
PUKmedia 25/2
سه‌رله‌به‌یاني ئه‌مڕۆ 25/2 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌فدی یه‌كێتیی پێكهاتبوو له مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی و هێرۆ خان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و دلێری سه‌ید مه‌جید، وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بریتی‌بوو له نه‌وشیروان مسته‌فا و قادری حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌تبوو به‌گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی بارودۆخی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له‌هه‌مانكاتدا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی پرۆژه 7 خاڵییه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و 17 خاڵییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ر پێشنیازێكی تر كه‌پێویسته قسه‌ی له‌باره‌وه بكرێت.
سه‌ره‌نجام دوای بیروڕا گۆڕینه‌وه هه‌ردوولا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه قۆناغی ئێستا‌و له‌مه‌ودوا پێویست ده‌كات كه ئه‌مجۆره چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه ره‌سمییانه درێژه‌یان هه‌بێت.
له‌م دانیشتنه‌دا وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌یی خۆی پیشاندا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوانی نیشتمانی، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك رێكبكه‌ون ئه‌وا ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختن و ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كانن، هه‌روه‌ها ئاماده‌ی گفتوگۆی جددین بۆ گۆڕینی سیسته‌می حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌كرێت هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی په‌رله‌مان ده‌ریكردوون جارێكی تر هه‌موار بكرێنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌یان پێدا بكرێت به جۆرێك كه‌هه‌موو لایه‌ك دوای موناقه‌شه‌كردنی پێی رازی بن.
بڕیار وایه گۆڕان له رۆژانی ئاینده‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیازانه بداته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه تاكۆتایی به رۆحیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
