ئامانجی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌هێرشكردنه سه‌رلقی چواری پارتی كه‌به‌رنامه‌یان هه‌بوو بیسوتێنن و فه‌زیعه‌ت به‌كادرو ئه‌ندامه‌كانی بكه‌نه چه‌ندلایه‌نێكی هه‌بوو كه زۆربه‌ئاسانی ده‌توانین شیكردنه‌وه‌ی بۆبكه‌ین و راستی دۆخه‌كه‌بزانین، یه‌كه‌م ئه‌وه‌بو به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی و به‌تایبه‌ت ئێران هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانی خۆی چركرده‌وه له‌هێرشكردنه سه‌رپارتی له‌به‌رامبه‌ر به‌ردبارانكردنی قونسوڵخانه‌كه‌یان له‌هه‌ولێربه‌ڵام له‌ناواخندا مه‌به‌ستی ئیًران ته‌نها ئه‌وه‌نییه كه‌قونسوڵخانه‌ی به‌ردبارن كراوه به‌ڵكو ستراتیژیه‌تی ئێران له‌سه‌رباشوری كوردستان ئه‌وه‌یه كه كێشه‌و ئاریشه‌ی ریشه‌ی و قوڵ بۆهه‌رێمی كوردستان دروست بكات له‌پێش هوولایه‌نه سیاسیه‌كانیش دا پارتی ئارمانجه، ماوه‌ی دووساڵه هه‌ركادرێكی پارتی سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكات ئه‌وه ئیتڵاعاتی ئێرانی به‌ووردی له‌رێگای به‌سیجه‌كانه‌وه چاودێری جموجۆڵه‌كانیان ده‌كات و پێ و شوێنیان ده‌ست نیشان ده‌كات،
لایه‌نی دووه‌م: له‌دوای راپه‌رینه‌وه تاكو شه‌ری ناوخۆ لق و ئۆرگانه‌كانی پارتی هیچ ده‌ورو كاری گه‌ریه‌كیان له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه‌كانی سلێمانی نه‌بووه به‌ڵكو هه‌میشه وه‌ك هێزی دووه‌م ومیوان له‌لایه‌ن سه‌رانی یه‌كێتی و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌سه‌رانی گۆرانن ئه‌وكات بریار به‌ده‌ستی یه‌كێتی بوون حسابیان بۆده‌كرا، له‌شه‌ری ناوخۆشدا زۆر به‌ئاسانی باره‌گاكانی پارتی له‌سنووری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراو سوتێنران ئه‌و كلتوری ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و گرتێبه‌ردانه تاكو ئێستاش له‌زهنی سه‌رانی گۆرانداماوه كه‌له‌شه‌ری ناوخۆ پاڵه‌وانی ئه‌و بواره بوون و گه‌له‌كه‌مانیان تووشی نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی كرد، به‌دیدی من ئه‌م سیاسه‌ته كورت بینانه و پرله هه‌ڵچوون و په‌رچه‌كرداره‌ی سه‌رانی گۆران ناتوانێت ئارمانجی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌دی بهێنێت و خۆی وه ك پێشه‌نگی داخوازیه‌كانی خه‌ڵك بناسێنێت، لایه‌نی سی یه‌می: ئه‌وه‌یه له‌دوای ساڵی 2005 و گه‌رانه‌وه‌ی لقی چوار بۆئه‌م شاره و به‌هێز بوونی پێگه‌ی پارتی له‌كوردستان و ده‌نگۆی هاتنی لقێكی مه‌كته‌بی سیاسی بۆسلێمانی ئه‌وه بیرۆكه‌ی به‌گژداچونه‌وه جۆراو جۆره‌كان و پێش گرتن له‌هه‌نگاوه‌كانی پارتی له‌لایه‌ن سه‌رانی ئێستا گۆران به‌رنامه‌ی بۆدانرا جائه‌وكات به‌شێكیان له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بوون و به‌شه‌كه‌ی تریشیان له‌ژێرناوی كۆمپانیای ووشه سێبه‌ریان بۆخۆیان دروست كردبوو، به‌پێی زانیاریه‌كی ووردو برواپێكراو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا سه‌ركرده‌كانی گۆران به‌وردی باسیا له‌چالاكی و كۆبونه‌وه و دیداره‌كانی لقی چواركردووه یه‌كێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی گۆران پێی وابووه پێش هاتن و ده‌ست به‌كاربوونی هیوای ئه‌حمه‌د مسته‌فا لقی چوار هیچ كاری گه‌ریه‌كی نه‌بووه و بوون ونه‌بوونی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران وه‌ك یه‌ك بووه، به‌ڵام له‌دوای هاتنی هیوای ئه‌حمه‌د مسته‌فا بۆلقی چوار جوڵه كه‌وتۆته ناو رێكخستنه‌كانی پارتی و ئاستی جه‌ماوه‌ری پارتی له‌سلێمانی زیادی كردووه‌و هه‌یمه‌نه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و رێكخراوه‌یی بۆلقی چوار گه‌راوه‌ته‌وه، بۆیه بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌وردی به‌دوای فرسه‌تێكی گونجاو‌دا ده‌گه‌ران بۆشكاندن و هه‌ڵكوتانه سه‌رلقی چوار، تاكو دواجار خۆی خزانده‌ناو خۆپیشانده‌رانی ساده‌و ساكاری شاری سلێمانی و به‌چه ك و به‌رد هه‌ڵیان كوتایه سه‌رباره‌گای لقی چوار به‌ڵام پاسه‌وانانی ناو لق سه‌ربه‌رزانه كه‌رامه‌ت وئیراده‌ی خۆیان پاراست و بۆیه‌كه‌م جاره‌له مێژووی پارتی دا دوای هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانیان له‌وشاره دا لێنه‌گه‌ران تێكده‌ر و ئه‌وانه‌ی سه‌رمه‌ستن به‌كورد كوشتن و خوێنی مێرمنداڵانیان له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی خۆیاندا حه‌ڵاڵكردووه ئارمانجی خۆیان بپێكن، به‌ڵام سه‌یرله‌وه‌دایه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بریاری گواستنه‌وه وگۆرین لێپرسراوی لقی چواری داوه واتا پارتی خۆی داواكانی سه‌رانی گۆران جی به‌جی ده‌كات ئه‌مه‌ش گۆران به‌سه‌ركه‌وتن بۆداخوازیه شاراوه‌كانی خۆی ده‌زانێت كه‌له‌به‌رامبه‌ر پارتی هه‌یانه، ده‌ربرینی من له‌نوسینه‌كانم دا ته‌نها ته‌عبیر و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمه‌له‌سه‌ر راستی روداوه‌كانی شاری سلێمانی نه‌ك وه‌ك كادر‌و ئه‌ندامی پارتی له‌به‌رگری كردندابم، چوونكه هیچ ئیلتزامێكی سیاسی و رێكخراوه‌یم به‌پارتیه‌وه نییه، ، ،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
