له‌کوردستانم دیسان غه‌زایه
له‌ولا ڕاپه‌ڕین له‌ملا هه‌رایه
سه‌رتاپای له‌شم وا له له‌رزینه
نازانم کێه وڵامی لایه...
تۆ بڵێی فه‌رمووده‌ی مه‌لاکان ڕاستبێ
که ده‌ڵێن ئه‌مه...غه‌زه‌بی خودایه؟
نا ڕێ تێ ناچێ،
گه‌ر به‌نۆره‌ش بێت،
وڵاتی ئێمه له‌دواوه دایه...
که‌سێکم بینی خه‌ڵتانی خوێن بوو
که‌چومه سه‌ری بزانم کێه و
داروده‌سته‌ی کوامه سوپایه!
دیتم مێردمناڵێکی هه‌ژار بوو
دووبه‌ردی وردی له‌مستی دایه...
هاوارم ده‌کرد ئه‌مه له‌پای چی
بۆ ده‌نگم لاتان به‌بێ سه‌دایه ؟
ڕیش سپێکم لێ هاته وڵام:
وتی کوڕه‌که‌م خۆت ماندوو مه‌که،
ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا شه‌ڕی وه‌فایه،
به‌جێ هێنانی داوا‌و وه‌سیه‌تی،
دیکتاتۆره‌که‌ی پێشووی به‌غدایه...
چه‌له‌نگ به‌رزنجی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
