
کوردستانیانی خۆشه‌ویست
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی هاوڵاتیانی کوردستان به‌تایبه‌ت له شاری سلیمانی گرژی و ئاڵۆزی به خۆوه بینی و ده‌یان قوربانی لێکه‌وته‌وه، که ئه‌مه‌ش ئاڵۆزیه‌کانی زیاتر کردوه و ئێستا هه‌موومان له به‌رده‌م مه‌ترسی و به‌رپرسیاریه‌کی گه‌وره‌داین به تایبه‌ت کوردانی دانیشتوی ئه‌ورووپا که ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو لاو و خێزانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان تیایاندا نیشته‌جێن و هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشیه‌کاندا به‌شێکی دانه‌بڕاوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردین هه‌ر بۆیه له‌م کاره‌ساته خوێناویه‌شدا ئێمه وه‌کو( گروپی ئاڕاسته) وێڕای ئه‌وه‌ی داخوازیه‌کانی هاوڵاتیان به ڕه‌وا ده‌زانین و ئیدانه‌ی به‌کارهێنانی چه‌ك و هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژی ئه‌که‌ین له لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران به فیشه‌ك به ناڕه‌وا ده‌زانین، ده‌خوازین ده‌زگا ئه‌منی و په‌یوه‌ندی داره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ئاست به‌رپرسیاری و هه‌ستیاری دۆخه‌که‌دا بن و به شێوازێکی شارستانیانه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن و هێزی پاراستنی هێمنی و گیانی خۆپیشانده‌ران بن .
داوا له کوردانی هه‌نده‌ران ده‌که‌ین له کاتی ڕودانی پشتگیری و هاوسۆزی وخۆپیشانداندا له وڵاتانی ئه‌وروپا ڕه‌چاوی گرنگی پیشاندانی نمونه‌یه‌کی جوانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بکه‌ن و دروشمی دژ به ئه‌زمونی کوردستان به‌رزنه‌که‌نه‌وه و ئه‌زمونی کوردستان به‌رهه‌می هاوڵاتیانی کوردستانه و هیچ حیزبێك به ته‌نها خاوه‌نی ئه‌م ئه‌زمونه نیه، هیوادارین زۆر مه‌ده‌نیانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و دژی توندوتیژی و به‌کارهێنانی چه‌ك و ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و گه‌نده‌ڵی هه‌نگاوی مه‌ده‌نیانه هه‌ڵبگرن بۆ ئه‌وه‌ی نمونه‌یه‌کی جوانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بین
له‌کۆتایدا
نا بۆ توندوتیژی وخوێن ڕێژی و نادادگه‌ریی
به‌ڵێ بۆ چاکسازی و هێمنی و داخوازی هاوڵاتیان
ئه‌نجومه‌نی
گروپی ئاراسته
20/2/2011
له‌نده‌ن
په‌یجی فه‌یسبوك ArastaGroup
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
