روونكردنەوەیەك بۆئەوانەی دەیانەوێت خۆپیشاندان بكەن دژی فەرمان رەوا ولامێك بۆئەوانەی دەیانەوێت ئارامی ولات تێك بدەن ... باوكی مەبەست

بسم الله الرحمن الرحیم

.هەمووكەسێكی ژیروو تێگەیشتوو حەز بەئارامی ولات و چاكسازی وخزمەت گوزاری ولاتەكەی ئەكات وە پێویستەلەسەر حكومەت و هاولاتی بە یەكەوە هاوكاربن بۆ ئەوەی خزمەت بەدین و خاكمان ودانیشتوانی خاك بكەین بۆیە لەم نوسینەم دا پێم خۆشە لێكۆلینەوەیەكی بچوك بكەم بۆئەوەی بزانین ئایا تاچەند ئەو بارودۆخەی كە لەكوردستان سەری هەلداوە تاچەند لەگەل ئاینی ئیسلام یەك دەگرێتەوە گومانی تێدانیە ئەگەر هەریەك لەوكەسانەی كە بەشداری لەو خۆپیشاندانە تێكدەرانەی كە بە بەردو گوللەو ...باری ئاسایی ولات ئەگەرچی خۆشیان بە شوێنكەوتەی ئەوپەیامە دەزانن كە پێغەمبەری خوابۆی هێناون بەلام بە پێچەوانەی ئەم پەیامە تەقەلادەكەن .چونكە ئەو پەیامەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بۆی هێناین ئاژاوەگێری نیە پەیامی تێكدەرانە نیە بەلكو پەیامی ئاشتەوایی پێكەوە ژیان و پەیامی خۆشەویستی بۆهێناین خوای گەورە پەیامێكی پێ‌ رەوانە كردوە كە خۆشی ژیانی هەردوو دونیای پێ دەستەبەر ئەكرێت بەلام بەداخەوە ئەوەی ئەمرۆ ئەبینین لەبازنەی ئیسلام جێی نابێتەوە هیچ كاتێك ئیسلام لەگەل خوێن رشتن نیە هیچ كاتێك ئیسلام لەگەل ئەو خۆپیشاندانە نیە .وە هەلسانی جەماوەر بەگشتی لەكاتێك درووستە كە سەرۆكی ولات كافر بێت ئەوسا ئەوكاتیش سەیری بارودۆخی ولات ئەكرێت و ئەبێت زانایانی ئیسلامی فەتوای لەسەر بدات بەلام خۆ سەرۆكی ولاتی ئێمە مسولمانە بەهیچ شێوەیەك دەرچون لەدژی لەئیسلام رێپیدراو نیە راستە كەم و كووری هەیە و هەلەی هەیە وهیچ كەسێك بێ‌ هەلەنابیت بەلام پێغەمبەری خوا صلی الله علیه واله وسلم ئەفەرموێ : (مَنْ كَرِهَ مِنْ أَمِيرِهِ شَيْئًا فَلْيَصْبِرْ عَلَيْهِ فَإِنَّهُ لَيْسَ أَحَدٌ مِنْ النَّاسِ خَرَجَ مِنْ السُّلْطَانِ شِبْرًا فَمَاتَ عَلَيْهِ إِلَّا مَاتَ مِيتَةً جَاهِلِيَّةً ...) متفق علیه واتە : (ئەوەی شتێکی بینی لە سەرکردەکەی کە ڕقی لەو شتە بێت با ئارام بگرێ لەسەری چونکە بە تەئکید کەسێک نیە لە خەڵک دەربچێ لە دەسەڵاتدار بستێک جا لەسەری بمرێ ئیللا مردنێکی جاهیلی دەمرێ).كەواتە پێغەمبەری خوا صلی الله علە وسلمئامۆژگاریمان ئەكات بەوەی كە سەبرمان هەبیت نەك لەدژی دەرچین چونكە لەدژدەرچونی فةرمان رةوا ئەواخوێنرشتنی لێدەكەوێتەوە هەرگیز ئیسلامیش لەگەل خوێن رشتن نیەوە بەلگەش زۆرە لەسەر ئەمە بۆیە پێویستە بزانین مامۆستایانی ئاینی بەراستی دەوریی خۆیان بینیوە لەم بارو دۆخە خوای گەورە پاداشتیان بداتەوە .بەلام بابزانین ئەو كەسانەی خەلك هان دەدەن بۆ خۆپیشاندان ئەوە دلنیابن كە بەر نەعلەتی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه واله وسلم دەكەون .ئەو خوێنەی لە 17/2 رژا لە سلێمانی د.موسەنای یەكگرتوو یەكێكە لەو كەسانەی كە بوە سەبەبی ئەوخوێن رشتنە چونكە وتارى بۆ ئەو گەنجانە داوە وە رەنگە بەدینیشی بزانی كە ئەمەی كردوة بەلام ئیَوە هەمیشە بازرگانیتان بەئیسلام كردوە بۆبەرژەوەندی خۆتان .ئەگەر راست گۆی لەگەل ئەوخەلكە یەك ئایەتمان بۆ بێنە لەسەر ئەمەی كردتان یەك فەرمودەم بۆبێنە تا ئیَمەش دەنگمان بخەینە پال دەنگتان بەلام سوێند بەوە گیانی منی بەدەستە لەهەمووك قورئان و فەرمودە یەك بەلگەت دەست ناكەوێ‌ .پاشان جەنابت بۆ گۆرانكاری لەحزبەكەی خۆت ناكەی كە ئەوهەموو گەندەلیەی لەنێوخۆتاندایەوەرە جارێ‌ لەخۆتەوە دەست پێبكە بنبری ئەوگەندەلیانە بكە هەرچەندە لەبنەرەتدا حزبایەتی بەناوی ئیسلام درووست نیە .بەلام كارێك كە بەدەم دەیلێی بۆ بەكردەوە نایسەلمێنی خوای گەورە دەفەرموێت (يا أيها الذين آمنوا لم تقولون ما لا تفعلون)سورە (الصف) ئەی ئەوانەی بروادارن بۆ ئەوەی دەیلێن بۆخۆتان كاری پێ ناكەن .كەواتە

