
هاونیشتمانیانی به‌ڕێز و میدیاكارانی خۆشه‌ویست..
له‌كاتێكدا كه بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای رووداوه‌كانی رۆژی 17ی شوباتی شاری سلێمانییه‌وه به‌ره‌و ئاڵۆزی و گرژی هه‌نگاوده‌نی و له‌و نێوه‌شدا له زۆر لایه‌نه‌وه رۆڵی میدیا‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی نیگه‌تیف له خستنه‌وه‌ی زیاتری ئاڵۆزی و گرژییه‌كان پێناسه‌ی بۆ ده‌كرێت، بۆیه ئێمه وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیاریتیمان له‌به‌رامبه‌ر مێژوو و پیشه‌یی و ئه‌خلاقی رۆژنامه‌نوسیی به‌پێویستی ده‌زانین رابگه‌ینین كه "رۆڵی میدیا ئه‌وه‌یه كه ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كه‌ی راستگۆیانه به‌جێ بگه‌ینی و دوور بی له‌وه‌ی كه ئایدیۆلۆژیای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان جێبه‌جێ بكات" و به‌وهۆیه‌وه رۆڵێك بگێڕی كه دوور بی له په‌یامه راسته‌قینه‌و ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كه‌ی خۆی، بۆ ئه‌مه‌ش به‌پێویستی ده‌زانین له‌و كات و ساته ناسكه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕی، "رۆڵی میدیا به‌گشتی به بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ و ئه‌هلی و حزبییه‌وه، رۆڵی هێوركه‌ره‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و رۆڵی بێلایه‌ن بوون له ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كه‌ی خۆی ببینی".
نابی ئه‌وه‌مان له‌یادبچی كه هاتنه‌پێشه‌وه‌ی دۆخێك كه تیایدا هه‌رێمی كوردستانی پڕ كردووه له ده‌یان گۆڤار و رۆژنامه‌و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنیی، به‌رهه‌می ئارامی و سه‌قامگیری هێمنی و ئاسایشی ئه‌و هه‌رێمه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌هه‌ر تێكچوونێكی ئه‌و دۆخه‌وه به‌لای ئێمه‌وه رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران زه‌ره‌رمه‌ندی له‌ده‌ستچوونی ئه‌و دۆخه ده‌بن، بۆیه پاراستنی ئه‌و دۆخه ئه‌ركی سه‌رشارنی هه‌موو لایه‌كه، پاراستنه‌كه‌ی ده‌بێته جۆرێك له بره‌ودان به‌دۆخێك كه بۆ ئایینده‌و داهاتوومان، گۆڕه‌پانی میدیایی و ئازادی قسه‌كردن و ئازادی رۆژنامه‌نووسییمان زیاتر بۆ فه‌راهه‌م و به‌رفراوانتر ببی.
بۆ ئه‌مه‌ش داواكارین:
* سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به بینراو، بیستراو نووسراو رۆڵی هێوركه‌ره‌وه بۆ ئه‌م دۆخه ببینن.
* له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی و ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه پێناسه‌یان له‌ناو ئه‌و رووداوانه ده‌كرێت، گیانی رۆژنامه‌نووسان بپارێزن و دوور بن له‌هه‌ر توندوتیژییه‌ك له به‌رامبه‌ریاندا.
* پێویسته داخوازی و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كانی بژێوی ژیانی خه‌ڵك له‌هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت.هه‌مانكات لایه‌نی خۆپیشانده‌رانیش په‌نا بۆ توندوتیژی و كرده‌وه‌ی نامه‌ده‌نیانه نه‌به‌ن.
له‌گه‌ڵ رێزماندا..
20/2/2011 هه‌ولێر
ناوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن:
1- گۆڤاری شه‌قام 2- رۆژنامه‌ی رووبه‌ر 3- دامه‌زراوه‌ی خه‌ندان بۆ په‌خش و وه‌شاندن 4- گۆڤاری سڤیل
5- رۆژنامه‌ی ئاسۆ 6- ده‌زگای هه‌واڵ 7- PUKMedia 8- گۆڤاری نێوه‌ند 9- رۆژنامه‌ی میدیا 10- رۆژنامه‌ی بارزان.
تێبینی: ئه‌م راگه‌یه‌نراوه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان ناردراوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
