌ن؟ به‌چی شێوه‌یه‌ك خوێنی منداڵی كورد حه‌ڵال ده‌كه‌ن؟ ئه‌ی مافی مندال بۆكوی چوو؟
له 20 ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1989 ده‌سته‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان یاسای مافی منداڵی ده‌ركرد ئه‌و یاسایه له 2 ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1990ه‌و خرایه بواری جی به‌جی كردنه‌وه به‌گوێره‌ی ماده‌ی 49ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌تاوه‌كو ئێستا 109 ووڵات واژۆی له‌سه‌ر كردوه كه عێراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه ئه‌م یاسایه له 54 ماده پێك هاتوه.
له‌دیباجه‌ی یاساكه‌دا پێناسه‌ی منداڵ ده‌كات و ده‌ڵێت منداڵ ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌ته‌مه‌نی له خواروی هه‌ژده ساڵه‌وه بێت و وه‌باڵغ نه‌بوبێت.دواتر ئه‌گه‌ر ماده‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه بخوێنینه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌گوزه‌رێت پێشێلكارییه‌كی ڕون و ئاشكرایه به‌رامبه‌ر به‌منداڵان ماده‌كان زۆرن من لێره‌دا ناتوانم ئاماژه بۆ هه‌مویان بكه‌م به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌یاساناس و خوێنه‌رن ده‌توانن ته‌ماشای ئه‌و مادانه بكه‌ن به‌تایبه‌تی ماده‌كانی 11و 12 و 13 و 14 و 15 و 16 كه به‌ئاشكرا و بی ته‌ئویل كردن باس له‌وه ده‌كات كه منداڵ مافی خۆیه‌تی بۆچونی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕوی ترس و تۆقاندن و ببێته‌وه ته‌نانه‌ت به‌ڕوونتر له‌ماده‌ی 13دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه ته‌نها له كاتێكدا نه‌بَت كه بۆت هه‌یه ئیجرائاتی یاسایی له‌گه‌ل منداڵدا بكرێت ئه‌ویش له‌و كاته‌دا كه بۆچونه‌كانی شێوه‌یه‌كبن كه هێرش بێت بۆ بۆچونی به‌رامبه‌رو برینداركردنی هه‌ستی به‌رامبه‌ر وه‌یان هێرش كردن بێت بۆسه‌ر ئاسایشی ووڵات.
بۆیه ئه‌وانه‌ی له كوردستان ته‌قه له‌منداڵ ده‌كه‌ن و ئه‌و بێتاوانانه ده‌كوژن و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن ڕه‌نگه له ڕوانگه‌ی ماده‌ی 13ی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ئه‌و كاره بكه‌ن له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌مدا من پێشنیارێك ده‌كه‌م بۆ به‌ناو سه‌رۆكی هه‌رێم كه جوان ئه‌و مادانه‌ی مافی منداڵان بخوێنێته‌وه و چیتر نه‌هێڵێت منداڵی بێتاوانی كورد شه‌هید بكرێت چونكه ئه‌وه‌ی كه منداڵی خه‌ڵكی كوشت منداڵی خۆشی كوژرا ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تی خه‌ڵكی هه‌تك كرد ئافره‌تی خۆی هه‌تك كرا ئه‌وه‌ی كه له ڕۆژی چه‌ژندا خه‌ڵكی له سێداره‌دا خۆشیان له ڕۆژی جه‌ژن له سێداره‌دا.
وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ربه‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌م كاره قێزه‌ونانه‌تان ئه‌وه خۆتان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم داوا بكه‌ن له ڕێگه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشی بكات له‌و ڕێكه‌وتن نامه‌یه چونكه به گوێره‌ی ماده‌ی 52 ی ئه‌و ڕێكه‌وتن نامه‌یه هه‌روولاِتێك بیه‌وێت پاشه‌كشی بكات ده‌توانێن نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی نه‌توه یه‌كگرتوه‌كان بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
