ئه‌گه‌رچی له میسر و تونس له سایه‌ی په‌رچه‌م و کیانی ده‌وڵه‌تی خۆیاندا له پێناو نان و ئازادی راپه‌ڕین و چۆکیان به جڵه‌وگرانی حوکمی ده‌یان ساڵه دا، لێ هێشتان مه‌ترسی زۆریان له سه‌ره به تایبه‌تی وڵاتی میسر که ئه‌و ده‌یان ساڵه‌ی دیکتاتۆری ئارامی و ئاسووده‌یی ته‌واوی خۆرهاڵاتی ناوینی پاراست بوو به کوردستانۆکه‌که‌ی لای خۆمانیشه‌وه، به‌ڵام راسته له کوردستانی باشوور ته‌واوی ئازادی زمان و که‌لتوور و خوێندن و ئابووری وئایینی و به به‌يراورد له گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌که ئازادی راده‌ربڕین هه‌یه، به داخه‌وه خه‌ڵکی کوردستانی خۆرهه‌ڵات تا ئێستا له ساده‌تترین مافی نه‌ته‌وه‌یی بێبه‌شن و رێگای خوێندنی زمانی کوردی‌یان لێده‌گیرێت بچوکترین ده‌نگی رامیاریان به‌ر چه‌پۆک و ژێر جه‌کمه‌ی داگیرکه‌ران ده‌که‌وێت، ته‌نانه‌ت له رووی ئاینییه‌وه مافه مه‌زهه‌بییه‌که‌یانیش قۆرخکراوه .
ئیمڕۆ کاتی ئه‌وه هاتووه چیتر ديکتاتۆر و ملهور و جه‌للاده‌کان به زه‌بر و زه‌نگی سته‌مکارانه‌یان ده‌نگی ئازادی و سه‌رفیرازی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کانیان نه چه‌وسێننه‌وه، سوور بوونیش له‌وه‌ها ره‌فتار و کرداری نامرۆڤانه و پێشێلکردنی ساده‌ترین مافی نه‌ته‌وه‌یی لا لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی سته‌م لێکراوه‌وه دووچاری ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه ده‌بن .
خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستانی خۆرهه‌ڵات
له میدیاکانی دونیاوه بۆ خۆتان سه‌رو ژێرکه‌وتنی دیکتاتۆران ده‌بینن چۆن به ده‌ستی خه‌ڵکی بێ چه‌ک هاتنه له‌رزین، ئێستایش ده‌بینن که گه‌لانی وڵاتانی لیبیا و یه‌مه‌ن و به‌حرێن چۆن رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و حکومه‌تیان هێناوه‌ته له‌رزین، ئاخۆ کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئێوه‌یش له سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌تان هاوشانی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین بکه‌ونه جووڵه و ئه‌م هه‌ل و فرسه‌ته بقۆزنه‌وه که ته‌واوی ناوچه‌که‌ی ته‌نیوه به پایته‌ختی ئێرانیشه‌وه، هیچ نه‌بێ بۆ پاڵپشتی له بن هه‌ڵته‌کانی رێژیمی کۆنه‌په‌رست له گه‌ڵ هاونیشتیمانه ئێرانییه‌کان رابوونی خۆ ده‌ست پێبکه‌ن و ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه .
حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات
ئێوه له هه‌موو که‌س به ئاگاترن له جموجۆله سیاسی و ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکانی وڵاتانی ناوچه‌که، ئاخۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌که هێنده پێگه‌یشتوو و کامڵ نه‌بووه خه‌ڵکی خۆتان رووه‌و شه‌قامه‌کان ته‌یار ده‌ن، با هه‌موو ده‌ست له ده‌ست بکه‌ین به‌ره‌و سه‌رفیرازی و ئازادی پارچه‌یه‌کی تر له جه‌سته له‌تله‌تکراوه‌که‌ی کوردستان، رۆژێکه و ئه‌مڕۆ وه‌خۆکه‌ن هاوشانی ئه‌و ناره‌زایه‌تییانه‌ی تارانی پایته‌خت .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
