ئه‌و ڕوداوانه‌ی له سلێمانی ڕویاندا كه‌سمان خوازیاری نه بووین، به‌ڵام هه‌موومان پێشبینیمان ده‌كرد، چونكه قه‌یرانێك هاتبووه ئاراوه كه ئێستاش هه‌ر ماوه و پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه چاره‌سه‌ریی بنه‌ره‌تی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه‌ڕوویداوه هه‌موومان لێی به‌رپرسیارین به سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنه‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه، هه‌ریه‌كه و به‌پێی قه‌واره و پێگه‌ی خۆی، پێموایه ئه‌مه باشترین دانپێدانانه بۆ مێژوو كه بڵێین هه‌ر هه‌موومان به پله‌ی جیاواز به‌رپرسیارین، خۆده‌رباز كردنیش له به‌رپرسیارێتی دووباره فێڵكردنه له مێژوو، كه تۆمار ده‌كرێت و ڕه‌حمیش به‌كه‌س ناكات.
ئه‌وه‌ی ئێستا و پاش هه‌موو ئه‌و ڕووداوه ناخۆشانه‌ی سلێمانی هاتۆته ئاراوه لێمان ده‌خوازێت ڕاستگۆیانه له‌گه‌ڵ خۆمان و خه‌ڵكی خۆماندا بدوێین، بڵێین ئه بێـ ئه‌م شاره بكه‌ینه‌وه به شاری پێشڕه‌وی كوردایه‌تی و قوربانیدان و ده‌ستپێشخه‌ر بۆ چاكسازی و ده‌وڵتداری و دیموكراسی، سلێمانی په‌راوێز نه‌خرێت و هیچ بیانوویه‌ك نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره جوانه هه‌میشه جوامێر و كۆڵنه‌ده‌ر و پێشڕه‌وه په‌راوێز بخرێت، به‌ڵكو ده‌بێـت ڕێزی لێبگیرێت و ئه‌وه‌نده‌ی زیندوێتی خۆیی و قوربانی گه‌وره و به‌خششی، پێی ببه‌خشرێته‌وه.
پێویسته هه موو هێز و لایه نه سیاسییه كان به ده سه لاتدار و ئۆپۆزسیۆنه‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌م شاره متمانه‌یان پێداون، خزمه‌تی بكه‌ن و ده‌نگ و متمانه‌ی خه‌ڵك نه‌كه‌ن به ئامڕازی گه‌مه‌ی سیاسی خۆیان، به‌لڕَكو ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگه خه‌ڵك خزمه‌تیان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هێناوه‌ته سه‌رشه‌قام بێ‌ئومێد بوونه له شه‌ڕی سیاسیانه‌ی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌وه‌ی خه‌ریكه ده‌كرێنه قوربانی، به‌وه‌ی خه‌ریكه ده‌كرێنه قوربانی، ئه‌وه‌ی ده‌نگی به‌م یان به‌و داوه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌و هیوایه بووه كه خزمه‌ت بكرێت، سلێمانی ده‌م به پێكه‌نین و داهێنه‌ر و قوربانی ده‌ر و قسه‌خۆش و هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنفیكر و پێشه‌نگی كوردایه‌تی خه‌فه نه‌كرێت و به كۆمه‌ڵێك پاساو و خواستی ئه‌م و ئه‌و په‌راوێز نه‌خرێت و نه‌خنكێنرێت.
ئه‌وه‌ی گه‌نجانی سلێمانی داوای ده‌كه‌ن داخوازییه‌كی ڕه‌وایه، نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه تی زیاتر و جوانكردنی شار و پاكڕاگرتنی و به‌رفراوانكردنی گه‌ره كه‌كانی و زامنكردنی كار و كاسپی و بژێوی خه‌ڵك و ئاو و كاره‌با و نه‌هێشتنی بارگرژی سیاسی و..هتد، هه‌موو ئه‌مانه داخوازی گه‌لن و بریتی نین له ڕوخاندنی حكومه‌ت و له‌ده‌ستدانی ئه‌زموونی كوردستان، ئه‌مه بریتی نییه له پشێوی و ناعه‌قڵانییه‌ت، ئه‌وه‌ی له‌به‌ری میله‌ت بێـ هه‌مان داخوازی هه‌یه، كاتێك كاره‌با ده‌بڕێت له هه‌موومان ده‌بڕێت به لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاتدار و لایه‌نگری ئۆپۆزسیۆنه‌وه، كاتێك سلێمانی نه‌خۆشخانه 400 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ی ته‌واو نابێت نه‌خۆشی عه‌لمانی و ئیسلامی زه‌ره‌ر مه‌نده‌لێی، كه كاسپی له‌م شاره نامێنێت دووكاندار به هه‌ر پێناسه‌یه‌كه‌وه بێت زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێـت لێی، بۆیه داوای خه‌ڵكی شاری سلێمانی داوای هه‌موومانه و ئه‌بێت فه‌راهه‌م بكرێت، داوای هه‌موومانه و داكۆكیشی لێده‌كه‌ین.
خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی ڕه‌وان و من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه هه‌میشه خه‌ڵك له‌سه‌ر حه‌قه، حه قیش به جێی خۆی، مافی خه‌ڵكه داوای خۆی به‌رز بكاته‌وه و ئه‌وه‌شی به‌رامبه‌ری بوه‌ستێته‌وه دۆڕاوه، كه‌واته ده‌بێـ گوێیان بۆ بگیرێت.
ئه‌وه‌ی داوای منه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك خۆی خاوه‌نی خۆیه‌تی و باوی ئه‌وه نه‌ماوه كه‌سێك بێت و سواری ملی خه‌ڵك ببێت و خۆی بكات به ده‌مڕاست و خاوه‌نی، ئه‌وه‌تا ده‌بینین خه‌ڵك خوێنی ده‌ڕژێنری و هه‌رخۆیشی داوای حه قی خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌ی داواكاریمانه له لایه‌نه سیاسییه‌كان ته‌نها ئه‌وه‌یه خه‌ڵك نه‌كه‌ن به گه‌مه، گه‌مه‌كانیان به خه‌ڵك نه‌كه‌ن، به‌ڵكو هۆكارێكی پۆزه‌تیڤ بن بۆ گه‌یاندن و به‌جێگه‌یاندنی داوای خه‌ڵك، لێره‌دا جێی خۆیه‌تی گله‌یی له ته‌واوی لایه‌نه‌كان بكه‌ین و بڵێین ئێوه هه‌مووتان بریتین له‌خه‌ڵك و خه‌ڵكیش له ئێوه‌یه، به‌ڵام داوا و داخوازی و پێداویستی خه‌ڵكتان خستۆته سه‌ودا و مه‌عامه‌له‌ی سیاسی خۆتانه‌وه، بگه‌ڕٍێنه‌وه بۆ شه‌قام و گوی له خه‌ڵك بگرن، ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تی ئاواده‌كه‌ن نامانه‌وێـن و ده‌توانین نوێنه‌رایه‌تی خۆمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر گه‌ل فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، ئه‌وا گه‌ل زۆر به ئاسانی ده‌توانێت ڕۆڵی مێژوویتان لێ بستێنێته‌وه، وه‌رنه‌وه بۆ باوه‌شی خه‌ڵك، هه‌ر هه‌مووتان له ده‌سه‌ڵاتداره وه بۆ ئۆپۆزسیۆن، له ڕاستانه‌وه بۆ چه‌پ، كه‌ستان بێ خه‌ڵك هیچ نین! كه‌ستان بێ خه‌ڵك ژماره نین! هه‌ر ژماره‌یه‌كیش بن بێ كۆكردنه‌وه‌تان ئه‌وه‌نده نابن كه بتوانن گه‌ڵكێك به‌ڕێوه به‌رن.
من له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانم، له‌گه‌ڵ چاكسازیم و له‌گه‌ڵ شه‌قامم، ئه‌وكاته‌ش خۆم به غه‌یره و بێ پشت و په نا ده‌زانم كه پێچه‌وانه‌ی ڕای شه‌قام هه‌ڵوێستم هه‌بێت! با من له په‌نای ده‌سه‌ڵات و ئه‌وی بن باڵی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وی تری بێلایه‌ن هه‌ریه‌ك لای خۆمانه‌وه هه‌وڵ بده‌ین خزمه ت بكه ین و كاریگه‌ربین له‌سه‌ر ڕوداوه‌كان، با كه‌سمان له‌خه‌ڵك جیا نه‌بینه‌وه و پێكه‌وه‌ش كوردستان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه، هه‌موومان بۆ خه‌ڵك و هه‌موومان بۆ كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
