له‌گه‌ڵ رێزی بێ پایانم بۆ به‌ڕێز (حاجی علی كاشی) باوكی جوانه‌مه‌رگ (كاكه ڕێژوان) ئیجازه بفه‌رموون هه‌ندێك باری سه‌رنج بخه‌مه‌ڕوو ده‌رباره‌ی ڕه‌فتاری میدیاكانی كوردستان وه به تایبه‌تی كه‌ناله (تی ڤی) ه ئاسمانیه‌كان و ئه‌و غه‌دره‌ی له جه‌نابتی ئه‌كه‌ن.بێگومان به‌ڕێز باوكی جوانه‌مه‌رگ له هه‌مووان زیاتر مافی لێدوانی هه‌یه له‌گه‌ڵ میدیا سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی تێرۆركردنی (ڕێژوان) .وه‌لێ ئێمه‌ش ئه‌توانین قسه‌مان هه‌بێ چونكه وا بڕوا ئه‌مڕۆ (ڕێژوان) به‌یانی كه‌س و كاری ئێمه‌یه.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ نیگه‌رانی زۆرێكی وه‌كو من له‌سه‌ر ڕه‌فتاری میدیایه له ڕووماڵكردن و ڕاپۆرتی چیرۆكی كوشتنی لاوێكی كورد و بوونی كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی ناخۆشی نامۆ به موراڵ و ئێتیكی ڕۆژنامه‌گه‌ری و مه‌ده‌نیانه.ئه‌گه‌رچی سروشتی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری وایه كه ببێته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجار بێگویدان به ده‌رئه‌نجامی ناخۆش و خراپ كه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان ئه‌كه‌وێ.به‌ڵێ له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه كه "ئازادی" ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌بێ ئه‌گه‌ر رووداو یا كاره‌سات رووبدا ئیتر له هه‌ر باره‌یه‌كه‌وه بێ وه‌كو عاده‌تێكی ئاسایی رۆژنامه‌وانان شوێن و كه‌سانی تێوه‌گلاوی رووداوه‌كه ئه‌كه‌نه بابه‌ت و به پێویستی ئه‌زانن روماڵی ته‌واوی شوێن و كه‌سانی بابه‌ته‌كه بكه‌ن.كه زۆرجار ئه‌بێته مایه‌ی خێر بۆ بابه‌ت و ڕووداوه‌كه وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ستێكیان هه‌یه.به‌ڵام رووئه‌دات هه‌ندێك جار كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی ئه‌بێ.بۆ نمونه كاتێك حاجی علی جه‌رگ سووتاو ئه‌بێته مه‌كۆی رووداوه‌كانی ئیستای شاری سلێمانی لای كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان.هه‌رچه‌نده من حه‌ددم نیه سوكایه‌تی به بنه‌ماڵه‌ی (ڕێژوان) بكه‌م.به‌ڵام نیگه‌رانم كه كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان زور كه‌م فرسه‌تانه سوود له سادده‌یی و دڵپاكی پیاوێكی وه‌كو حاجی علی وه‌رئه‌گرن.له كاتی ئه‌م كۆسته گوره‌یه‌دا و به‌بیانوی پشتیوانی مه‌عنه‌وی بێ ئه‌همیه‌ت بی خۆئاماده‌كردن و له‌به‌رده‌م كامێرا‌كان ئه‌یدوێنن و ئه‌یهێننه قسه.به‌داخه‌وه به هه‌ڵه‌یدا ئه‌به‌ن یا ڕوونتر بڵێین ئه‌یخه‌ڵه‌تێنن و ئه‌یانه‌وێت له قودسیه‌تی كه‌مبكه‌نه‌وه.وه‌كو ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له كه‌ناڵی زاگرۆسه‌وه په‌خش كرا.
فه‌لاحی شێخ ره‌ئووف
سلێمانی 2011-02-22
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
