
ئه‌مڕۆ هه‌ینی "25-2-2011" بۆ رۆژی پێنجه‌مه كه گروپی سپی بوونه‌ته په‌رژینی ئاشتی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، ئه‌م گروپه ده‌سته‌یه‌كی بێلایه‌ن و كراوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه په‌رژینی ئاشتی و له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا كه ئه‌م گروپه ده‌ستی به چالاكیی كردووه، توانراوه ئاقاری خۆپیشاندان به بارێكدار ببرێت هیچ توندوتیژییه‌كی له‌لایه‌ن هیچ كام له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێنه‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژدا ئێمه بینوومانه زیاتر له 50-60 نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندی دیار و ناسراوی شاری سلێمانی به‌وپه‌ڕی له خۆبردووانه‌وه له ناو ئه‌م گروپه‌دا كار ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆش كه بڕیاره خۆپیشاندانێكی فراوانتر له رۆژانی پێشوو له شاری سلێمانی به‌ڕێوه بچێت، گروپی سپی به به‌شداریی ده‌یان نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند و خه‌ڵكی ناسراوی شاری سلێمانی هه‌وڵ و كاره‌كانی خۆی چڕتر كردۆته‌وه تا پرۆسه‌ی خۆپیشاندان به ئاشتیی و دوور له به‌ركارهێنانی توندوتیژیی به‌ڕێوه بچێت و بۆیه گروپه‌كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر چالاكییه ئاشتیخوازییه‌كانی خۆی.
جیا له‌مه‌ش به‌رده‌وام ژماره‌ی ئه‌و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانه‌ی به‌شداریی ئه‌م په‌رژینه ده‌كه‌ن رۆژ به رۆژ رووی له زیادبوونه، هه‌روه‌ها به‌شێك له ئه‌ندامانی كه‌مپینی "نا بۆتوندوتیژیی.به‌ڵێ بۆ ئارامیی كوردستان" ماوه‌ی پێنج رۆژه به‌شداریی چالاكانه له په‌رژینی ئاشتیدا ده‌كه‌ن.هه‌رچه‌نده گروپی سپی كه په‌رژینی ئاشتی دروستكردووه رێكخراو یان ده‌زگایه‌كی دیاریكراو نییه به‌ڵكو پڕۆژه‌یه‌كی كراوه‌یه بۆ پارێزگاریی له ئاشتی و ئاسایشی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ریزی ئه‌و گروپه‌دا ده‌بینرێن رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانن.
هه‌ینی- 25\2\2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
