
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی گه‌له‌كه‌مان له شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویسته‌وه، وه‌كو هه‌موومان ئاگادارین، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا، به‌تایبه‌تی خۆپێشاندانی گه‌لانی ناوچه‌كه، هیوا وبڕوایه‌كی مه‌زنی له‌به‌ر كۆمه‌ڵگا كرده‌وه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا، گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستانیش، له‌دژی ناعه‌داڵه‌تی و گه‌نده‌ڵی و سیاسه‌تی حزبایه‌تی و قۆرخكردنی سامانه، سرۆشتی و مه‌عنه‌وییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌دژی ده‌سه‌ڵات راپه‌ڕیوون و داواكاریه‌كانیانی خۆیان له‌چوارچێوه‌ی مافه ڕه‌واكانی گه‌ردۆنی وه‌كو هه‌ر مرۆڤێكی سرۆشتی له‌رێگای خۆپێشاندانه‌كانه‌وه، ده‌رده‌بڕن.
له‌هه‌مان چوارچێوه‌شدا، بڕیار وابوو له رۆژی 25/2/2011 به‌تێكرای ده‌نگ هه‌موو گه‌لی ئێراق به‌خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایی، له‌ژێر ناوی"رۆژی تۆڕه‌بوون" داواكارییه‌كانی خۆیان بخه‌نه ڕوو، به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه‌و به‌دوور له‌توندوتیژی.به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویست و شاری پێكه‌وه ژیانی گه‌لان، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه گوایا ده‌ستێكی تێكده‌رانه، له‌هه‌وڵی پێچه‌وانه‌كردنی ئامانجی خۆپێشاندانه‌كان و داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌نه.هه‌ر بۆیه، گومانی له‌لای هه‌موو تاكێك به‌شه‌ره‌ف و نیشتمانپه‌روه‌ر و ئازادیخوازی دروستكرد، كه به گومانه‌وه، سه‌یری ڕووداوه‌كان وئاراسته‌كه‌ی داواكارییه‌كان بكه‌ن.
ئێمه‌ش وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنی كه‌ركوكی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ داخوازییه ڕه‌واكانی جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌داین، به‌هه‌موو چین وتوێژه‌كانی شاره‌كه‌وه و پشتیوانی له‌خۆپێشاندانه جه‌مارییه‌كان له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی جه‌ماوه‌رداین، به شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه‌و به‌دوور له‌توندوتیژی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جارێكی تر، له سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی خۆمانه‌وه، ره‌خنه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه بۆچی هه‌تاكۆ ئێستا له‌خه‌می و په‌ژاره‌ی شاره‌كه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دا نه‌بووه‌و ئه‌و بۆشاییه‌ی دروستكردووه كه نه‌یارانه‌ی شاره‌كه له‌دژی داواكارییه ڕه‌واكانی ئه‌وان په‌ره به پیلان و كاری تێكده‌رانه‌و له‌ناوبردنی ڕۆحی پێكه‌وه ژیان و لاوازكردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌كان بكه‌ن و ببنه، هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ده‌ستی ده‌ره‌كی ده‌ستێوه‌ردانی نێو كاروباری شاره‌كه بكات.هه‌ر بۆیه، ئێمه‌ش جارێكی تر، داوا له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌كه ده‌كه‌ین كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گوێ له‌داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ری شاری كه‌ركوك بگرێت؛ چونكه ئێدی جه‌ماوه‌ری شاره‌كه، ده‌ستاوده‌ست ڕاناوه‌ستێت و خۆازیاری به‌جێ هێنانی داوا ڕه‌واكانی خۆیه‌تی، هاوكاتیش داوا له‌جه‌ماوه‌ری شاره‌كه ده‌كه‌ین به به‌رپرسیاره‌یه‌تیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌دا بكه‌ن و هێمنی خۆپێشاندانه‌كان و پێكه‌وه ژیانی شاره‌كه، بپارێزن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنی كه‌ركوكی
پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
24/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
