
په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنی نائاسایی ژماره (1) ی رۆژی 23/2/2011دا كه تایبه‌ت بوو به‌ڕوداوه‌كانی دوای (17) ی شوبات بڕیاری ژماره (1) ی ده‌ركرد كه له (17) خاڵ پێكهاتووه‌و له 24/2/2011 بۆ ڕای گشتیان راگه‌یاند.
ئێمه وه‌كو پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی له‌هه‌ر ده‌زگاو لایه‌ن وكه‌سایه‌تیه‌ك ده‌كه‌ین كه به‌به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسگرییه‌كان و ئه‌م هه‌وڵه‌ی په‌رله‌مانیش به‌بایه‌خه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێمان وایه په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانیوه كه په‌نجه بخاته سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت كه ناوه‌ڕۆكی پرسگرییه‌كانه، هه‌تا په‌نجه نه‌خێرێته سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه وهه‌ڵوێستی راستی به‌رامبه‌ر نیشان نه‌درێت، ئه‌وا پرسگرییه‌كان چاره‌سه‌ر نابن.هه‌ر بۆیه ئه‌م چه‌ند خاڵه ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م: په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا له‌سه‌ر روداوه‌كان وئه‌نجامه‌كان هه‌ڵوێستی نیشانداوه وگرنگی به‌هۆكاری ئه‌و ڕوداوانه نه‌داوه، خۆ ئه‌گه‌ر له‌گفتوگۆ كردنیشدا گرنگی پێ درا بێت، ئه‌وا له‌ئه‌نجامنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژه‌یه‌ك پێ نه‌كراو رێگای چاره‌سه‌ری دیاری نه‌كراوه.ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه نه‌توانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن.
دووه‌م: له‌خاڵی (16) ی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه" زه‌مینه‌سازكردن و پشتگیریكردنی ئه‌نجامدانی دیالۆگێكی نیشتمانی سیاسی له‌نێوان ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسیانه‌ی نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه.به‌مه‌به‌ستی هێنانه ئارای پێكه‌وه سازانی یاسایی سیاسی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه خاوه‌نی ڕه‌هه‌ندی سیاسی و نیشتمانیان هه‌یه.ئه‌م خاڵه دوو په‌یامی تێدایه كه هه‌تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌كانی هه‌رێم ولێره‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی ده‌كرێته‌وه.په‌یامی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه هێشتا په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان خۆیان به‌ته‌نیا به نوێنه‌ری گه‌ل ده‌زانن وئه‌و پارت و رێكخراوانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌نوێنه‌ری گه‌ل نازانن، هه‌ر بۆیه ئاماژه‌ی پێ ناكه‌ن و به پێویستی نابینن كه به‌شداری ئه‌و دیالۆگه نیشتمانیه ببن كه په‌رله‌مان باسی ده‌كات.بێجگه له‌مه دیاره هێشتا په‌رله‌مانی كوردستان ناخوازێت ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه هاتۆته سه‌ر شه‌قامه‌كان ببینێت و هه‌ر بۆیه باسی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ش ناكات له‌و دیالۆكه نیشتمانیه‌دا.دیاره ئه‌م تێگه‌و هه‌ڵوێسته‌ش ناتوانێت پرسگرییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، چونكه ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌په‌رله‌ماندا، له‌رابردووشدا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه وله‌په‌رله‌مانیشدا هه‌میشه به‌یه‌كه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر بیانتوانیایه به‌و ڕه‌نگه پرسگرییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وا هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌رییان كردبوو، رابردوو سه‌لماندوویه‌تی كه به‌و میتۆده ناتوانن پرسگرییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.په‌یامی دووه‌می ئه‌م خاڵه ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان و پێكهاته‌ی په‌رله‌مان ناڕه‌زاییه‌كانی جه‌ماوه‌ر ته‌نیا وه‌كو ململانێی نێوان خۆیان ده‌خوێننه‌وه وبه ناڕه‌زایی گه‌لی نازانن و پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هێور ببنه‌وه ئه‌وا ناڕه‌زاییه‌كان كۆتایی پێ دێت.ئه‌مه‌ش بۆ خۆی چه‌مكێكی هه‌ڵه‌یه.راسته ناكۆكی نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌په‌رله‌ماندان كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌قام هه‌یه، به‌ڵام داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر و ناكۆكییه‌كانی ئه‌وان دوو شتی جیاوازن له‌یه‌كتری هه‌ر بۆیه پێویسته ئه‌و راستیه بزانن كه ئه‌م میتۆده‌ش نه‌ك پرسگریی چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكۆ مه‌ترسی قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیش دروست ده‌كات.
سێیه‌م: ئێمه وه‌كو پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان خۆیان به‌رپرس نابینن له‌هۆكاری خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ر، به‌چی مافێك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر داده‌نیشن و سه‌ربه‌خۆ باس له‌هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن.ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌وان به‌رپرسیارن له‌م بارودۆخه وبۆ چاره‌سه‌ری ئیتر ده‌بێت گوێ له‌جه‌ماوه‌ر بگرن و جه‌ماوه‌ر بڕیار له‌سه‌ر شێوازی چاره‌سه‌ری بدات، نه‌ك چه‌ند لایه‌نێك.
ئێمه جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌شمان هوشیار ده‌كه‌ینه‌وه كه رێگه نه‌ده‌ن ئاراسته‌ی خۆپێشاندانه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی بچێت وهیچ ده‌زگایه‌كی فه‌رمی و نافه‌رمی وحزبی نه‌كرێته ئامانجی هێرش و له‌هه‌مان كاتدا رێگه نه‌ده‌ن كه هیچ لایه‌نێك و به‌په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه ئیتر له‌جێگه‌ی جه‌ماوه‌ر بڕیار بدات.
پێویسته ئه‌و جه‌ماوه‌ره و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه‌ی كه خۆپێشانده‌ران دروستیان كردووه ببنه مه‌رجه‌ع ولایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان وده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كانیش پرۆژه وپێشنیاره‌كانیان پێشكه‌ش ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه بكه‌ن و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و به‌و ڕه‌نگه خۆپێشاندانه‌كان ئه‌نجامگیر ده‌بن.
ده‌سته‌ی كارگێڕی
پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
26/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
