هيچ پرسيارێک بێ وه‌ڵام نيه وهيچ کارێکيش بێ کاردانه‌وه‌يه خۆ ئه‌گه‌ر کاره‌که يايکردن بێت به ئاگر ئه‌وه سه‌رگردانی ماڵ وێرانی گه‌وره‌ی له‌ته‌کدا ده‌بێت..که‌واته پرسيار ده‌ڵێ ئايا ئه‌وه‌ی له سليمانی ڕوويدا وويستی لايه‌نێک بوو يا ده‌ست بوو يابه‌رنامه بوو؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسياره لای کێيه؟ يا کێ بوێر‌و قاره‌مان و وه‌ته‌نيه با وه‌ڵامی ئه‌وپرسه‌و پرسياره‌کانی داهاتوومان بداته‌وه.بۆ زياتر چوونه نێو بنه‌وانی ئه‌و پرسياره ده‌کرێ پرسياره‌که به شێوه‌کی ديکه بکه‌ين و بڵێين کێ ڕێگه خۆشکه‌ر وخوازياربووڕووداوه‌کانی تونس و ميسر له کوردستان دووباره بێته‌وه؟ کێ ئه‌و ڕيکلامه بێ به‌رامبه‌ريا به به‌رامبه‌ره‌ی بۆ خۆپيشاندانی خه‌ڵک کرد که له سليمانی بێنه سه‌رشه‌قامو ئه‌و کاره‌ساته نه‌خوازراوه و خوێن ڕشتنه ی لێ بکه‌وێته‌وه ؟ ئه‌وه‌ی بينمان ده‌ستپێکی خۆپيشاندان له‌به‌رده‌رکی سه‌را زۆر هێمنانه ڕه‌ويکرد و خۆپيشانده‌ران ئه‌وه‌ی له دڵيان بوو به‌شێه‌وه‌يه‌کی زۆر شارستانيانه و بێ ترس بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌ياندنيان درکانديان.هيچيان له ناڕه‌زای ده‌ربڕين به بڕوخێ حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده نه‌هێشته‌وه ئه‌وه‌ی به‌دڵی خۆيان بوو گووتيان.له‌وڵاشه‌وه هێزه‌کانی پۆليس به ووريای و ئه‌وپه‌ڕی مه‌سئوليه‌ت حيمايه‌ی خۆپيشاندرانيان ده‌کرد.باشه کێ و کام ده‌ست له پشت ئه‌وه‌بوو که دواجار خۆپيشاندانه‌که به ئاقارێکی ديکه به‌رێت و ڕێڕه‌وی خۆی بگۆڕی و زه‌حفکات به‌ره‌و باره‌گای پارتی و قائمقاميه‌تی مه‌ڵبه‌ندی سوليمانی و باره‌گای ڕێکخراوه‌ديموکراتيه‌کان ؟ئه‌ندازياری ئه‌و فيتنه گه‌وره‌يه کێ يه؟ ئه‌وانه‌ی ده‌غده‌غه‌ی هه‌ستی گه‌نج و پيرو لاوی ئه‌وشاره‌يانکرد کێ بوون؟ خۆ منداڵيش ده‌زانێ ئه‌و خۆپيشاندانه مه‌زنه به‌بێ ئاراسته و برا گه‌وره‌ی و چاوساغی نه‌بووه؟ ئه‌وه مافی هه‌موو کوردێکه بێ جياوازی وه‌ڵامی ئه‌و پرسياره بزانێت .ئايا ڕێکخه‌رانی ئه‌و خۆپيشاندانه ڕه‌چاوی باروودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستانيان کردبوو گه‌ره‌نتيان چی‌بوو که ئه‌و جۆره خۆپيشاندانه تووندوو تيژی و کاره‌ساتی تيدا ڕوونادات؟ گريمان ئه‌گه‌ر ڕوويدا ئه‌وان وه‌ڵاميان چێ ده‌بێت و چه‌ند خۆيان به مه‌سئول ده‌زانن به‌رامبه‌ر به‌گيان و ژيانی خۆپيشاندران به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕووداوێکی گه‌وره يا بچووک؟يا هه‌ڵاتن و جۆڵکردنی مه‌يدانی گۆڕاپانی خۆپيشاندان به‌سه‌ر و گوێلاکی خه‌ڵکی بێ ئاگا تا چ ئاستێک له‌گه‌ل هه‌ڵوێست و زمان درێژی و ئه‌قلايه‌تی سياسسی و نه‌ته‌وه‌ی و ووڵاتپارێزی يه‌که‌تر ده‌گرێته‌وه؟ يا ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه ته‌نيا گه‌ياندنی نامه‌و به‌تاڵکردنی ژه‌هری قين و تۆڵه‌يان بوو به‌سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمێ کوردستان و هه‌ردوو حزبه‌که؟ ئه‌و نامه‌و درووشمه بريقه‌دارانه‌ی که ماويه‌که ديڵێن و ديڵێنه‌وه‌و خه‌ڵکيشيان پێ هه‌رسان کردوه .باشه ئه‌وا ئێستا کاره‌ساته‌که ڕوويدا و خوێنيش ڕژاو ئه‌وه‌ی تێيدا زه‌ره‌رمه‌ند بووته‌نيا گه‌له‌که‌مان بوو باشه سه‌ران و ئه‌ندازيارانی ئه‌و خۆپيشاندانه له‌دوای ڕووداوه‌که گۆڕه‌پانه‌کيان چۆڵکرد و که‌س نه‌يزانی چۆن غه‌يب بوون و قووچانديان وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچوون له کوێ خۆيان حه‌شاردا وخه‌ڵکه فه‌قيرو هه‌ژاره‌که‌شيان له مه‌يدانه جێهێشت و ئه‌و ديمه‌نه جه‌رگبڕه‌ی بينيمان له گۆڕه‌پانه‌که ئه‌وه‌ی لێکه‌ووته‌وه.په‌يامی ئێستای کورد له‌سايه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌روه‌ری ياسا به ناحه‌زو خه‌ڵکی تێکده‌ر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر جارانی کورد له‌وبه‌شه‌ی کوردستان له‌به‌ر بێ پشت و په‌نايی خوێنی کورد هه‌رزان فرۆش ده‌کرا ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌ڕی.هه‌ر عه‌قڵێکی مايه پووچ ده‌بێت چاک بزانێت هه‌ر دڵۆپه خوێنێکی گه‌نجێکی کورد باجه‌که‌ی که‌لله‌سه‌ری ئه‌و که‌سه ده‌بێت که هه‌وڵده‌دات ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو بگه‌ڕێنيته‌وه دواوه‌و کورد به کورد بکوژێ .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
