
ئه‌مرۆ ناوچه‌ی خورهه‌لاتی ناوه‌راست به‌بارودۆخیكی هه‌ستیارو دژوار‌دا ئیئه‌په‌ری.ده‌نگی ناره‌زایی به‌رووی داگیركاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌نده‌لی و ناداتپه‌روه‌ری و نه‌بوونی سه‌روه‌ریی یاسادا له‌هه‌ر كاتیكیتر به‌رزترو زولالتره و له‌و پیناوه‌دا جه‌ماوه‌ری گه‌لان له راپه‌رینیكی به‌رده‌وام و هوشیارانه‌و نه‌به‌ردان.
راسته قه‌واره‌كه‌ی هه‌ریمی كوردستان هیشتا ناكامه‌و نه‌بوته ده‌وله‌ت و له‌به‌ر مه ترسیی نه‌یارانیدایه‌و ئه‌شی به‌رگه‌ی ململانیی خویناوی ناوخۆ نه‌گری، به‌لام گه‌نده‌لی و نادادپه‌روه‌ری و نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا و دوو ئیداره‌یی له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌كیكه كاریگه‌رتره بۆ هه‌ره‌سی ئه‌و قه‌واره‌یه.
له‌و گوشه‌نیگایانه‌وه و بۆ ریگرتن له‌هه‌ر ده‌سدریژییه‌كی ده‌ره‌كی و توندوتیژییه‌كی ناتوخۆو بۆ ئارامی ئه‌و قه‌واره‌یه‌و ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌ربه‌خویی، ئیمه وه‌ك كونگره‌ی نیشتمانی كوردستان كه دروشمی یه‌كیتی و ته‌بایی كوردمان هه‌لگرتوه له‌پیناوی ئازادی‌و سه‌ربخویی كوردستاندا بیئه‌وه‌ی چاومان له ده‌سه‌لات و له‌هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تییه‌وه‌بی بۆخومان، چاره‌سه‌ری ئاڵۆزیی ئه‌م بارودوخه‌و چاره‌سه‌ر ی كیشه گه‌وره‌كه‌مان له‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌دا ئه‌بینین:
- یه‌كگرتنی راسته‌قینه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كه به‌هه‌موو ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه.
- كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو داهات و خه‌رجیه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌یه‌ك و ژمێره‌یه‌كی كۆتایی روون‌دا و واڵاكردنی ده‌ستی دیوانی چاودێری دارایی بۆ پیاچونه‌وه‌و وردبینی و جێبه‌جێكردنی راپۆرته‌كانی.
- دامه‌زراندنی سوپایه‌كی یه‌كگرتوو له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و زێڕه‌ڤانی و پاسه‌وان و سه‌ربازگیری خۆبه‌خشانه‌و پڕچه‌ككردنی ئه‌و سوپایه به چه‌كی مۆدێرنی پێویست بۆ پاراستنی سنوری كوردستان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
- دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئه‌وانه‌ی له سیسته‌مه دیموكراتیه‌كاندا هه‌ن.
- داماڵینی پارتیه سیاسیه‌كان له هه‌مو جۆره میلیشیا و جۆره چه‌كێك.
- مه‌شق پێكردنی سه‌ربازیانه‌ی زۆره ملێ بۆ هه‌موو گه‌نجێكی ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ بۆ ماوه‌ی چوار مانگ و بانگردنیان بۆ سه‌ربازی له‌كاتی پێویستدا.
- ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مان و پارێزگا و شاره‌وانیه‌كان له‌كاتی خۆیاندا و دیاری كردنی موچه‌یه‌ك بۆیان كه له موچه‌ی ده‌رچویه‌كی كۆلێجی خاوه‌ن راژه‌ی سی ساڵ زیاتر نه‌بێ به پێی یاسایه‌ك و به‌بێ هیچ ئیمتیازێكی وه‌ك خانه نشینی و وه‌رگرتنی زه‌وی و ئۆتۆمبێل و ...هتد.
- ده‌ستبه‌رداربوونی پارتییه‌كان له هه‌موو ئه و موڵك و ماڵانه‌ی گشتی كه ده‌ستیان به‌سه‌ریاندا گرتوه یا كریویانه به هه‌ر نرخێك و گیرانه‌وه‌یان بۆ ملكی گشتی.
- خۆماڵیكردنی كۆمپانیا و پرۆژه ئابوریه‌كانی پارتیه‌كان به‌ناوی خۆیانه‌وه بێت یا كه‌سێكی تر.
- رێگرتن له پارتیه سیاسیه‌كان كه راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ كاری بازرگانی و به‌ڵێنده‌رایه‌تی بكه‌ن، یا پاره له بوجه‌ی گشتی وه‌ر بگرن.حیزب ته‌نیا به ئابونه‌ی ئه‌ندامه‌كانی، خۆی به‌رێوه‌ببات.
- نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به جۆرێك كه سنوره‌كانی هه‌رێمی تیا دیاری كراوبێ به ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه.
- ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی راپرسی گشتی بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی باشوری كوردستان و ئه‌نجامدانی ئه‌و راپرسیه له هه‌لێكی گونجاو‌دا، یا له‌كاتی هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كی ده‌ره‌كیدا بۆ سه‌ر باشوری كوردستان.
- ناچاركردنی هه‌مو به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی حكومی و حیزبی له‌رابوردوو ئێستادا بۆ ئاشكرا كردنی سامانه‌كانیان و گێرانه‌وه‌ی هه‌ر موڵك و سامانێكیان بۆ سه‌ر موڵك و بوجه‌ی گشتی كه به ناڕه‌وا ده‌ستیان كه‌وتوه و سه‌پاندنی سزای ناپاكی نیشتمانی به‌سه‌ر هه‌ر كامیاندا كه زانیاری ناراست پیشان بده‌ن له‌و رووه‌وه.
- دادپه‌روه‌ری له پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌كاندا له‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نێكی راژه‌وه بێ گوێدانه لایه‌نگری پارتایه‌تی.
- نه‌هێشتنی رۆتین به‌پێی به‌رنامه‌یكی زانستیانه.
- به‌هه‌ده‌ر نه‌دانی سامانی گشتی.
- گرنگیدان به گه‌نجان و یارمه‌تییان بۆ ته‌واوكردنی خوێندن و ئاماده‌كردنی هه‌لی كار بۆیان.
- گرنگیدان به كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكالی و پروژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی.
له‌كوتاییدا داواكارین بكوژان و برینداركه‌ران و سه‌رپێچیكه‌رانی یاسا ره‌وانه‌ی دادگا بكرێن.
كونگره‌ی نیشتمانی كوردستان
سه‌ركردایه‌تی باشوور
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
