زۆر ده‌مێكه به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا وێڵم و ده‌گه‌ڕێم كه بۆ خه‌ڵكانێك هه‌یه هێنده به رقه‌وه بۆ پارتی ده‌ڕوانن و ره‌فتار ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له سنووری سلێمانی، به‌ڵام نه‌متوانیوه به‌ته‌واوی بگه‌م به وه‌ڵام و قه‌ناعه‌تی ته‌واو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌یشتووم به‌وه‌ی كه چه‌ند كه‌س و لایه‌ك و هه‌ڵسوكه‌وتێك كاریگه‌ریان هه‌بووه و دیاره تا ئه‌و رقه له‌ناخی خه‌ڵكیدا سه‌وز بێت و تاپێشی بچێت زیاد بكات.هه‌رچه‌نده لێره‌دا جێگای ئه‌و باس و خواسه نابێته‌وه و خۆشم به پێویستی نازانم ناوی لایه‌ن و كه‌س بهێنم، چونكه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ ئه‌و ره‌خنه‌یه بگێرێت له‌و كه‌س و لایه‌نه گومانم نییه كه پێی هه‌زم ناكرێت..؟!، چونكه ئاماده‌ی ئه‌و شێوازی قبوڵنه‌كردنی ره‌خنه‌گرتن و پێوتنه‌وه‌ی قسه‌كانیان نه‌ك هه‌ر كه‌م نه‌بۆته‌وه، به‌ڵكو به‌ته‌واوی ئاماده‌یشی هه‌یه له ناخی تاكه‌كانم به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ده‌وریان هه‌بووه له دروستكردنی ئه‌و رقه گه‌وره‌یه.باشترین نموونه ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه چوونه سه‌ر لقی4 له 17/2/2011 له ناو هه‌موو سلێمانی دا.له‌كاتێكدا پارتی له سلێمانی ته‌نیاو ته‌نیا باره‌گای حزبی هه‌یه و هیچ به‌رپرسیارێتێكی ئیداری نییه.
گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكیش له17/2/2011 گوایه بۆ پشتیوانی له راپه‌ڕینی گه‌لی تونس و میسر و له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا به‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بڵێن خۆتان چاك بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن..؟؟!.كه‌چی ئاڕاسته‌ی گردبوونه‌وه‌كه له گۆڕه‌پانی سه‌رای سلێمانیه‌وه یه‌كسه‌ر بۆ لقی4 به‌سه‌ر زۆربه‌ی فه‌رمانگه كارگێڕیه‌كانی شاریشه‌وه به‌بی هیچ داواكاریه‌ك دوای كۆبوونه‌وه‌كه هێرش كرایه سه‌ر لقی4 هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بی ئه‌وانه‌ی هێرشیانكرد داواكاریه‌كی دیاری كراویان له لقی4 نه‌بووه جگه له دروشم و قسه‌ی ناشرین به پارتی؟؟!، باشه ئه‌مه ئه‌گه‌ر رق نه‌بی ئه‌ی چی یه؟؟! ئه‌مه‌ش بی سه‌رچاوه نییه، بۆیه پێم باشه دووحاڵه‌ت باس بكه‌م كه له ناو واقیعی سیاسی و جه‌ماوه‌ری كوردستاندا رووی داوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا نیت و روانگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌وانی دیكه چۆنه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دژیشی بێت.
حاڵه‌تی یه‌كه‌م: هاوسه‌نگه‌رێكی به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئێستا و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دانیشتنێكدا كه ئێستا له ژیاندا ماوه ئه‌و كه‌سه، ووتی: له كۆتایی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابرد به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به دانیشتوانی گوندی سه‌رگه‌ڵوی دۆڵی جافایه‌تی كرد ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئه‌وكاته‌ی كوردستان كه زیاتر جه‌ختكردن بوو له‌سه‌ر نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن و ده‌رنجامه‌كانی، به‌رێزی هه‌رچی به‌خه‌یاڵ و ده‌میدا هاتووه به زه‌مه‌ی پارتی و بنه‌ماڵی بارزانی ووتی و كردی بۆ ئاماده‌بوان، كه زۆریش به‌لایه‌وه شه‌رم بوو ته‌نانه‌ت ناوی پارتی و بنه‌ماڵی بارزانی به‌ته‌واوی بهێنێت، به‌ڵكو هه‌ر ووتبووی: سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی ئاشبه‌تاڵ (له دوا دیداریشدا هه‌مان وشه‌ی سه‌رانی ئاشبه‌ڵی دووباره‌كردووه؟!) و قیاده مۆقه‌ته؟!، بۆیه له كۆتایی كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كدا یه‌ك له ئاماده‌بوان رووی كرده نه‌وشیروان مسته‌فا و پێی ووت: باشه كوڕه‌كانی كاكه مه‌لاتان له‌گه‌ڵه؟؟!.كه ئه‌و كات خه‌ڵكی له‌خۆشه‌ویستی بارزانی نه‌مر ده‌یان ووت كاكه مه‌لا، واتا جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی نه‌مر، ئه‌ویش سه‌یری ئه‌وانی دیكه‌ی كردوو ووتی به‌ڵی؟!.