دەبێت ئێمە ئاگادار بین بەقسەی ئەمانە هەلنەخەلەتێین چونكە دەرچون لە دژیفەرمان رەوا پیشەی خەواریجەكانە نەك مسولمانان ئێمە دەبێت ئامۆژگاریەكانی پێغەمبەری خوامان بیر نەچێت لەفەرمودەیەكی تر ئەفەرموێت .

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِيِّ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ: (مَنْ أَطَاعَنِي فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ، وَمَنْ يَعْصِنِي فَقَدْ عَصَى اللَّهَ، وَمَنْ يُطِعِ الْأَمِيرَ فَقَدْ أَطَاعَنِي، وَمَنْ يَعْصِ الْأَمِيرَ فَقَدْ عَصَانِي).[البخاري / الأحكام/ ٦٧١٨ (أبو هریرە) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (هه‌ركه‌سێ گوێڕایه‌ڵی من بكات ئه‌وا گوێڕایه‌ڵی خوای كردووه‌، هه‌ر كه‌سێ سه‌رپێچی من بكات ئه‌وا سه‌رپێچی خوای كردووه‌، هه‌ر كه‌سێ گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانڕه‌واكه‌ی بكات ئه‌وا گوێڕایه‌ڵی منی كردووه‌، هه‌ر كه‌سێ سه‌رپێچی فه‌رمانڕه‌واكه‌ی بكات ئه‌وا سه‌رپێچی منی كردووه‌).كەواتەئەو خۆپیشاندانانەی ئەمرۆ ئەیبینین دژی

فەرمودەكانی پێغەمبەری خوایە بەلام لەهەمان كات كەباسی گوێرایەلی ئەكەین بێگومان لەچاكە نەك لەخراپە .لەخراپە گوێرایەلتی هیچ كەسێك ناكرێ‌ بۆیە ئەمەی ئەمرۆ لە شارەكانی كوردستان ئەبینرێت بەراستی نەلەبەرژەوەندی ئیسلامە نەلە بەرژەوەندی كوردستانە وە دەبێت ئێمە ئاگاداربین لەوەی كە نابێت بەدوای هەندێك لەفەتواهەلەكانی یوسف القرزاوی و هاوشێوەكانی بكەوین كە سەبارەت بە خۆپیشاندەران داویانە وە حیزبەئیسلامیەكان و هەنێك لەو خەلكە دەیان كەن بە بەلگە بەلام دەبێت ئێمە شوێنی پێغەمبەری خوا بكەوین صلى الله عليه وسلم نەك شوێن كەسانێك كە دین بۆ بەرژەوەندی شەخسی بەكاردێنێت .لەگەل ئەوەش پێویستە حكومەتیش چاوكراوەتر بیت لەكەمو كوریەكان وە گوێ لە داواكاریەكان بگریت بەتایبەت داواكاریەك كە بەرژەوەندی دین و نیشتیمانی تێدابیت .لەكۆتایدامن وەك دوورلەهەموو حزبێك وهاولاتیەكی ئەم خاكە ئەم بابەتەم نووسیوە وە هیچ كاتێك لەگەل هەلەی حكومەت نیم وە لەگەل ئەم خۆپیشاندانانەش نیم كە زیان بە رەوشی كوردستان ئەگەیەنێت وە لەدوا وتەم ئەلێم واجبە و پێویستە لەسەر ئەوكەسەی كە دەلێت من مسولمانم كە دەبیت رێز لە فەرمان رەوای ولات بگرێ‌ ئەگەر هەلەشی هەبێت .ئەمە قسەی من نیە بەلكو قسەی پێغەمبەری خوایە (صلی الله علیه وسلم) دەبێت ئێمەش گوێرایەلی پێغەمبەرەكەمان بكەین ئەگەرنا سوێند بەخوا گوناهبارین هەموومان خوای گەورە پەنامان بدات

خوای گەورە ئەم فیتنەیە لەناو ببات و ئارامی بگەرێتەوە بۆ ولات .

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.