ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر لقی چواری پارتیدا هات پێم وایه پیلانێكی دارێژراو بوو دژی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌گێنا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له‌و پشێوییه كرد ده‌كرا ئه‌و په‌ڕی ئارامی بنوێنن و به خۆڕاگرییه‌وه داواكارییه‌كانیان بخه‌نه ڕوو، كه‌سانێك ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دا ته‌نها مه‌به‌ستیان شه‌ڵه‌ژاندنی ره‌وشی ئارامی كوردستان و دروستكرنی پشێوییه‌ك بوو تاكو ده‌نگ بداته‌وه‌و بڵێن كوردستان نائارامه.
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و داواكردنی ماف به شه‌ڕو توندوتیژی نابێت، به هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای حیزبی نابێت به‌تایبه‌ت حیزبێك كه له شارێكدا په‌یوه‌ندی به حكوومه‌ت و خراپه‌كاری ئیداری و گه‌نده‌ڵییه‌وه نه‌بێت.ئه‌وانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌یان نایه‌وه كه‌سانێكن له‌یاساوه دوورن و په‌یوه‌ندییان به‌هیچ لایه‌نێكه‌وه نییه چونكه هیچ لایه‌نێكی سیاسی خۆی ناكاته خاوه‌ن توندوتیژی و نازناوی خۆی له گۆڕه‌پانی سیاسی تێك نادات، پارتی دوژمنی زۆره به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه یه‌كله‌دوای یه‌كه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه به‌تایبه‌ت له بواری سیاسی‌دا و دواین هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی پارتی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌ت نیشانه‌ی ئه‌و راستیانه‌یه.بۆیه پێم وایه ئه‌م رووداوه‌ی سلێمانی ته‌نها پیلانێك دژی پارتی بوو و هیچی تر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