حاڵه‌تی دووه‌م: یه‌كێك له كادره باڵاكانی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن كه دوای نسكۆ چووبوه ناو لایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسی به‌ڵام ئێستا یه‌كێك له سه‌ركرده‌كاتی پارتی، له دانیشتنێكی ئاسایی دا بۆ خۆی ووتی، دوای نسكۆی ئه‌یلول هه‌ر چی شكستی شۆڕشی ئه‌یلول بوو خستمانه ئه‌ستۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، كه‌چی بنه‌ماڵی بارزانی زۆریش به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ته‌حه‌مولیانكرد و گه‌یاندیان به ئه‌مڕۆ، ئه‌وان راست بوون و ئێمه‌ش هه‌ڵه بووین..؟!
جا مه‌به‌سته له‌و رقه كه‌خه‌ڵكی هه‌یه‌تی له‌پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رنجامی ئه‌و ره‌فتارانه‌یه نه‌ك خودی پارتی و بنه‌ماڵی بارزانی، به‌ڵكو چه‌ند لایه‌ن وكه‌س ده‌وریان هه‌بوو له درووستكردنی ئه‌و رقه دژ به پارتی، وه‌ك نموونه‌كانی سه‌ره‌وه كه خستمانه روو.چونكه ئه‌وانه‌ی كه رقه‌یان دروستكردووه ناتوانن و نه‌یان بووه به‌رنامه‌یه‌كی ماقوڵ و باش تر له به‌رنامه كاری پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم نییشه، چونكه پارتی به‌رنامه‌یه‌كی واقیعی و عه‌قڵانه‌ی بۆ خواسته‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی داڕشتووه تا شۆڕش و تێكۆشانی خۆی له‌سه‌ر بكات.بۆیه ئه‌وانه‌ی كه رقیان له ناخی خه‌ڵكیدا چاندووه، خۆیان ته‌یاركردووه تا له گۆڕه‌پانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی رمبازێن بكه‌ن تا ئه‌مه خوایه خه‌ڵكێكی لی كه‌م بكه‌نه‌وه و بچنه ریزه‌كانی خۆیان.جا ئه‌وه‌ی خواست و داواكاری كورد و كوردستان هه‌بێت پارتی به‌كرده‌وه كاری بۆ كردووه، باشترین نموونه‌ش ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه ئه‌گه‌ر هه‌مووشی نه‌بێت پشكی شێری به‌ر پارتی كه‌وتووه.
رق لی بوون له پارتی سه‌رچاوه‌كه‌ی دوژمنكارانه‌یه، جا ناوخۆی بێت یان ده‌ره‌وه‌كی، چونكه چاویان ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ریانه نابێت كه پارتی هه‌یه‌تی و ئاماده‌یی به‌رده‌وامه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.به‌ڵام پارتی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا كه‌مته‌رخه‌مه، چ به‌وه‌ی رێگا و بوارێكی واڵه‌كردووه بۆ هه‌موو قسه‌و باسێك به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، چ له‌كات و ساتی خۆی دا وه‌ڵام ناداته‌وه، چ بوار بۆ كادری كه‌مده‌كاته بۆ كار و قسه‌یان له پێناوی ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه ناسكه نابی هه‌موو شت و بڵی و بكات؟؟!، به‌ڵام خه‌ڵكی ئازاده چی ده‌ڵی و ده‌كات؟؟!.
قسه‌ی هه‌ڤاڵێكی پارتی ده‌گێڕمه‌وه له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردو، داوایان له كاك ئیدریس بارزانی جوانه‌مه‌رگ كرد بوو كه بۆچی پارتی دیموكراتی كوردستان هێز نانێرێت بۆ سنووری سلێمانی، چونكه ئه‌و كات پارتی زیاتر له سنووری هه‌ورامان بوون له‌به‌ر ناكۆكی ئه‌وكاته‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی، بۆیه خه‌ڵكانێك ده‌ڵێن پارتی نه‌ماوه وچوونه‌ته كه‌رج و دانیشتون وازیان له شۆڕش و كورد هێناوه؟؟!.ئه‌مه به‌كاك ئیدریس ده‌ڵێت، به‌ڵام كاك ئیدریس بارزانی زۆر عه‌قڵانه و به هه‌ناسه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ پێی ده‌ڵێت: ئێستا ئه‌گه‌ر بچین دووچاری شه‌ڕی براكوژی ده‌بین (چونكه ئه‌و كاته نێوانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زۆر خراپ)، ئه‌گه‌ر ئێمه پێشمه‌رگه‌یه‌ك له یه‌كێتی بكوژیان یان ئه‌وان له ئێمه‌ی بكوژن ئه‌وا كورد ده‌كوژرێت؟! كه له هه‌رچ لایه‌ك بێت ئه‌وا كورد زیان ده‌كات و دوژمن قانزاج ده‌كات.خۆ لایه‌نێكی دیكه له‌وی بێت هه‌ر كوردن و بۆ كوردستان تێده‌كۆشن و هه‌ركاتێكیش رزگاری به‌ده‌ست هات ئه‌وه كورد و كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ش ئامانجی ئێمه‌یه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان؟؟!.
