هیچ جۆرێكیتر له هۆیه‌كانی راگه‌یه‌ندن و خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت له ئێستادا هێنده‌ی فه‌یسبووك به‌كارهێنان و كاریگه‌رییه‌كانی له جیهاندا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نه‌بینراوه، هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك هێنده‌ی فه‌یس بووك نه‌یتوانیوه ته‌فاعل له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رانیدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بكات.
له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌رنییه له كۆمه‌لێَك ئیشكال و قسه‌و باس له‌باره‌ی خراپ سوود لێببینین كه له‌م خزمه‌ت كوزارییه لێیده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له زۆر رووه‌وه پێشه‌نگتره له هه‌موو هۆیه‌كانی تری په‌یوه‌ندیكردنه‌كان له سه‌رجه‌م كایه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و راگه‌یاندنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تگوزارییه‌كانیتری ئینته‌رنێت ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركردووه له رووی به‌كارهێنانییه‌وه.
ئه‌مه وایكردووه لایه‌نه سلبییه‌كانی له خراپ به‌كارهێنان و زه‌ره‌ره‌كانی داپۆشیت و بشارێته‌وه، به‌وه‌ی ده‌شێت ئه‌میش وه‌ك هه‌ر ئامرازێكیتر كه دولایه‌نه له رووی زه‌ره‌رو قازانجه‌وه سه‌یری بكرێت وه‌ك جه‌قۆیه‌ك كه‌ده‌شێت به‌كاربهێنرێت بۆ لایه‌نی باشه‌و له‌لایه‌كیتره‌وه كاری خراپه‌شی پی ئه‌نجام بدرێت ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه زۆرێك له‌و ئامرازانه‌ی كه مرۆڤ كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرێت ده‌شێت به‌كاربهێنرێت بۆ كاری زیانبه‌خش.
له‌مه‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر فه‌یس بووك وه‌ك دیارده‌یه‌كی نوی و كاریگه‌ر له ئاستی سیاسی‌دا كه شورشێكی نوێی هێناوه‌ته ئاراوه كه گۆرانكاری گه‌وره‌گه‌وره‌یان به دووایی خۆیدا هێناوه ئێمه لێره كاتێك تاكوته‌را لێره فه‌یس بوكمان ده‌ناسی له خۆرئاوا گۆرانی گه‌وره‌ی له كاییه سیاسیه‌كاندا هێنایه كایه‌وه ئه‌وشتانه‌ی كه‌وه‌ك شتێكی موسته‌حیل ده‌هاته به‌رچاو بوه ئه‌مری واقع.
گه‌وره‌ترین نمونه بریتی‌بوو له‌وه‌ی كه بۆیه‌كه‌مینجار ره‌ش پێستێك بووه سه‌رۆكی ویڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌مه روداوێكی گه‌وره‌بوو له‌مه‌گرنگتر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئۆبامایان بۆ ئه‌وه گێرایه‌وه به‌شداریكردنی ناوبراو بووه له په‌یجی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووكدا و ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌رفراوانه‌ی له رێگای ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌وه له‌گه‌ل كونجاندا به‌ستویه‌تی و زۆر خاكیانه وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه ئه‌مه ئه‌و خه‌ونه‌بوو كه جه‌ندین سه‌ده‌بوو ره‌شتبێسته‌كان كه جیاوازی ره‌گه‌زییان له‌به‌رامبه‌ر په‌یره‌وكراوه‌و به‌ڵام ئێستا له ریگه‌ی ئه‌م هۆكاره نوێیه‌وه هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌تانه تێك‌شكێنران.
خۆئه‌كه‌ر بێینه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌و گۆرانكارییه‌ی كه ئێستا ناوچه‌كه به‌خۆوه ده‌یبینی به شۆرشی فه‌ره‌نسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌چوێندرێت هه‌موو چاودێرانی سیاسی و راگه‌یانده‌كان كۆران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆڵی گه‌وره‌ی فه‌یسبووك له سه‌رخستن و به‌ره‌و پێش بردنی و ته‌شه‌نه‌كردنی له باقی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه‌دا و روداوه‌كانی ئه‌م دوواییه كوردستانیش باشترین شاییه‌ته بۆ ئه‌م كاریگه‌رییه فه‌یس بووك هه‌ر بۆییه له ئێستادا باسكردن له لایه‌نه‌خراپه‌كانی فه‌یس بووك فوكردنه له‌خۆر جونكه له ئێستادا توانیویه‌تی ببێته یه‌كێك له ئامرازه هه‌ره گاریگه‌رو سه‌ره‌كییه‌كان بۆ گۆرینی ڕژێمه دیكتاتۆره‌كان و موسته‌بیده‌كانی جیهانی سێهه‌م.
له ڕوانگه‌ی تویره‌كانی راگه‌یاندنیشه‌وه فه‌یسبووك باشترین به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و تویره‌یه‌كه ده‌لێت له سه‌یایه‌ی هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ئێستا دنیا له گوندێك شوشه‌ی ده‌چێت، بۆیه فه‌یس بوك ده‌نگ و تامی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندندا به‌رزتره.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا فه‌یس بوك به‌شدارییه‌كی گه‌وره ده‌كات له گۆڕانكارییه خێراكانی جیهان به‌شێوه‌یه‌ك خێراتر له خێرا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
