پێش 17/2/2011 له هه‌ندێك ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندن باس له‌وه ده‌كرا كه گه‌نده‌ڵی هه‌موو جموگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و ئه‌گه‌ر زوو پیاڕانه‌گه‌ن بێگومان ره‌وشه‌كه له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت..؟، ئه‌مانه ناتوانم بڵێم وایه یاخود وا نییه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه بوه‌ستم كه زۆرترین قسه‌كان و روانگه‌كان به ئاڕاسته‌ی پارتی بوون به‌گشتی و خودی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له سنووری سلێمانی.جیاله‌وه‌ی كه خه‌ڵكانێك قوتبوونه‌وه‌و خۆیان كاندید كردبوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مێك ده‌نگی هێنابوو، به‌نیاز نه‌بوو ده‌ستبه‌رداری ویلایه‌تی سلێمانی ببێت؟!، چونكه زۆرینه‌ی ده‌نگی پارێزگای سلێمانی هێنابوو.كه ئه‌و به‌رێزه خۆی هاوڵاتی یه‌كی به‌ریتانی بوو ئه‌وه‌ش وازی لێهێنرا، به‌ڵام چونكه خه‌ڵكی سلێمانی و به‌تایبه‌تی چه‌ند لایه‌نێك كه ئێستا له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئۆپۆزیسۆنن ده‌نگی خۆیان پێدا، ئیدی خۆی خۆی كرده حاكمی ویلایه‌تی سلێمانی؟!.خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رێزه كه مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی جوانی بوو ته‌نانه‌ت له گونده‌كه‌ی خۆشی خۆی هه‌ڵببژارده‌یه گومان نه‌بوو كه ده‌نگی ده‌رچوونی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گونده‌كه‌یان نه‌ده‌هێنا و ده‌رناچوو ئه‌گه‌ر ته‌نیا كه‌سێك هه‌رچی چۆنێك بوایه له‌به‌رامبه‌ری خۆی كاندید بكردایه به‌مه‌رجێك ئه‌و لایانه‌ن پشتگیریان نه‌كرده‌یه؟؟؟!.كه‌چی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌تی سلێمانی داده‌نا و ئێستا ده‌ڵێت با خۆپیشاندان به‌رده‌وام بێت تا ده‌گه‌مه لاتان؟؟!.جا نازانم ئه‌و چ پله‌یه‌كی به‌رپرسایه‌تی وای هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له ویلایه‌تی سلێمانی وا ده‌هێژێت؟؟!!.
ئه‌وه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی له 17/2/2011، بی یاسایان كرد به ئاڕاسته‌ی لقی4ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌شه و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و حزب و بنه‌ماڵه‌یه شۆڕشی كوردستان ده‌ستی پی كردووه و ئه‌وه‌ی بۆ كورد به‌ده‌ست هاتووه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌مووشی نه‌بی ئه‌وا زۆریه‌نه‌ی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌ده‌ست هاتووه و هه‌ر له‌سه‌ر داوا و پێشنیاری سه‌رۆكی پارتی له به‌هاری1991ه‌وه داوای هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تاسه‌ری بۆ هه‌رێمی كوردستان كراوه و زۆریه‌نه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به رێژه‌ی زیاتر له (70%) ده‌نگیان پی داوه، كه‌چی به‌بی هۆ و دوور له هه‌موو داواكاریه‌ك و قسه‌یه‌ك یه‌كسه‌ر به‌رده‌بارن و پاشان به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان ئیدی به‌گولله‌ش هێرش كرا بۆ لقی4 و دواتریش شوێنه‌كانی دیكه كه باشترین نموونه په‌له‌ماردانی باره‌گای لقی سلێمانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بوو؟؟؟! خۆ ئه‌وه باره‌گای حزب نه‌بوو؟؟!.ئێستا خه‌ریكه ده‌نگۆیه‌ك ته‌واو خۆی ئاشكرا ده‌كات كه باپارتی له سنووری پارێِزگای سلێمانی نه‌مێنی ئه‌مه داواكاری لایه‌نێكی سیاسی یه، كه‌چی به‌جه‌ماوه‌ر ده‌یكات، چونكه نفوزی جه‌ماوه‌ره‌كه زۆرینه‌ی هی خۆیان؟؟!.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه خراپی بێت ئیدی چی ده‌مێنێته‌وه بۆ شانازی و سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وتی میلله‌ت؟؟!!.خۆزگه خه‌ڵكی سلێمانی كه خۆشم یه‌كێكم له خه‌ڵكی ئه‌و شاره هێنده رقاواوی نه‌بوانایه و به قسه‌ی بریقه‌دارانه بڕوایان نه‌كرده‌یه و ماندبوون و ئه‌ركی ئه‌وانی دیكه‌یان بی بایه‌خ نه‌كرده‌یه، به‌ڵكو خۆیان بڕیاریان بدایه نه‌ك قسه‌ی هه‌ندێك بڵێنه‌وه كه دژ به‌هه‌موو شتێكن.