جا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌و شێوه و شێوازه روانیویه‌تی بۆ كار و تێكۆشان و هه‌وڵی گشت لایه‌ك، كه‌چی به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌ن سروشتیان وایه كه ئه‌گه‌ر خۆی نه‌بی ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌كرێت بی بایه‌خی بكه‌ین و به‌ڵكو تێكیشی بده‌ین...؟!.كه ئه‌مانه به روانگه‌ی راڤه‌ی ده‌روون نه‌خۆشن، چونكه هه‌ستی خۆ به‌كه‌م زانینیان زۆر باڵایه.ئه‌و نه‌خۆشانه ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بوو دژی بوه‌ستنه‌وه و دووریش نییه په‌نا ببنه به‌ر له‌ناوبردنی خۆیان..؟! یان تێكدانی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه، ئیدی به‌زه‌بری هێزبی یاخود به‌راهێنانی خه‌ڵكی بێت، دژی ئه‌وانه‌ی دیكه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له (17/2/2011) له‌به‌رامبه‌ر لقی4ی پارتی كرا، سه‌رنجامی چاندنی رقێكی زۆر توند تا به‌و ئه‌نجام گه‌یشتووه، ئه‌گینه ئه‌و هیچ پاساو هه‌ڵناگرێت خه‌ڵكێك به‌و رقه‌وه به‌بی هیچ هۆیه‌ك دژ به‌لقی4 كردیان.خۆ پارتی نه هیچ ده‌زگایه‌كی حكوومه‌تی به‌ده‌سته له‌و شار، هه‌روه‌هاهیچ رۆژێك له رۆژان نه‌بۆته گرفت بۆ هیچ كه‌س و لایه‌ك.به‌ڵكو هه‌وڵی داوه شتی جوان و باش بكات، وه‌ك رێزلێنان و هاوكاری توێژه جیاجیاكان یان ده‌وری هه‌بی له‌گه‌یاندنی خواست و داواكاریه‌كانی خه‌ڵك به‌به‌رپرسان.
باشه له‌كاتێكدا پارتی به زمانی گوڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵكێك وا راهێنراوه كه نابی پارتی بمێنی..؟!.به چ شێوه‌ك نه‌مێنی به‌به‌رنامه‌ی جوانی لایه‌نی به‌رامبه‌رنا، به‌ڵكو به‌وه‌ی كه نابی پارتی هه‌ر بمێنی؟؟!، باشه ده‌پرسین ئه‌وانه‌ی له ناو پارتی كاری جدی ده‌كه‌ن خه‌ڵكی دونیایه‌كی دیكه‌ن یاخود هه‌ر كوڕ و كچی كوردستان و ئه‌و شاره‌نین؟؟!، هه‌روه‌ها كه‌س و كاری زۆر له‌وانه نه‌بوون كه هێرشیان ده‌كرد..؟! نه‌ده‌كرا له‌جیاتی هێرش، دیالۆگ داوا بكه‌ن، لقی4یش باشترین هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی لی یه و به‌به‌رپرس و گشت كادرانه‌وه ئاماده ده‌بوون له خزمه‌تی ئه‌وانه‌ی رقیان ده‌باراند، تا به‌رنامه‌ی خۆیان شی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به جه‌ماوه‌ری پارتی بكه‌ن تا له‌گه‌ڵ بن، ئه‌گه‌ر له به‌رنامه‌ی پارتی باشتر و جوانتر بوایه، خۆ هه‌ر نه‌بوایه گوێشیان لی ده‌گرتن و ساتێكی خۆشیشیان له‌گه‌ڵ ده‌بردنه سه‌ر به‌خۆشحاڵیه‌وه دۆستایه‌تیه‌كیش دروست ده‌بووه نه‌ك هێرش و تێكدان و رشتنی خوێن، ئه‌وكاته له جیاتی رق خۆشه‌ویستی باڵا ده‌بوو كه ئامانجی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
