
بۆ پشتیوانی له شۆڕشی خه‌ڵكی ئازادیخوازی تونس ومێر، ڕۆژی 17ی شوباتی 2011 له شاری سلێمانی به‌سه‌دان خه‌ڵكی ئازادیخواز خۆپیشاندان و ڕێپێوانیان ئه‌نجامدا، له كاتی تێپه‌ڕبوونی ئاپوره‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م لقی چواری پارتییه‌وه، به‌بێی قسه‌ی شایه‌تحاڵێك كه خۆی قوربانی یه‌كه‌می ئه‌و ته‌قه‌كردن و سه‌ركوتكردنه‌یه، سه‌ره‌تای كێشه‌كه به‌وه‌ده‌ستی پێكرد كه له لایه‌ن لقی چواره‌وه به‌رد هاوێژراوه‌ته خه‌ڵكی و لێره‌شه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی توڕه له ده‌سه‌ڵاتی بیست ساڵه‌ی پارتی ویه‌كێتی، نه‌بونی خزمه‌تگوزاری، بێكاری، وه قۆرغ كردنی ده‌سه‌ڵات بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خێڵ و حیزب، دابین نه‌كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، له ئاو‌و كاره‌باو ڕێگاوبان سه‌رئه‌نجام لاوانی برسی و بێكار و به‌شمه‌ینه‌ت وه‌ڵامی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی ده‌ده‌نه‌وه و توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام چه‌كداره‌كانی پارتی هه‌روه‌ك له گرته‌فیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن، وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كوشتنی لاوێكی خوێندكاری ته‌مه‌ن 14 ساڵان به‌ناوی ڕێژوان، وه به‌پێی هه‌واڵ لاوێكی دیكه‌ش له برینداره‌كان به‌ناوی سوركێو زاهیره محمد له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌هۆی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن پۆلیس و ئاسایش و چه‌كدارانی یه‌كَیتی و پارتییه‌وه.
ئێمه له‌سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان وێڕای ده‌بڕینی هاوخه‌می قوڵمان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ خێزان و كه‌س و كاری ڕێژوان و سوركێو، وه سه‌رجه‌م دۆستان و هاوڕێیانی ئه‌م دوو لاوه خوێندكاره ده‌كه‌ین، له هه‌مان كاتدا به توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی و پارتی، له‌به‌رامبه‌ر به‌گولله وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوزای خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، وه هه‌روه‌ها گوێنه‌دانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌داخوازی خه‌ڵك بۆ دابینكردنی داخوازییه‌كانی لاوان و به‌كارهێنانی توندوتیژی و كوشتنی هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ر.
ئێمه خۆمان له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستاندا ده‌بینین و پشتیوانی له داواكانی لاوان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین له دابین كردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان بۆ دابین كردنی نان، كار، ئازادی، وه دابین كردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان وه به‌تایبه‌تیش لاوانی كوردستان.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی هه‌قخوازانه‌ی لاوان و خه‌ڵكی كوردستان
ڕیسوایی بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی به‌گولله وه‌ڵامی داخوزازیه‌كانی خه‌ڵك ده‌ده‌نه‌وه
سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
