كۆچه‌رعه‌لی- هه‌ولێر
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیوا خواز بووین ڕۆژ به ڕۆژ پانتایی ئازادی تاكو كۆمه‌ڵ و سیاسی فراوانتر ببێت له كوردستاندا، له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به یاسای خۆپیشاندانه‌كان له كاتی خۆیدا ڕامانگه‌یاند كه پێویسته ئه‌و خۆپیشاندانانه‌و ره‌ئی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر حیسابی وردی بۆ بكرێت و یاسای خۆپێشاندانه‌كان بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان و هه‌موار بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌كراو ئه‌مرۆ ئه‌م بابه‌ته بۆته كۆستێكی خاو به ده‌ست جه‌ماوه‌رو ڕۆشنبیرانه‌وه.
له‌لایه‌كی تر وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات:كه ڕووداوه‌كه‌ی 17/2 شاری سلێمانی هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی بزووتنه‌وه پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و پارێزگاری كردنی دام‌و ده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان و شوێنه گشتیه‌كان و له‌گه‌ڵ ڕێز گرتن له هه‌ڵوێستی خۆ پیشانده‌ران و جێبه‌جی كردنی داواكانیان و سنگ فراوانی له‌ئاست ڕۆڵه‌كانی كوردستاندا‌و نواندنی هه‌ڵوێستی به‌رپرسانه‌و خۆپارستن له هه‌ڕه‌شه‌و زمانی زبر بووه، له به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌و گه‌نج و لاوه به‌شمه‌ینه‌تیه‌كانی خۆماندا، كه به‌داخه‌وه به گولله چه‌ند ڕۆڵێكی شاری سلێمانی بونه قوربانی
بارودۆخه‌كه‌و ڕه‌وشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كاتی ئه‌و روودانه‌دامامۆستا قه‌ڵادزه‌یی ڕایگه‌یاند: ئێمه له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه هه‌ر له ڕابه‌ری گشت و جێگیری ڕابه‌رو مه‌كته‌بی سیاسی و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی باسك له سه‌رهێڵی په‌یوه‌ندی بوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بۆ هیور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ڕۆڵه‌ی بزووتنه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و حزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه نه‌نرخێندرا، هه‌وڵه خه‌م خۆره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه‌و له هیچ میدیاكی ڕه‌سمیه‌وه ئاماژی پێنه‌دراوه، هه‌ر خودی ئه‌م نه‌خوێندنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و ڕای خه‌ڵك ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای دروست كردوه.
قه‌ڵادزه‌یی سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی زاراوه‌ی پێنج حزبه سه‌ره‌كیه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه وتی: به‌كارهێنای ئه‌م زاراوه‌یه له ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌سه‌ر زمانی به‌رپرسانه‌وه مانای په‌ڕاوێز خستنی لایه‌نه‌كانی تر‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ده‌گه‌ێنی، به‌ڵام با هه‌موو لایه‌ك باش بزانن كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی خاوه‌نی سیاسه‌ت و ئه‌جێنداو میدیا‌و جه‌ماوه‌ری تایبه‌تی خۆیه‌تی و هه‌ڵوێستمان قورسایی خۆی هه‌یه و به‌شداریشمان له حكومه‌ت به مانای توانه‌وه‌مان له ده‌سه‌ڵات دا نایه‌ت و بۆ ئه‌مه‌ش مێژوو و خه‌باتی ڕابردوومان ڕاستی سه‌ره‌كی و ناسه‌ره‌كی دیاری ده‌كات، نه‌ك كێبڕكردنی حزب و ئۆپۆزسێۆنه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نێكی جدی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌م جۆره سیاسه‌ته عه‌نتیكه‌یه به‌س له ناو ئۆپۆزسیۆنی كوردستاندا هه‌یه كه بوونی خۆیان له نه‌بوونی لایه‌نه‌كانی تردا ده‌بیننه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