له‌به‌ر رۆشنای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه و ئه‌و هێرشه به‌رفراوانانه‌ی كه له‌سنووری هه‌موو پارێزگای سلێمانی ده‌كرێته سه‌ر باره‌گاكانی پارتی به‌بی هیچ پێشه‌كی و داواكاریه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باره‌گای پارتین و به‌س، كه له‌كاتێكدا ته‌نیا و ته‌نیا پارتی ئه‌ركی حزبی خۆی جێبه‌جی ده‌كات نه‌ك ئه‌ركی ئیدار و سه‌ربازی و ئه‌منی له‌و شاره، به‌ڵام خه‌ڵكانێك ئه‌و خۆپیشاندانانه ئاڕاسته ده‌كه‌ن كه پارتی نابی بمێنێت به‌تایبه‌تی له‌سلێمانی چونكه نفوز و قه‌باره ئه‌وان زۆرینه..؟؟!، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و هه‌موو هێرشانه‌یه ته‌نیا و ته‌نیا بۆ باره‌گای پارتی نه‌ك حكوومه‌ت و لایه‌نی دیكه و ده‌زگای گه‌نده‌ڵی، به‌بی هیچ داواكاریه‌ك ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر پارتیش؟؟.
جا باشه ده‌پرسین ئه‌گه‌ر نفوز و قه‌باره‌یان زیاتر بوایه، بڕوا ده‌كه‌م ژیان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵده‌گیرا و ئه‌وانی دیكه به‌چه‌شنی هیتله‌ر ماڵ ئاوایان له‌زۆر لایه‌ن و كه‌س ده‌كرد به نه‌هێشتیان و كۆتای هێنانیان به‌جه‌سته‌ش، كه باشترین نموونه دروستكردنی رقه له‌لای خه‌ڵكی سلێمانی به‌رامبه‌ر به‌پارتی و خودی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان؟؟! به‌بی هۆ ته‌نیا و ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به سیاسه‌ت و به‌رنامه و ئامانجه‌كانی پارتی رازین و هیچی دیكه، چونكه ئه‌وانه به‌خواستی خۆیانی ده‌زانن.
بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كه به‌بڕیارێكی حزبی هه‌موو باره‌گا و دامه‌زراوێكی حزبی و مه‌ده‌نی و راگه‌یاندن و رۆشنبیری خۆی ببێچێته‌وه له هه‌موو سنووری پارێزگای سلێمانی، سلێمانیش بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و رقه ده‌چێنن جی بهێڵێت تا پارتی و جه‌ماوه‌ری پارتی دووربێت له‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی هێنده رقیان له بوون و هه‌مووشتێكی پارتیه!!!.ئیدی بزانین دوای پارتی په‌له‌ماری كێی دیكه ده‌ده‌ن..؟؟!، چونكه دڵنیام ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س نه‌مێنێت ئه‌وا په‌نا بۆ له‌ناوبردنی خۆیان ده‌بن و ده‌كه‌ونه گیانی یه‌كدی.پارتیش په‌ره به‌كاری خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌دان به دیموكراسی و فره‌ی بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كرده‌وه بیسه‌لمێنێت كه پارتی خۆی دوور ده‌گریت له توندوتیژی و په‌ره ده‌دات به دیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی و پیكه‌وه ژیان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
