
به‌ڕێز/سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه‌سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان
یه‌كێتی زانایانی ئاینی له هه‌رێمی كوردستان
نوسه‌ران و ڕوناكبیران و ڕۆشنبیران و كه‌سایه‌تی و پیاوماقولان
كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان
مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان
كوردستان ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر له‌به‌رده‌م بارگرژی و ئاڵۆزییه‌كی خه‌ته‌ر ناكدایه‌له نێوان داوای ڕه‌وای هاوڵاتیان بۆچاكتركردنی داخوازی خزمه‌ت گوزاری وچاكسازی له‌دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌لایه‌ك و به‌لاڕێدابردنی داخووازی ڕه‌وای هاوڵاتییان له‌لایه‌ن هه‌ل په‌رستان و ئاژاوه‌گێرانه‌وه بۆله‌باربردنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم له‌لایه‌كی تر، هه‌مووانی خستووه‌ته‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژووییه‌وه كه ده‌بێت داخوازییه ڕه‌واكانی خه‌ڵك له‌ده‌ستی ئاژاوه‌و گێره‌شێوێنی جیابكرێته‌وه‌و ڕێگه‌نه‌درێت كارته‌كان تێكه‌ڵ بكرێت و له‌په‌نای داوای ڕه‌وای جه‌ماوه‌ریدا مه‌رام و پلانی دوژمنكارانه جی به‌جی بكرێت، وه‌ك ده‌بینین ڕه‌وتی ڕوداوه‌كانی شاری سلێمانی له‌بازنه‌ی داخوازی جه‌ماوه‌ری ڕه‌وا ده‌رچووه‌و كێشه‌كان به‌ئاقاری سیاسی‌دا ده‌برێن و ئه‌نجامه‌كه‌شی بووه‌ته‌هۆی شه‌هید كردن و برینداركردنی كۆمه‌ڵێك له هاوڵاتیان و تێكچونی باری ئاسایشی شاری سلێمانی.
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان
ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌باش بزانین هه‌رئاژاوه‌و پشێوییه‌ك داخوازییه‌كانمان له داوایه‌كی ڕه‌وای عادیلانه‌وه ده‌گۆڕێت و كوردستانی (2011) ه‌مان ده‌باته‌وه دۆخی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان، بۆیه پێویسته له‌خۆمان بپرسین ئایا هوشیاری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یمان به‌رامبه‌ر ماف و داخوازیه‌كان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمان كه‌به‌ڕوبارێك خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژراوی شه‌هیدانی ئه‌نفالكراو و شه‌هیدانی هه‌ڵبجه‌و شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان هاتووه‌ته به‌رهه‌م به‌م ئاراسته نابه‌رپرسیارێتییه ده‌سكه‌وته‌كانمان و خه‌ونه‌كانمان ناخاته‌وه‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون؟؟؟؟
داواله‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌كان و جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین ده‌نگی ئێمه‌و ووته‌كانی باوكی شه‌هید (ڕێژوان) ی جوانه‌مه‌رگ بكه‌نه‌سه‌نگی محه‌ك و ئه‌قڵ ومه‌نتق، خه‌مخۆری و دڵسۆزی بكه‌نه‌پێوه‌ر بۆچاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، داواله‌هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین به زوبانی هاوبه‌ش و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و به‌و په‌ڕی هه‌ست كردن به‌به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌رهاویشته نه‌خوازراوه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوی شاری سلێمانیدا بكرێت.
ئێمه له‌كاتێكدا سه‌ری ڕێز بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین وهیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆبرینداره‌كان ده‌خوازین، به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌مووكارێكی توندوتیژی ده‌كه‌ین چ له‌لایه‌ن لایه‌نی سیاسییه‌وه ئه‌نجامبدرێت یان له‌لایه‌ن كه‌سانی هه‌لپه‌رست..داواكارین یاسا سه‌رپشك بكرێت له‌چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان...سه‌ركه‌وی ئیراده‌ی ئاشتی خوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان.
ناوی ڕێكخراوه‌كان
------------
1-كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له‌مافی قوربانییان و كه‌س وكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان.
2-كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
3-چاودێری كوردۆساید (چاك) نوسینگه‌ی باشور
4ڕێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان/ هه‌ولێر
5-ڕێكخراوی ڤه‌ژین بۆقوربانیانی جینۆسایدی بارزانییه‌كان
6-سه‌نته‌ری ئه‌نفال له بادینان
7-ڕێكخراوی هه‌ڵوێست /چه‌مچه‌ماڵ
20/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
