
هه‌موومان ئاگامان لێیه كه به فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در داوا له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكی عێراق كرابوو كه له رۆژی 25-2 واتا سبه‌ی له سه‌رتاپای عێراقدا خۆپیشاندان بكرێت.به بۆچوونی من ئه‌مه زۆر ریسوایی و خۆبه‌كه‌م زانینه، كه گه‌نج و خوێندكار و خه‌ڵكی كوردستان به فه‌رمانی موقته‌دا سه‌درێك ته‌نانه‌ت هه‌ر به ته‌وقیتی ئه‌ویش برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.ئایا قوتابی و گه‌نجانی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به باشووری عێراق و هێلی ئیسلامی سیاسی موقته‌دا سه‌دره‌وه نییه بۆچی ته‌وقیت و خوان تایبه‌تی خۆیان نه‌بێت ته‌نانه‌ت له روی هه‌ڵبژاردنی كات و رۆژی خۆپیشاندانیشدا، ئایا ته‌له‌به و لاوی كورد شه‌خسیه‌تی تایبه‌تی خۆی نییه، ئایا خوێندكار و گه‌نجی كورد و خه‌ڵكی كوردستان ته‌قیتی تایبه‌تی و خواستی تایبه‌تی خۆی نییه ته‌نانه‌ت له هه‌لبژاردنی كاتژمێر و رۆژی خۆپیشاندانیشدا ئه‌مه له كاتێكدا پێش چه‌ند سه‌عاتێك ته‌نانه‌ت خودی مه‌وقته‌دا سه‌در و ته‌نانه‌ت خودی ئاغای سیستانیش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، كه هه‌ستیان به مه‌ترسی ئه‌وه كردووه كه حه‌مامی خوێن له باشوری عێراق دروست ده‌بێت له دوای ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا، بریاریان داوه كه خۆپیشاندانه‌كه ته‌ئجیل بكه‌ن بۆ 6 مانگی تر، له كاتێكدا هیچ خێرخوازێك هیچ ئاشتیخوازێك وه‌ك بڵێی له كوردستاندا نه‌بی كه داوای راگرتنی ئه‌م حه‌مامی خوێنه بكات كه له كوردستاندا سبه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مری موقته‌دا سه‌در و جه‌ماعه‌ت له كوردستاندا به‌رپا ده‌بێت ئه‌وان ئه‌گه‌رچی هه‌ر خۆشیان فه‌رمانی خۆپیشاندان و رۆژی 25-2 یان دیاری كردبوو كه‌چی ماڵ و منداڵ و میلله‌تی خۆیان له‌م خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌ریه ترسناكه‌ی باشوور دورخسته‌وه پێش چه‌ند سه‌عاتێك داوایان كردووه ته‌ئجیل بكرێت بۆ 6 مانگی تر كه‌چی ئێمه‌ی كوردستانی سبه‌ینی ده‌چین به ئه‌مری موقته‌دا سه‌در و جه‌ماعه‌ت كوردستان ده‌خه‌ینه ناو گۆمی خوێنه‌وه.بۆیه، من به پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان و به پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌موو حزبه‌كانی تریش كه هه‌ر هه‌موویان، یان هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن یانیش رێگه‌یان لی ناگرن خۆپیشاندان بكه‌ن، داوا له هه‌موو خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌م كه خۆپیشاندانه‌كانتان با به ته‌وقیتی خۆتان بێت به خواست و بڕیاری خۆتان بێت، هێمنانه و مه‌ده‌نیانه، به بریاری تاكی كورد و خه‌لكی كوردستان بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
