ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕابردووی میله‌تی كورد بكه‌ین ئه‌وه ده‌بینین كه هه‌وڵ دراوه له‌لایه‌ن ناحه‌ز و دوژمنانی میلله‌تی كورده‌وه سه‌ركوت بكرێین و غه‌درمان لی بكرێت به‌هه‌رجۆرێك بووبێت كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندابووه، تا گه‌یشته ئاستی براكوژی و ماڵ وێران بوونی ماڵی كورد.
ئازادكردنی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1991 فاكته‌ری دروست بوونی كیانێك بوو بۆ كورد و له‌ده‌ره‌نجامه‌كانیدا بووینه خاوه‌نی موئه‌سه‌ساتی وه‌ك په‌رله‌مان وحكومه‌ت، به‌ڵام جارێكی دیكه و له‌شێوازێكی تردا ده‌ست خرایه‌وه ناو بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ئه‌م هه‌رێمه بچوكه‌ی ئێمه و له‌ئاكامدا شه‌ڕی ناوخوَی لی كه‌وته‌وه كه هه‌موو لایه‌كمان بینیمان زه‌ره‌ری گیانی ومادی زۆرمان لی كه‌وت.دواتر به هه‌وڵێكی زۆر ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ش به‌ڕێكراو ئاشتی گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان.
له ساڵی 2003 له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس گۆرانكاریه‌كی دیار به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌بواری خزمه‌ت گوزاری و پڕۆژه‌ی گرنگ، به‌تایبه‌تی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش هه‌لومه‌رجی زیاتری خولقاند بۆ ئه‌وه‌ی گروپ وسه‌نته‌ر وڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی زیاد بن و سایت و ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌كان به ئازادی په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن، ناكرێت بڵێین له‌ئێستادا هه‌موو پێداویستیه‌كانی خزمه‌تكردن به‌هاوڵاتیان دابین كراوه، به‌ڵام به به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو كاری باش كراوه بۆ خۆش گوزه‌رانی خه‌ڵك له ڕووی دامه‌زراندن و دابین كردنی پێداویستی ڕۆژانه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌موكوڕیش بوونی هه‌یه له كوردستان، ده‌بێت به‌هه‌موو لایه‌ك به‌حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حزبی ئۆپۆزسیۆن كه به‌پێی ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن هه‌وڵبده‌ن كه‌ش وهه‌وایه‌كی ئارام وخزمه‌ت گوزاری زیاتر بخوڵقێنن بوَ خوَشگوزه‌رانی هاوڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌م دواییه‌ی ده‌بینرێت وه‌ك دوو دووژمن یان دوو ووڵاتی دژ به‌یه‌ك كارده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌كان زۆر جار قسه‌ی وابه‌سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌وتری دوژمنانی كورد ناتوانن بیڵێن، ناكری ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی بێته سه‌رزارمان بیڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه ڕاست بین له‌گه‌ڵ خاك ونیشتمانمان.
ئه‌م بارگرژیه‌ی كه له‌به‌رواری (17/2/2011) بۆ پیرۆزبایی كردن له‌دانیشتوانی وڵاتانی میسر و تونس كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی رێكخرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه داواكان به‌رزكرانه‌وه، له‌دوایدا ئه‌وه‌مان بینی كه به‌هۆی جێبه‌جێكردنی مه‌رامی ناحه‌زانه‌وه ئاراسته و مه‌هامی كۆبونه‌وه‌كه‌یان گۆری و روویانكرده باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، و به‌شێوازی نایاسایی و نامه‌ده‌نیانه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باره‌گه‌كه، له‌كاتێكدا ئه‌و كاره دووره له‌كاری شارستانیانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی له‌و جۆره خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌نێك ناكات جگه‌له دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێكرد، ناحه‌زانی میله‌تی كورد پیلانیان دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه دوباره دووبه‌ره‌كی و برا كوژی له‌ناو كوردا بكرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندی كه‌سی ئاژاوه‌گێر به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه چووبوونه ناو خۆپیشانداران و ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان گۆری بۆ باره‌گای لقی /4 پارتی كه‌هه‌موو لایه‌كمان باش ئه‌وه ده‌زانێت كه پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی حزبی ده‌سه‌ڵات نیه بگره سی یه‌م یان چواره‌م حزبه له‌ڕووی لایه‌نگرانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه نیه بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌ت گوزاری ودامه‌زراندن.
به‌بۆچونی من ئه‌م سێ خاڵه‌ی خواره‌وه فاكته‌ربوون:
1- له به‌رواری 22/2 / 2011 له ووڵاتی ڕۆما خه‌ڵاتی به‌خشینی مه‌دالیای (ئه‌تله‌نتیك) به‌خشرایه به ڕێز سه‌رۆك (مسعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌م خه‌ڵاته ده‌به‌خشریته كه‌سایته‌كی ناوداری میله‌ته‌كه‌مان به ئاماده‌بوونی چه‌ندان به‌رپرسی باڵای ئه‌و ووڵاته و نوێنه‌ری ووڵاتانی تریش، ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ئه‌و كه سانه‌یه كه كاریان كردبێت له بواری ئاشتی دا كه ده‌بوایه ئه‌مرۆ خۆشترین ڕۆژی میله‌تی كورد بوایه و شانازیمان بكردایه، به‌ڵام دوژمنان ئاگره‌كه‌یان خۆشكرد و به‌ئاكامێكی تریاندا برد وگه‌نجانی ئێمه له بری ئاهه‌نگ گێران، سه‌رقاڵیان كردین به دروشمی ناشیرین و سوتاندنی ئاڵای كوردستان و ئاڵای پارتی و سوكایه‌تیكردن به‌موقه‌داساتی كورد، كار كه‌وته ئه‌وه‌ی گولله بارانی یه‌كتر بكرێت، هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كانی ئوپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیش له‌بری هێوركردنه‌وه‌ی بارودوَخه‌كه وه‌ك دوو دوژمن له‌یه‌كتری به‌ر بده‌ن وبه‌ده‌ستی یه‌كتری ئه‌وه‌ی ناخۆشه به‌سه‌ر كردایه‌تی كورد بووترێت.
2- هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نزیك بوَته‌وه ئه‌م كێشه‌یه دروستكرا بوَ ئه‌وه‌ی پارتی له شاری سلێمانی ده‌نگی دوَستان و هاوڵاتیان له‌و پارته كه‌م بكه‌نه‌وه.
3- ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم به‌رێز كاك (هیوا احمد) كه به‌رپرسی لقی / 4 له‌وكاته‌وه كه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه به‌رده‌وام به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بوَی دیاری كراوه خزمه‌تی به‌ر چاوی كردووه له ڕووی سیاسی بۆ پارته‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌وڵی داوه خزمه‌ت بكات به هه‌ژار وكه‌م ئه‌ندامان وهونه‌رمه‌ندان وڕۆشنبیران وگروپ و سه‌نته‌ر و ڕێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، و خزمه‌ت به لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی ئه‌مه‌ش به دڵی ئه‌وگروپ وحزبانه نیه كه‌ململانێی ئه‌وپارته ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سایه‌تیه ناشیرین بكه‌ن له‌لای جه‌ماوه‌ری شاری سلیمانی وپارته‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌یان خوڵقاند.
من لێره‌دا له‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌پرسم ئایا به‌بی هۆ لقی / 4 ته‌قه‌ی له خه‌ڵكی شاری سلێمانی كردوه؟ یان هۆكاری تر هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی له‌و گرته ڤیدیوَیانه‌ی له كه‌ناڵه‌كان وسایته‌كانوه ده‌بینرێت ته‌عدا له لقی /4 كراوه و په‌لاماردراوه و ویستراوه له‌لایه‌ن گێره شێونه‌كانه‌وه كه‌خۆیان خزاندۆته ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان كردوه‌و بار‌و دۆخه‌كه‌یان به‌ئاراسته‌یه‌كی تر بردوه.ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن لقی / 4 ته‌قه نه‌كرایه به‌ره وئاسمان ئه‌وه كاره‌ساتی زۆرله‌وه زیاتر ده‌كه‌وته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریان واهاندابوو كه‌په‌لاماری ئه‌و باره‌گایه بدرێت.خۆلێره‌دا كیشه‌كه‌په‌نچه‌ره شكاندن نیه كێشه‌كه له‌وه‌دایه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره‌كانه‌وه به ئیعازی ئه‌و ناحه‌زانه‌ی كه‌ویستیان ئه‌م ڕۆژه دروست بكه‌ن بچونایه‌ته ناو باره‌گاكه چی‌تریان ده‌كرد له‌و كادر‌و پێشمه‌رگه وكارمه‌ندانه‌ی ناوده‌زگاكه؟
بێگومان به‌و حه‌ماسه‌وه ده‌یان كوشتن یان برینداریان ده‌كرن كه دواتر ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ن بۆ لق و مه‌ڵبه‌ند و دام‌و ده‌زگا حكومی وحزبیه‌كان، ودواتر به‌رپه‌رچدانه‌وه ڕووی ده‌دا، و دووباره به‌ره‌و شه‌ڕی ناخۆیان ده‌بردین.به‌ده‌یان ساڵ به‌ره‌و دواوه‌یان ده‌بردینه‌وه.
من خۆم له‌گه‌ل ته‌قه‌كردن نیم له خۆپیشانده‌ره‌كان، به‌ڵام ئه‌وان ناچار كرابوون ئه‌و كاره بكه‌ن، له سه‌ره‌تادا ته‌قه‌كان به‌ره‌و ئاسمان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌ی لی بكه‌ن به‌ڵام هێرشیان كردووه بۆیه بوه هۆی شه‌هید بوونی دوو كه‌س وه‌ك باس ده‌كریت به‌بیكه‌یسی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردوه كه‌س ده‌چێته ئه‌قڵیه‌وه دووكوژراو هه‌بی یان سه‌دان كوژراو ده‌بوو وه‌ك ووڵاتی لیبیا، بۆ یه ئه‌مه دووره له ڕاستی وئه‌م شه‌ڕه ڕاگه‌یاندن وهاندانی هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی گه‌نجان ئه‌مه وای كردووه هه‌موو لایه‌ك بزانی كه ئه‌مه ده‌ستی له پشته‌وه یه بۆ شێواندنی ڕاستیه‌كان و هاندانی گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌و ڕێزه گه‌وره‌یه نه‌مێنی كه‌له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه یان سیمایه‌كی ناشیرین پیشانی جیهان و ووڵاتی ڕۆما بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاش گه‌زببنه‌وه له‌و ڕێزلینانه.
بۆیه من ده‌ڵێم پیویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ین تێبگه‌ین له ڕاستیه‌كان و چیتر هه‌وڵ نه‌ده‌ین ببینه دوَستی دوژمن و براكوژی دوباره بكه‌ینه‌وه بوَیه داواكارم به هه‌موولایه‌ك دۆخه‌كه هێمن بكه‌ینه‌وه له‌ڕقی دوژمنانی میله‌تی كورد، وه‌به‌رده‌وام داواكاری پێشكه‌ش به‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان بكه‌ین به شێوه‌ی حیوار و گفتوگوَ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی باشتر پێشكه‌ش به‌م هه‌رێمه‌ی كوردستان بكرێت.
دانا جمال احمد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
